وتووێژ:نەخۆشیی گورگەسوورە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:گورگی سووری سیستەمیەوە ڕەوانە کراوە)
چارەسەرکرا:

بە ئەنجام گەیشت (داخەری وتووێژ بەڕێوەبەر نییە)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ناوی ئەم وتارەتان پێ چۆنە؟ مادیوتووێژ (١٧ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٥:٤٠, ٨ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

بە دڵم نییە. ناوەکە دەقاودەق ئینگلیزییە بە ھیچ گۆڕانکارییەک. ئیمە سێ ڕێگامان لە پێشە:
  1. ناوکە وەکوو ھەندێک لە زمانەکان وەرگێڕینە سەر زمانی خۆمان (وەکی ویکی عەرەبی یان ڕووسی): گورگی سووری سیستەمی
  2. یان خێر ھەر وشە ئینگلیزیەکان بەکاربھێنین بەڵام بە پێی زمانی خۆمان: لووپوسی ئێریتیماتۆسی سیستەمی
  3. یان نا وەک ھەندێک لە زمانەکانی تر ھەر بڵێین: لووپوس

کامەتان پێ باشە؟--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧١٣) ٢٠:٢٢, ٨ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو @چالاک: @Aram: "گورگەسوورە" یان "نەخۆشی گورگەسوورە" بە تەنها تەواوە، پیویستی بە سیستەم و شت نییە، ئەو ناوە تەواو کوردیەو لە زمانەکانی تریشدا هەر بەو جۆرە ناوەکە وەرگیراوە کە لوپەس واتە گورگ(برینەکانی دەمووچاو لە کاتی نەخۆشیەکە وەک جێ گاز/ گەستنی گورگ دەردەکەوێت) ئیریسریماتەس واتە سوور بوونەکە کە کەسەکان بە بەرکەوتنی خۆر سوور ئەبنەوە...Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Daniel abdullah: ڕاستییەکەی من شارەزای ئەم بابەتە نیم. کاک @Calak: ئاگادار نەکرابوویەوە (بۆیە من کردم)، و پێم باشە دروستکەری وتارەکەش، @Min.neel: ئاگادار بکرێتەوە تا پێکەوە قسەیەکی لێ بکەن. گەر ھەر تا دوای ماوەیەک (نزیکەی دوو حەفتە) کەس لێدوانی نەدا، ئەوا خۆتان بۆتان ھەیە وتارەکە بگوازنەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بەڕێز ئارام. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، من پێم وایە ئەگەر ناوی ئەم نەخۆشییە وەربگێڕین کەس وەرگێڕاوەکەی بەکارناهێنێت. خۆتان فەرز بکەن لە کەسێک پرسن: "ئەوە چیتە؟" ئەویش بڵێ: "گورگە سوورەمە!!!" دەی ئەمە تۆزێک جێی پێکەنینە و خەڵک بەدڵنیاییەوە بەکاری ناهێنن. بێجگە لەمە وەرگێڕانی ناوەکە stigmaی نەخۆشییەکە زۆر دەکات. فەرز بکەن کەسێک ئەم نەخۆشییەی ببێ، هەر هەڤاڵەکانی خۆی ئەوەندەی گاڵتە پێ دەکەن لە بەر "گورگە سوورە" کە ڕووی نەبێ سەر هەڵێنێ. لەبەر ئەمانە من پێم وایە ناوی وتارەکە بنین "لووپووس" کە هەم ڕاحەت گۆ دەکرێت و هەمێش ئاسان و کارڕێخەرە. @Daniel abdullah: Min.neel (لێدوان) ‏٠٧:٣٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێزان، بەڕێز @Min.neel: ، ئەگەر سەیری ئێرە بکەیت بە نموونە، هەر بەو شێوەیە ناوی نەخۆشیەکە نووسراوە و ئەو بەهانەی بەڕێزتان باسی دەکەن ستیگمابێت بۆ کەسەکە، ڕاستە ئەگونجێت وابێت، بەڵام ناکرێت ئەو ناوە زانستیانە کە بە خۆشحاڵیەوە فەرهەنگی کوردی هەیەتی، لەبەر کەسێک کە نەخۆشیەکەی هەیە لە ویکی نەنووسرێت و جگە لەوە ئەگەر لەسەر ئەو یاسایە کار بکەین چەندین وتاری تریش ئەبێت بگۆڕێت، بۆ نموونە چاو لەمانە بکە
گولی.ئیفلیج.ملەخڕە.قۆڕی.نەخۆشی سیل.نەخۆشیی ھاری
کاتێک جنێو بە کەسێک ئەدرێت، پێی ئەڵێن (خوا گولت کا، یان سیل و سەڕەتان بگری)
بە یەکێک بڵەین نەخۆشەکەتان چێەتی؟ ئەویش بڵێت وەڵا نەخۆشی هاری(یان هاری سەگی) گرتووە. لە عەرەبیشدا هەڵە نەبم هەر دەردەسەگ یان بەکاربردووە.
یان، ئایا ئێستا ئەتوانین بڵەین با ملەخڕە بەکار نەبەین نەک مناڵەکە پێی بشکێت؟ لە کاتێکا ناوی ملەخڕە و گورگەسوورە زۆر نزیکن لەیەک چونکە پەیوەندیان بە نیشانەی نەخۆشیەکەوە هەیە، پاشان ستیگما هەر ڕاناوەسێتە سەر ناوی نەخۆشیەکە، جاران خەڵک وشەی صەڕەتانیان بەکار ئەهێنا، ڕاستە ناخۆش بوو و وەک بەڕێزتان ئەڵێن وەک ستیگما وابوو، دواتر وشەی شێرپەنجە بڵاو بووەوە، ئەمیش سەرەتا ئاسایی بوو بەڵام دوای ماوەیەک کە خەڵک باسیان ئەکرد فڵان کەس شێرپەنجەی گرتووە زۆر ناڕەحەت ئەبوون(ئێستا خەڵک لەناو خۆیاندا بە ئەم دەردە پیسە یان ئەم دەردە ناوی دەبەن)، واتە تەنها ناو گۆڕین بەس نییە بۆ کەمکردنەوەی ستیگمای نەخۆشیەک تا بەو بەهانەیە بابەتەکانمان پەرت و بڵاو بکەین ناوەکان وا لێ بکەین کەس نەیدۆزێتەوە و نامۆ بین پێیان.
نموونەیەکی تر، تاکسۆپلاسمۆسیس نازانم بۆچی نەنووسراوە دەردەپشیلە یان نەخۆشی پشیلە، لە کاتیکا ئەو دوو ناوە زۆر شیاون و خەڵکی زانیاریەکیان لەسەر نەخۆشیەکە ئەبێت لە ناوەکەوە، بەڵام هەتا ١٠٠ ساڵی تر کەسێکی کورد زمان بێنە تەنانەت ئەگەر هەندێک ئینگلزی و زمانی کەش بزانێت پێی بڵێ تەکسۆپلاسمۆسیس، هەر نازانێ باسی چی بۆ ئەکەی،
ئەگەر باسی ستیگما و گاڵتەپێکردن بکەین و لەسەر ئەو بنەمایە ناوی وتارەکان دابنێین ئەوە پێویستە ئەم دوو(یەک و دوو)وتارە ناوەکانیان بگۆڕێت، بەڕای من شیاو نییە لەسەر عەیبە و شەرم و گوناحە و گاڵتەپێکردن ناوی وتارەکان بگۆڕین،
بە هەرحاڵ، ببوورن زۆر لە بابەتەکە دوور کەوتمەوە،و درێژ دادڕیم کرد، بەڵام بابەتەکە گرنگە و پەیوەستە بە ناوی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ، چونکە بابەتی پزیشکی لە ویکی ئێکجار کەمن و ئەوەشی هەیە زۆربەی کاڵ و کرچە و تەنها چەند دێڕێک وەرگێڕدراوە کە ڕەنگە ئەگەر کەسێک وشەکە لە فەرهەنگدا سەیربکات هەر هێندەی ویکی بە کەڵکی بخوات!
لەگەڵ ئەوەی کە خۆشم حەزم بە ناوی نەخۆشی گورگەسوورە نییە و لە ژیانیشمدا بەکارم نەهێناوە تا ئێستا، بەڵام زمانی کوردی هی من نییە و بە حەزی منیش نابێت، شارەزایانی زمان ئەبێت هاریکاریمان بکەن و ئێمەش بەرپرسیارین لەبەرامبەر ئەو کارەی ئەیکەین و ویکی ئەدەینە دەست نەوەی داهاتوو بۆیە ئەبێت بەرپرسیار بین.
کورتەی قسان، ئێستا ناوەکەی گورگە سوورەکەی پێوەیە بەڵام بە ناڕێکی ئەگەر هەر نایگۆڕن با ڕێکی بخەینەوە لەجیاتی (گورگی سووری سیستمی) بیکەین بە (نەخۆشی گورگەسوورە). ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 گوازرایەوە، پێشنیارەکانی تر بوونە ڕەوانەکەر.--◂  ئێپین  ‏٠٠:٠٠، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر گورگی سووری سیستەمی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٥٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی گورگی سووری سیستەمیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٤٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی گورگی سووری سیستمیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:١٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]