وتووێژ:گوتارشیكاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە دوو وشەی جیا ئەشێ بنووسرێت وەکوو شیکاریی گوتار. لە سەر ئەوەی کە discourse دەبێت بە چی بە کوردیش قسە بکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٤، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گوتار و وتار یەک شتن. ھی وایە دەڵێ وتن ھی واشە دەڵێ گوتن. وەک ئەوەیە بڵێی کوشین و گوشین فەرقیان ھەیە. وتاریش بەرامبەر بە article دانراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٧، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێم وایە ئەم وشە بەکار نایەت نە واتا دەگەیێنێت و نە گرێ لە کارێک ئەکاتۆ، باشتر وایە بیکەین بە :شیکاری گوتار. مادیوتووێژ ‏١٨:٠٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ - وتارشیکاری. --| سەرچیا‏١٨:٥١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نە وتار نە گوتار بە مانای discourse نازانم. وتار/گوتار ھاومانان و ماناکەشان لە کوردیدا دیاری کراوە. بەپێی شێوەزار وتار یا گوتار بە article وتراوە. article بە عەرەبی دەبێتە مقال و بۆ discourseیش خطاب دانروە. کێشە ئەمەیە لە عەرەبیدا زور جار خطاب و مقال ھاومانان بۆیە لە جیات یەک بەکاردێن. ئیتر ئەوانەی ھەر چاویان لە عەرەبییە وتوویانە دەبێ وتاری کوردیش وا بێ! بەڵام article لە کوێ و discourse لە کوێ. باشترە لە وشەیەکی باشتر بگەڕێین لە جیات ئەوەی سەر لە خەڵک بشێوێنین و لاسایی عەرەبی بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ لاسایی و خۆبەستنە بە عەرەبی و زمانی تر نیم، بەڵام بەپێی پێناسەکەی بێت، لە وتار نێزیکە، گەر وتاریش نەبێت، دەکرێ بەرانبەری یەکێک لەم وشانە بێت: باس، قسە، لێدوان، ئاخافتن، یان ڕاوێژ. --| سەرچیا‏١٤:١٠، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]