وتووێژ:کتێبخانەی گشتیی سلێمانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:کتێبخانەی گشتی سلێمانیەوە ڕەوانە کراوە)

چاکسازی گەورە[دەستکاری]

خاتوو @Sakura emad: و بەڕێز @Aram: دەمەوێت لەگەڵ ئێوەدا ئەم پەڕەیە باشبکەم، لەبەر ئەوەی من لە ئێستادا بەبەردەوامی دەچم بۆ کتێبخانە هەم گشتی و بە تایبەتی مناڵان، ئایا پێویست ناکات ئەم پەڕەیە بگەیەنیینە ئاسیتێکی باش، و دەتوانم بە ٣ کتێب ئەم وتارە باشبکەین، کە دانەیەکیان مامۆستایەکمە لە کتێبخانە، و دەتوانین بە پدف وەریبگرم ئەم پەڕەیە چاک بکەین لەبەرئەوەی ئەم پەڕەیە زۆر گرینگە، چوونکە کلتوری کوردستان بەدیار دەخات، ئایا یارمەتیم دەدەن؟، ناڵێم لەڕێگەی هەندێ شت کە من نەیزانم، بەڵکو دەمەوێت لەگەڵم بینوسن، ئایا دەیکەن؟ 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: من وەک خۆم کەمتر دەنووسم و زیاتر بەسەر دەستکارییەکان دەچمەوە. تۆ ھەوڵی خۆت بدە و بەکارھێنەرانی تریش ئەوەی لە دەستیان بێت، دەیکەن. تەنیا خۆت لە پیاھەڵدان و ڕیکلام مەدە و دەق کۆپی مەکە کە ئەوانە زۆر گرنگن لەبەر چاویان بگرین. مادام دەچیتە کتێبخانەکە، یەکێک لە گرنگترین شتەکان ئەوەیە کە (گەر ڕێگەت پێ بدەن،) چەند وێنەیەکی دەرەوە و ناوەوەی شوێنە گرنگەکانی کتێبخانەکە بگریت و باریان بکەیت. بۆ ناوەڕۆکیش، با بزانین چیت دەست دەکەوێت. سپاس بۆ گرنگیدان بەم وتارە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەس من کتێبەکانتان بۆ دەنێرم 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: بەپێی ئەو زانیاریانەی پێیانداوم لە کتێبخانە ١٠ بۆ ١٥ کتێب هەیە لە کتیبخانە و کۆتادانەیان ٢٠٢٠ بوو کە دەرچوو لە خودی کتیبخانەوە، ئایا بەڕای تۆ باشنیتە کتێبی ٢٠٢٠ بەکاربهێنم و کتێبەکانی تر کە کۆنترن وەک رێژە بەکاربهێنین لە نێوانیاندا؟ چوونکە بەڕای من باشترە لەسەر ٢٠٢٠ بڕۆین لەبەر تازەیەکەی، ئایا هەمان ڕات هەیە لەگەڵ من؟ 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: ڕاستی من کە کتێبەکانم نەبینیوە و ناتوانم بڕیار بدەم، بەڵام ئەگەری ھەیە ئەوەی ٢٠٢٠ باشتر بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٣، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: ئەی سەرچاوە، خۆ من زۆر هی کتێبەکە ناگۆڕم تەنها دەیخەمە سەر شێوازی ویکیپیدیا، بۆ سەرچاوە چی بکەم؟ خۆ هەر ئەبێ سەرچاوەیەک دەبنێم. 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: مەبەستت ئەوەیە دەقەکانی کتێبەکە کۆپی پەیست دەکەیتە نێو ویکیپیدیا؟ بۆ دانانی سەرچاوەش گەر مەبەستت ئەوەیە چۆن سەرچاوەکە بنووسیت، بڕوانە داڕێژە:Cite book. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا ئەوە دەزانم مەبەستم لە سەرچاوەیە واتا دوای لەکۆتایدا کە تەنها یەک سەرچاوەم دانابوو بۆم نانوسن ئەمە تەنها پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت؟ @Aram: 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەیەکی وێبم بۆ زیادکرد، ئەگەر زوو زوو سەردانی دەکەیت ئەوا لە جاری داهاتوو چەند وێنەیەکمان بۆ بگرە و لە کۆمۆنز دایبنێ. دەکرێت هەر بە مۆبایل لە گۆشەکانی دەرەوە و ناوەوەی چەند وێنەیەک بگریت. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: من ناتوانم لە ویکیپیدیا قسە لەسەر کردەوەیەک بکەم کە ھێشتا نەکراوە. شتێک وەک نموونە بنووسە، بەڵام یەکەم، کۆپی پەیست نەبێ و دووەمیش، دەقێک کە بۆ وتارەکە بایەخدار بێت بنووسە نەک ھەموو شتێک. ڕوونە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: @Aram:، دەبێت هەموو ئەو زانیارانەی کە نوسیومان بیسرمەوە، و دوای لەگەڵ کۆنەکاندا تێهەڵکێشیان بکەین، ڕازین؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٣:٤٤، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: گشت ئەو زانیاریانەی لە وتارەکەدا ھەیە دەیسڕنەوە و ڕێکخستنەوەی بۆ دەکەن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢١، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: بەو مەرجەی وتارەکە کلیلە زانیارییەکانی لەدەست نەدات کێشەمان نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: گەر کارێکی گەورە دەکەیت، تکایە لە خۆڵەپەتانێکەت، کارەکانت تەواو بکە ئینجا لەگەڵ وتارەکە تێکەڵی بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٦، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەس ببورن دەبێت بۆ بەشی مێژوو تێرو تەسەل بینوسم لەبەر ئەوەی ئەوە مێژووی ناودارانی کتێباخانەیە، و بەیانیش دەچم بۆ ژووری گۆڤار داوای گۆڤارەکەیان لێدەکەم، سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: و @Sakura emad: ئەم شێوازەی ئێستەتان پی باشە؟ چونکە لەسەر ئەم شێوازە دەڕۆم، و وێنەی بۆ دادەنێم، بەڵام توشی کێشەیەک بووم، ئەمڕۆ چووم بۆ هۆڵی ڕۆژنامەکان بۆ هێنانی کۆپییەک لە ڕۆژنامەی ژین ژمارە ٧٦٠ بەس بداخەوە پرنتەرەکەیان تێکشکابوو.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەمان نییە تا ئەوکاتەی شێوازی وتارەکە سیاسەتی شێواز نابەزێنێت، و پەلەمان نیە لە ھێنانی کۆپی بەڵام گەر وتارەکە ھێشتا لەژێر کاردایە تکایە داڕێژەی {{ئامادەکردن}}ی بخە سەر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٣، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ زانیاریت هەموو ئەو ڕستانەی نوسیومە هەریەکەی لە کتێبێکەوە هێناومە و گونجاندنم بۆ کردووە بۆ باشترکردنی، بەڵام مێژوو گرینگترینە، لەبەر ئەوەی گەر دەستکاریبکەین مێژوو تێکدەدەین ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:٥٧، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: جارێ قسەی لەسەر ناکەم تا دەیگەیەنیتە ئاستێکی باش کە خۆت پێت باش بێت؛ ئەو کاتە قسەیەکی لێ دەکەم. زۆر سپاس بۆ گەرموگوڕیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٩، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەیەکم دانا پێتان چۆنە؟ گۆڤاری ژین ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٤٣، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: چاکە و ماندوو نەبیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: کێشە نییە گەر وێنەکان لە فەیسبووکەوە بهێنم و بە ئازاد باری بکەم؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٤٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر وێنەکان ماف پارێزراو نییە دەکەوێتە ژێر پاوانی گشتی تکایە لە کۆمنز باری بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٦:٤٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: دەتوانی ئێستا هەڵەکانم پێبڵێیت لەسەر بەشی هۆڵەکانی کتێبخانە. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٥:٣٧، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: @Sakura emad: توشی کێشەیەک بەوم لەبەشی بینینی موبایل وێنەکان لەشوێنی خۆیاندان کە بۆیان دیاری کراوە، بەڵام لە بەشی کۆمپیوتەر هەمووی تێکەڵ بووە، گەر دەزانن پێمبڵێن و بۆشمبکەن تکایە. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: و @Aram: و @Kushared: تکایە دەستکەن بە ڕەخنەکانتان، لەبەر ئەوەی تەنها ٢ ڕۆژم ماوە و دوو جار تازەم کردۆتەوە و ئەمجارە بۆم تازە ناکەنەوە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٢:١٦، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: زۆر سپاس بۆ ماندووبوونت بەم وتارەوە، بەس ئێستا کێشەی زۆر زۆرە و زیاتر شێوازی لە شێوازی نووسینی ڕاپۆرتی قوتابییەک دەچێ وەک لە وتارێکی ویکیپیدیا. بەڕاستی دەبێ دەستێکی پێدا بێنین. لەگەڵ ئەوانەش دووبارە سپاس بۆ ماندووبوونت بە وتارەکەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاست دەکەیت، منیش وەک خۆم هەستم پێکرد، بەڵام گەر هەرشتێک پێویست دەکات بسرێتەوە، یاخود باشتری دەکات، بە دەقیقی، زۆر سوپاس.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: من وەک خۆم نازانم کەی کاتم بۆی دەبێت، بەڵام دەرفەتم دەستکەوت، پێداچوونەوەیەکی بۆ دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٤، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر بتوانین، با یەکەم جار گفتووگۆی لەسەر بکەین، جا قەرار بدەین ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: گفتوگۆ لەسەر چی؟ گەر نیازت وایە بەش بە بەش قسەی لەسەر بکەین، من کاتم نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەس بەڕاستی وتاری کتیبخانە خۆی جەنجاڵە، زۆریشم لە لابردووە تەنها پیویستەکان ماونەتەوە. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمانەی من نوسیومە، تەنها زانیارییە سەرەتاییەکانن کە خۆت دەکەیت بە چ بەشێک دا کەمێک زانیاریت دەدەنێ، خۆ یەکەم جار بەتەما بووم لە یەکەم زانیاری کتیبخانە، هەر لە پرسگەوە بە سەرچاوەیەکی قورس تا بەشی خوێندنەوەی مندڵان بنووسم. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٣٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنەکان[دەستکاری]

@ئارۆ سالار محمود، دەست خۆش بۆ دانانی وێنەکان. بۆ جاری دیکە هەوڵبدەیت وێنەکان ڕاستەوخۆ لەڕێی مۆبایلەکەتەوە ئەپلۆد بکەیت باشتر دەبێت بۆ ئەوەی زانیارییەکانی بەشی دراوی مێتا - Meta Data لە دەست نەدات. بڕوانە ئەم وێنەیە وەرە خوارەوە لە بەشی زانیارییەکانی مێتا ئەوا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر وێنەکە دەدات کە ئەمە گرنگە بمێنێتەوە. بژیت Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٤١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هێشتا ماوێتی دەبێت بەشیەکانی کتێبخانەش دابنێم (بەشی ژمێریاری، وردبینی، هتد)، بەڕای تۆ پێویست دەکات چالاکییەکانی کتێبخانە دابنێم ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٣٣، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویست ناکات ئەگەر سەرچاوەیان نییە، یانیش چالاکییەکان نوێن بەڵکوو دەبێت چالاکییەکان پێشتر کرابن و جێی بایەخیش بووبن بۆ ویکیپیدیا. سەیری وتارێکی کتێبخانەکانی دەرەوە بکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، بزانە ئەوان چۆن نووسراون. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

؟؟؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٣٣، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]