وتووێژ:کۆمیدیای دراما

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستەواژەکە گونجاو نییە، درامای کۆمیدی یاخود کۆمیدیای درامی باشترن، من خۆم لەگەڵ درامای کۆمیدیم. --Hevi (لێدوان) ‏١٩:٥٧، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

درامای کۆمیدی بێ ئەملاو و ئەولا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٢، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فەرقی نییە ناوەرۆکەکە ھەر دووکیانی تێدایە یانی کۆمیدیای دراما و درامای کۆمیدیا ھیچ فەرقیان نییە. بۆیە من پێم باشە ھیچیان بە ھیچیان ئیزافە نەکرێ. ھەر وەک فارسی و تورکی و ڕووسی کە زۆر جار لە ئینگلیزیشدا ھەر وایە بنووسین کۆمیدی-دراما (خۆم بوایەم وەک ئەڵمانی دەم کردە درامیدی تێکەڵاوی ھەر دووکیان). تەنیا لەسەر کۆمیدی و کۆمیدیا-کە ڕێک بکەوین. لای ئێمە ناڵێن کۆمیدیا لای ئێوەش نازانم کامەیان باوترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٥، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درامای کۆمیدی زۆر واتادارترە لەلای من، و باوتریشە. کەسم نەبینەوە بە پێچەوانەوە بیڵێت، بەلایەنی کەمەوە لە باشوور.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٣٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر باو بووە قسەم نییە. ئەگەرچی لە فەرەنسیدا دروست بەپێچەوانە ھاتووە یانی کۆمیدیی دراماتیک (فەرەنسی وەک کوردییە تەرتیبی وشەکانی).--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە زمانی ئێمە کاریگەری فەڕەنسیشی کەوتۆتە سەر بەڵام من وەک خوودی خۆم ھەر بەو شێوەیە بیستوومە و باشتریشە ھەر ئەوە بێت ئەگەر ھاوڕێیانی تر بۆچوونێکی جیاوازیان نەبێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٤٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ کۆمیدی-دراما م، یان کۆمیدیا-دراما. مەبەستم ئەوەیە تەنیا تەقەڵێ (-) لە نێوان دوو وشەکەدا بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەوە نەگەیشتم ئەو پاشگرە (-یا) لە کوێ ھات؟! وشەکە «کۆمێدی»یە، بە «ێ» نەک «ی». لەگەڵ پێشنیازی چالاک و ئازام؛ کۆمێدی-دراما. سەرچیا‏١٥:١٩، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]