وتووێژ:ژمارەی سەرەتایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ژمارەی سەرەکیەوە ڕەوانە کراوە)

@Aza: کاکە پێم وایە ئەم ناوە زۆر نەگونجاوە! لە عەرەبی و فارسی بەمە دەڵێن «اول» (بە کوردی دەبێتە ھەوەڵ). دەی ئەمە کوا دەبێتە سەرەکی؟ دەبێتە سەرەتایی. ئەی ئەگەر بەمە بڵێین ژمارەی سەرەکی ئەو دەم en:Cardinal number دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٨، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Rebin3: ئەی لە پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانە بەمە دەڵێن چی؟ سەرەکی یا سەرەتایی؟ ئەی Cardinal دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٢١، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی بیركاری قوتابخانه‌ له‌م ووشه‌یه‌ كاره‌ساتیان خولقاندووه‌ن ناویان ناوه‌ { خۆبه‌ش} كه‌ دیاره‌ سه‌د ده‌ر سه‌د هه‌له‌یه‌،من ئێستا خه‌ریكی پۆستێكم له‌ سه‌ر دوو زاره‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ وه‌رگیراون، یه‌ك له‌و زاراوانه‌ خۆبه‌شه‌، سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی كاردیناڵ تا ئێستا ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌ نیه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت وه‌كو خۆی بهێلینه‌وه‌ یان ناوێكی گونجاوی بۆ دابنرێت،به‌لام كاردینه‌ڵ ده‌كرێت بڵێین {ئه‌سڵی}.— ئەم لێدوانە لەلایەن Rebin3 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Rebin3: خۆت بۆ ناوی ئەم وتارە (Prime number) چ پێشنیار دەکەی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٥، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:بەڵێ ئەم ناوە نەگونجاوە و زوو پێم زانی بەڵام لە بیرم چوو بیسڕمەوە. حەسەن گونەیلی بەمە ئەڵێ "ژمارەی ھیمی"، ھیمی واتە بنەڕەتی. بەڵام ھەروا کە لێرەشدا بەجوانی شی کراوەتەوە باشترین وشە بۆ ئەم ژمارانە "ئەووەڵ" ە. وا بزانم ژمارەی یەکەمیشیان پێ ئەوترێ، بەڵام دڵنیا نیم.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سپاس. بەڵێ نووسراوە بۆیە پێی دەڵێن Prime چون لە لاتینی وەرگیراوە و لە لاتینیشدا بە مانای firstە. دەی first بە کوردی دەبیتە یەکەم یان سەرەتا. تۆ «ژمارەی سەرتایی»ت پێ چۆنە؟ ھەر چی بێ لەو ناوە باشترە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فەرهەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدینیش خۆبەش و بنچینەیی نووسیوە ، تاریق وەیسیش کوێرە! و یەکەمی. بۆ Cardinal ـیش کەڵەژماره و ژمارەی سەرەکی. Şûşe وتووێژ ‏١٠:١٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi:من لەگەڵ سەرەتایی نیم. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئازا @Aza: من گوێڕایەڵی ئێوەم.Şûşe وتووێژ ‏١٢:٠٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیم کە کاک ئازا فەرمووی وشەیەکی ئەرمەنییە و لە سۆرانیشدا باو نییە و ڕەوا نییە پەرەی پێ بدرێ. لە زمانەوانیدا ھەمیشە primarily لەگەڵ secondarily دێ. یانی Prime پێوەندی ھەر بە ھەوەڵ-ەوە ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستە کامیان دانێین ئەووەڵ، هەووەڵ، یان ئەوەڵ، هەوەڵ یانیش یەکەمی؟Şûşe وتووێژ ‏١٣:١٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا ئەزانم ھیم ھەمان خیم ی فارسی بێ کە بە مانای نیھاد و سروشتە. وەک دەڵێن خۆشخیم و بەدخیم. کە لە کوردیدا مانای بنەمای گرتووە. بە ھەر حاڵ منیش ھەر ھیمم پێ باش نییە. بێگومان وشەکە ئەبێ مانای یەکەم بوون و ئەوەڵ بوونی بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو هاوڕێیان @Aza: و @Calak: ئەوە چی لێ هاتەوە؟ لەگەڵ چ ناوێکن؟ بیکەینە ئەووەڵ؟ -- Şûşe وتووێژ ‏٠٥:٢٧، ٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: کەم ڕۆژ ھەیە من بەمە فکر نەکەمەوە. ھێشتا دڵم دانەمەزراوە لەسەر وشەیەک. وشەکە ئەبێ بەئاسانی coprime و primality لێ دروست بکرێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤١، ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرھەنگی مەھابادی مامۆستا گیودا ژمارەی خۆبەش (عد اول) و ژمارەی دابەش (عدد غير اول) -م دی! بڵێی خۆبەش کۆن بێ یا خۆی دایتاشیوە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرھەنگی نۆبەرشدا بۆ أولي ھەر خۆبەشی ھێناوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر داتاشراوە جا چ خۆی داینابێ یا یەکی تر. فکرم لێ کردەوە مەبەست لە خۆبەش ئەوە ھەر بەسەر خۆیدا بەش دەکرێ. دە کوا وایە بەسەر ١یش دابەش دەکرێ. ھەموو ژمارەیەکیش بەسەر خۆیدا بەش دەکرێ. ھەر خۆبەش دروست نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: @Amine yousefi: ئەمە لە فارسیا «عدد نخست»یشی پێ دەوترێ. نخست لە بەعزێ وشەی تریشا وەک بەرامبەری prime بە کار دەبرێ، وەک prime minister کە «نخست وزیر»ی پێ دەڵێن. «نخست»ی فارسی رێک «نوخشە»ی کوردییە. نوخشەش ھەر بە مانای یەکەمینە و ھاوڕیشەشە لەگەڵ نخست -دا. بۆ وێنە، نوخشەجار یانی جاری یەکەم. یان نوخشانە یانی نۆبەرەی دەخڵ و بەروبووم. حەمدی ئەڵێ: فیراقت ئاگری گرت تێگەیشتم/گوڵی نوخشەی خەزانە بۆ بەھارم.

با prime بکەین بە نوخشە. Aza (لێدوان) ‏١٠:٥٣، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەرۆک[دەستکاری]

سڵاو @Amine yousefi: لەو بەشەی کە نووسراوە نموونە ھەر ھیچ بۆ من دەرناکەوێ نازانم بۆ. پەڕەکە سپییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٥١، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئێپین@Épine:، پێم سەیرە! دەنا بۆ من کێشەی نییە، @ئارام بکر: بۆ تۆش سپییە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٢:٤٣، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، @Épine: و @Amine yousefi: نەخێر، لای من بێکێشەیە و ھەندێک نموونەی کۆکردنەوەی تیایە. Amine yousefi کاتێک بانگمان دەکەیت بۆشایی ناوەکە مەنووسە (واتە تەنیا ناوەکە دانێ) چوون ئاوا ھۆشداریمان بۆ نایەت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر:، پێم وایە مەبەستت لە بۆشایی ناو نووسینی بەکارهێنەرـە، من وامزانی کە و بە تەنیا دەنووسی، بەکارهێنەریش پێویستە بنووسی، ئەگەریش لەولای | وب بنووسی، بەکارهێنەری ناوێت، وا دیارە هەڵە بوومە سوپاس بۆ تۆ.Şûşe وتووێژ ‏١٥:٣٠، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: بەڵێ ئەو بەشە و وابزانم خواریشی ھەر ھاوکێشەیەکی وای تیایە کە بۆ من بار نابن. تۆ بڵێی ھی ئەوە بێت کە ویکیپیدیا زیرۆ بەکاردەبەم یاخود ھەر ڕقیان لێمە ھاوکێشەکانیش؟ :D--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٤٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: چاکی بۆ چوویت، دەستخۆش، ئێستا بانگکرام. @Épine: ویستم بڵێم خەتای ئایفۆنە:) بەڵام تۆش چاکی بۆ چوویت؛ ھۆیەکەی ویکیپیدیا زیرۆیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢١، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: من کە نازانم ویکیپیدیا زیرۆ چییە، بەڵام وا هەست دەکەم هاوکێشەکان خۆیان شاردۆتەوە، دەڵێن نەکا ئێمەش بەر سڕینەوەی خێرا بکەوین. :) Şûşe وتووێژ ‏١٦:٤٠، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: بڕوانە ویکیپیدیا زیرۆ. من نزیکەی ساڵێک بەوە دەستکاریم کرد:). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٤، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]