وتووێژ:پێواژۆکردنی دەستەیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:کۆمەڵەی ڕێکخەرییەوە ڕەوانە کراوە)

@Tessla کۆمەڵەی ڕێکخەری ھەر یەکجار ھەڵەیە. پێواژۆکاریی چەپکی دروستە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سەرەتا لە وتووێژی وتاری بەرھەمھێنانی کۆمەڵە باسی وشەی Batchم کردووە. بۆ وشەی Procces ڕێکخستن و چارەسەر بەکاردێت و لە کۆمەڵگا زیاتر باسەکرێت و ئەوەمان بیستووە. تێبینیم کرد لێرەدا پێواژۆ (ڕوونکردنەوە) تۆ ئەو وشەیەت دروست کردووە، تا ئێستا من وشەی وام نەبیستووە بە هیچ شێوەیەک. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٣٦، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla وشەی پێواژۆ کوردیی باکوورییە و من دروستم نەکردووە. من تەنھا بە کارم ھێناوە چونکە ڕێک مانای پرۆسێس دەگەیەنێت. پێچەوانەی ڕێکخستن کە زیاتر بە مانای organize دێ و ھیچ فڕی بە سەر processەوە نییە.
تەنانەت ئەگەر قەبووڵ بکەین processing ڕێکخستنە و batchیش کۆمەڵە، ھێشتا ھەر batch processing نابێتە کۆمەڵەی ڕێکخەریی! Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە هەردوو وشەی کۆمەڵە و ڕێکخەریی بلکێنە بەیەکەوە و شێوازێکی لێ دروست بکە گەر نابێت بە کۆمەڵەی ڕێکخەریی. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من کاری وا ناکەم. چونکە پێم ھەڵەیە. ڕێکخستن ھیچ مانای process نادات. Aza (لێدوان) ‏١٩:١٣، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: باشە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەی ئەمە چی لێ ئەکەی؟ خۆ نابێ ھەر وا بەسەقەتی بمێنێتەوە. Aza (لێدوان) ‏٠٢:٤٨، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من پێم باشە، چاوەڕێیی تۆین وشەیکمان بۆ ڕێک بخەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٥٤، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێواژۆکاریی دەستەیی. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠١، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەسەرەوە وتمان ئەو وشەیە پەسەند ناکەم، وشەیەک بێنە لە کۆمەڵگا بەکاربێت، یان ئێمەی کورد زمانیش بیستبێتمان، گەر هەر ناڕازیت، کۆمەڵگای ویکی بانگ بکە و بڵێ تێسلا ئەم ناوە بە گونجاو نازانێت، ئێوە چی دەڵێن. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:١١، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk @Sakura emad @Calak @Serchia @Pirehelokan @Aram @Kushared @Calak
@1silent scientist
ئێوە چی ئەڵێن؟ Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیچ وشەیەکی باومان بۆ Process نییە، لەم بارەدا ناچارین وشەی ناباو بە کار بێنین بە مەرجێ دروست بێ. «پێواژۆکاریی دەستەیی»م پێ تەواوە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٤٠، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk سپاس. ئەگەر ھەموو توانایی و لێھاتوویییەکانی زمانی کوردی بە ھەموو زاراوەکانیەوە نەخەینە گەڕ چۆن دەوڵەمەندتر بێتەوە؟ Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٨، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ناوی وتارەکەم گۆڕی چون کۆمەڵەی ڕێکخەری وەرگێڕانێکی ھەڵەی بەچ پرۆسەسینگە. بۆ ئیستە کە ھەڵەکە ڕاست بکەمەوە (لە ڕووی ڕێزمانی کوردییەوە) گۆڕیم بۆ پەرداوتنی بەکۆمەڵ. لاریم نیە ھەر وشەیەکی تر دادەنێن یا وشە دادەتاشن یا ھی عەرەبی و ئینگلیزی دەخوازن، بەڵام ئەو شتەی من ناتوانم قەبووڵی بکەم شێوانی مۆرفۆلۆجی و ڕێزمانە. پەرداوتن جەماعەتی ھۆژان دایانناوە بە چاوگرتن لە پەرداختەنی فارسییەوە (ڕەنگە بەو لۆجیکەی فۆنیمی /غ/ و /خ/ دەگۆڕێ بە /و/ بڕێک جار لە کوردیدا). چارەسەرم پێ باش نیە بۆ پرۆسەس چون دیارە وەرگێڕانی معالجەی عەرەبییە کە مەعناکەی بۆ کۆمپیوتەر ناتەواوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ بەرامبەری بەچی ئینگلیزی (وەک ئاوڵناو) دەستەیی، چەپکی، باخەیی، پۆلی یا ھەرچی حەز دەکەن دەتوانن دابنێن. مەبەستی من ئەوەیە ناوەکە پێویستە ئاوا بێت: چاوگ+ی+ئاوڵناو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan پەردواتنم دیوە لە کۆواری ھۆژیندا. بەڵام دیار نییە چۆن ساز کراوە و لە ھیچ فەرھەنگێکیشدا نەھاتووە. پرداختن -ی فارسی لە کوردیا بووە بە پەرژان (وەک ئەڵێن دەستم ناپەرژێ)، بۆیە ناشێ لە پرداختن -ەوە ھاتبێ و زۆر ڕێی تێ ئەچێ ھەڵە بێ. بەڵام پێواژۆ کوردیی پەتییە و لە فەرھەنگەکانیشدا ھەیە، بەختیار سەجادیش لەم فەرھەنگەی دواییی خۆیدا بەرامبەر بە processing پێواژۆکاریی بە کار ھێناوە. پێواژۆ لە پێوە + ئاژۆتن -ەوە ھاتووە، یانی ئاژۆتن بە شتێکەوە، بردنی شتێک بە ناو کۆمەڵێ قۆناغدا. ڕێک ھەمان پرۆسێسە. process یانی bringing forward. بۆیە پێواژۆکاری ھەم دڵنیاین کە دروستە و ھەمیش لە فەرھەنگ و سەرچاوەکاندا ھەیە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:، وتم کێشەم لەگەڵ ئەو وشانە نیە، زیاتر کێشەکەم لەگەڵ پێکھاتەی فرەیزە ناوییەکەدا بوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٣، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: و @Pirehelokan: و @Gejeluk: «پێواژۆکردنی دەستەیی» لە گشتی چاکتر نییە؟ لە «پەرداوتنی بەکۆمەڵ»، پەرداوتنی نامۆیە و بەکۆمەڵیش ئێمە زیاتر بۆ mass دامان ناوە نەک batch بۆیە، با دەستەیی بۆ batch بێت. بۆ وشەی processingیش وشەی پێواژۆ زۆر دەمێکە دەرکەوتووە و پێم وایە باش شوێنی خۆی قایم کردووە. بەگشتی «پێواژۆکردنی دەستەیی» ھەم خۆتان نووسیوتانە و ھەمیش لەگەڵ چاوگ+ی+ئاوڵناو دەگونجێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٠، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: وەک لە سەرەوە عەرزم کردن لاریم نیە. کێشەکەم لەگەڵ ناوە سەرەتاییەکەی بوو کە کێشەی ڕێزمانیی ھەبوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس و گواستمەوە بۆ «پێواژۆکردنی دەستەیی». ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٦:٤٨، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]