وتووێژ:ڕۆح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بە ڕای من soul ئەبێتە گیان. ئەڵێ incorporeal essence of a living being واتە جەوھەری ناماددیی بوونەوەری زیندوو. ڕۆح spirit ە.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٢، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)

@Aza: قسەکەت دروستە. بەڵام وا بزانم ئەم وتارە باسی spirit دەکا (وا نییە؟) تێیدا ئاماژە بە soulیش کراوە بەڵام بە کوردی نەفس-ی بۆ داناوە کە دیارە عەرەبییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٧، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
نەخێر وتارەکە بە soul نێوانویکی کراوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٢٣، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
کارەم بە نێوانویکییەکە چییە ناوەرۆکی وتارەکە دەڵێم. نێوانویکی دەکرێ ھەڵە بێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٢، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
دەی سەرچاوەکانیش بخوێنەرەوە ئەوانیش نووسراون زانستی soul.. خۆ ناکرێ بڵێی ئەوانیش ھەڵەن...--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٥٩، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak:ڕۆح و گیان زۆر زۆر لێک نزیکن. لە واقیعدا ڕۆح بەرامبەری عەرەبیی گیانە. ئەم وتارەش زیاتر لە بارەی soulەوە نووسراوە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
@Aza: تێ نەگەیشتم کاک ئازا. روح-ی عەرەبی دەبێتە گیان؟ دەی خۆ بە عەرەبی بە spirit دەڵێن روح ئەگەر ئاوا بێ spirit دەبێتە گیان! ئەمە دژی قسەی خۆتە.
پاشان لەم وتارەدا باسی نفس کراوە. ئەی نەفس لێرەدا بەرامبەری چییە؟ یانی نەفسیش دەبێ بکەین بە ڕۆح و ڕۆحیش بە گیان؟--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٣، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
@Calak: ڕۆحی عەرەبی و گیانی کوردی ھەردوو لە بنەڕەتی خۆیاندا بە مانای ھەناسەن. 1 2
--Aza (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC) -- Aza (لێدوان) ‏١٨:٠٣، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
@Aza: بێژە مەبەست وشەڕەتەکەیە! بەڵێ ھەناسە-ش ھەر لەمەوە ھاتووە. کاکە من ھەر نەم زانی لەم وتارەدا مەبەست لە نەفس چییە (ئایا مەبەست spiritە چییە). تکایە خۆت چاکی بکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٨، ٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)