بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:ڕاگواستن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ٩ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو

[دەستکاری]

ئەمە شاربەدەرکردن یا وڵاتبەدەرکردنە. Aza (لێدوان) ١٢:٠٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza شاربەدەر بۆ تەنیا شارێکە، کوردانی باشووری قەوقاز بۆ کازاخستان دوور خرانەوە؛ بۆیە تەنیا شار ناگرێتەوە. وڵاتبەدەرکردن-یش وەک "ملکەچپێکەر" درێژ و لێکدراوە و بەکەڵک نایەت. ڕاگواستن و دوورخستنەوە گونجاوە. بۆ ئێرە: دیپۆرت لێکدراوێکی لاتینیە بۆ بردن و دوورخستنەوەی شتێک بۆ مەودایەکی دوور.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٥:١٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen دوورخستنەوە بۆ exile باشە. کاتێ کەسێ دیپۆرت ئەکەن، لە وڵات دەری ئەکەن و ئەینێرنەوە بۆ وڵاتی خۆی. Aza (لێدوان) ١٩:٥٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
نفي-دەربەدەرکردن-exile
ترحیل-دوورخستنەوە-Deportation
ئاوام پێ ڕێکە.
@Aza 1silent scientist (لێدوان) ٢٢:١٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist لەگەڵ قسەکەی Azaم بۆ exile. کورد ھەر ڕاگواستنی بەکارھێناوە، و پێم وایە ڕاگواستن بەرامبەری deport-ەکەیە. بەدەر لەوە شتێکی دی لێ نازانم.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٢:٣٦، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen ڕاگواستن یانی شتێ لێرەوە ببەی بۆ ئەوێ. دەی ئەمە کەی دیپۆرتە؟ Aza (لێدوان) ٠٣:٢٦، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
قاودان ڕەنگە بگونجێ. بە مانای دەرکردن بە ھەراھەرایە. ئینگلیزییەکەشی Expulsion -ە کە ھەمان دیپۆرتکردنە. ئەگەر نا، با ھەر بڵێین دیپۆرتکردن، باویشە. Aza (لێدوان) ٠٦:٢٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە