وتووێژ:چیرۆکی کایەکلێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:چیرۆکی بووکەڵەکانەوە ڕەوانە کراوە)

@Zamand Karim:، ناوەکەیت لە کوێوە ھێناوە؟ بەو ناوە کراوە بە کوردی یا وەرتگێڕاوە؟ سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٩:١٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەکەیم لە ٢وشە وەرگێڕاوەتەوە Toy واتا بوکەشوشە Story واتا کۆگا لەڕاستیدا بەتەواوەتی نازانم ئەو ناوە بۆ ئەوە گونجاوە یان نا سپاس بۆ تۆیش Zamand Karim (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ toy قسەم نییە، بەڵام story واتای چیرۆک، داستان، حەکایەت و بەسەرھات دەگەیەنێت. لەگەڵ store لێت تێک نەچووە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٥، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاشکرا دیارە ئەو ناوە ھەڵەیە. (Story) دەبێتە چیرۆک و بۆ (Toy) دەکرێ گەمە یان ھەر ئەو بووکەشووشەیە دابنرێت. سەرچیا‏١٢:٣٢، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەوانەیە هەڵە تێگەیشتبم لە وشەکە بۆ ببورن دەتوانن ناوەکەی بگۆڕن، ئەوەیان ڕاستە✓. Zamand Karim (لێدوان) ‏١٢:٥١، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بووکەڵە یانی پاپت. تۆی زۆر لەوە بەربڵاوترە. ھەر شتێک گەمەی پێ بگرێت. دەکرێ شمشێر، تایەر، ئۆتۆمۆبیل، بووکەڵە، ئاژەڵ و... بێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٣، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیازی چی دەکەن؟ پێم وانییە بووکەشووشەش وشەیەکی گونجاو بێ! سەرچیا‏٢٢:٥١، ٩ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بووکەڵە ھەمان شتە کە فارس دەڵێ عروسک. بووک یانی عروس. دەبێتە en:Doll و Puppetیش دروستە.
Toy دەبێتە کایەکلێ یانی شتێک کە کایەی پێ دەکرێ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کایەکلێ وشەیەکی باو نییە. باشترە ناوێک دابنرێت کە زۆرینەی خەڵک بزانن چییە. سەرچیا‏١٣:٠٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Serchia گیان ھەر لە خۆت دەپرسم چار چییە وشەیەکی باومان لە شێوەزارەکاندا نییە بۆ Toy؟ لە شێوەزاری مندا بۆ ئەمە بەرامبەرمان نییە لی ئی جنابتاندا نییە لە ئی کاک ئارامدا نییە و ... دەی ئی باو لە کوێ بێنین؟ وەختێک نیمانە خۆ ھەڵ ناقوڵێ. دەبێ بگەڕێین بزانین لە چ شێوەزارێکدا بۆ ئەمە وشەیەک ھەیە داینێین. ئەمە نەکەین دەبێ ھەر ئینگلیزییەکەی دانێین خۆ ئەویش باو نییە. لانی کەم کایەکڵێ کوردییە و ھەموو دەزانن کایە چییە. با شێوەزاری منیش نەبێ. من ڕێگای تر شک نابەم.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داستانی یاریەکان یان داستانی کایە-کایەکان

چۆنە؟ Zamand Karim (لێدوان) ‏١٣:٠٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ داستان کە ڕەسەن فارسییە؟-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەس لە ڕاستیدا دەبێت ناوەکەی بگۆڕیت بۆ چیرۆکی بوکەڵەکان، ئەوە باشترین ناوە، من لە پێداچوونەوەکەم بۆ ئەم وتارە، دەمەوێت دوو بژاردەی زۆر ڕاستان بخەمە بەردەست، (چیرۆکی بوکەڵەکان، یان، چیرۆکی یاری منداڵان) تکایە دانەیەک هەڵبژێرن ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٠٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]