وتووێژ:گۆڕەک (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هاوڕێیان@Calak: و @Aza:و@Serchia: من هەر گۆڕاوم بەکار هێناوە. بیگۆڕم بە گۆڕەک؟ şûşe (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆراو دەبێتە changed. لە عەرەبی و فارسیدا کە دەڵێن متغیّر ناوی فاعیلە. لە کوردیدا دەبێتە بگۆڕ (وەکوو بکوژ) یان گۆڕەک (وەکوو کوژەک).--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣١، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر گۆڕاوی بەرانبەر بەکارھێنراوە، بەڵام وەک چالاک وتی گۆڕاو بەرانبەری (changed)ە، واتە شتێک لە ڕابردوو گۆڕابێت. بەس (Variable) مەبەست لە شتێکە کە قابیل بە گۆڕان بێت، بە دروستی نازانم پێشگر یان پاشگری گونجاو چییە لە کوردی بۆ خستنە دۆخی قابیلەیەتی بوونی شتێک. بۆ نموونە؛ شتێک کە ئەگەری شکانی ھەبێت، پێی دەوترێ چی؟ شکێنەک؟ | سەرچیا‏١٥:٤٠، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا ئەوەی دەڵێی «شتێک کە قابیل بە گۆڕان بێت» بە ئینگلیزی دەبێتە changeable. پێناسەی variable یانی ئەو شتەی ھەر دەگۆڕدرێ. بۆ قابیلەیەتی بوونی شتێک کە جنابت فەرمووت لە کوردیدا پاشگری -ەنی بەکاردەھێنن. بۆ نموونە بە حەیوانێک کە بۆ دۆشین دەشێ دەڵێن دۆشەنی.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٢، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر ئێستا ئێمە بۆ دوو فیعلی vary و change ھەر گۆڕان/گۆڕێن-مان داناوە کە چی ئەمانە جیاوازن و تێکەڵکردنەکەیان کێشە ساز دەکا. بۆ نموونە لە کتێبێکدا تووشی ئەم ڕستەیە بووم:

"A living language not only varies, it changes"

بۆیە Variable نابێتە بگۆڕ. دەبێ بەرامبەرێکی باش بۆ vary دابنرێ جا دوایی لقوپۆپەکانی.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٤، ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]