وتووێژ:چیرۆک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ ئاماژە پێدانی داھاتوو:

چیڕۆک لەگەڵ چڕین ھاوڕیشەیە. شێوازە کۆنترەکەشی چێڕۆک-ە. چێڕ لە کرمانجیدا یانی قسە. بۆیە چیڕۆک-ە نەک چیرۆک.
— بەکارھێنەر: Calak

سوپاس، ◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠١، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک ئەوەی تۆ وتت لەبارەی ڕیشەی وشەکەوە منیش بیستوومە و ئەکرێ بە وتارەکە زیاد بکرێ. بەڵام ئەوەی کە باوە لەناو خۆمانا ھەر چیرۆکە بە ڕێی ناسک. من کەسم نەبیستووە بڵێ چیڕۆک و خۆشم ھەرگیز ناڵێم چیڕۆک. بۆ یە پێم باشە ناوی وتارەکە ھەر چیرۆک بێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئازا، نازانم بەڕێزت خەڵکی کام ناوچەی و مەبەست چییە لە خۆمان! بەس بە پێچەوانەی ئەوەی گوتت، منیش ھەر بە چیڕۆک گوێم لێ بووە و زۆریشم بۆ زەحمەتە بڵێم چیرۆک. لە کتێبەکانیش زیاتر چیڕۆکم بینیوە، تا ئەم دوایییانە کە لە ھەندێک شوێن بینیم چیرۆکیش دەنووسن. سەرچیا‏١١:١١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا @Serchia: لە ڕۆژهەڵات هەموو کەس دەڵێ چیرۆک، پێم وایە کاک ئازاش مەبەستی لای خۆمان، ڕۆژهەڵات بێت، منیش زۆر بۆم سەختە بڵێم چیڕۆک. جارێکیش ئەم باسە کرا هاوڕێیانی ڤەژین بوکس پرسیان، چیرۆک بنووسرێ یان چیڕۆک، من وتم لە ویکیپیدیا چیڕۆک پەسەند کراوە، ئەوانیش دژی چیڕۆک بوون. Şûşe وتووێژ ‏١١:٣٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia:مەبەستم لە خۆمان ئاخێوەرانی کوردی ناوەندی بوو بە ڕۆژھەڵات و باشووریشەوە. کاک سەرچیا لەوە ناچێ چیڕۆک لای ئێوەش باو بێ، ئەگەر باو بوایێ لە فەرھەنگی مامۆستا خاڵ یان فەرھەنگی تەوفیق وەھبیدا ئەنووسرا، کەچی ھیچ ئاماژەی پێ نەکراوە و ھەر چیرۆک بە ڕێی ناسک نووسراوە. یان لە ھیچ شیعرێکی شێرکۆ بێکەسدا من چیڕۆکم نەدیوە بەڵام چیرۆکم زۆر دیوە. بۆ نموونە: ئەوان ھەر خڕخاڵ و بازن بوون بۆ شیعر و چیرۆک بوون بۆ کوانووی نیشتمان!--Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش «چیڕۆک»م زۆر بەلاوە نامۆیە. ھەمووکاتێک بە چیرۆک بیستوومە و پێشووتریش وتوومە ھەر چیرۆک باشە؛ بەڵام ئەو کات یەکدەنگی لەسەر «چیڕۆک» بوو بۆیە گواستمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٢٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش هەر چیرۆک گۆ دەکەم و گۆکردنی چیڕۆک زۆر سەختە بۆم، بەڵام لە وتووێژ:پرۆژەی لووندا یەکدەنگی لەسەر چیڕۆک بوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا لێرە کە دوو ڕا ھەیە. دەبێت دوو لایەن لەبەرچاوبگرین، ژمارەی ئاخێوەران و بنەچەی وشەکە. زمانی من کوردیی سۆرانییە، و وەک گوتم بە «چیڕۆک» دەری دەبڕین، بەڵام وا دیارە ئەوانەی بە «چیرۆک» دەری دەبڕن زیاترن. بۆ بنەچەی وشەکەش، ئەکرێ چیڕۆک بووبێب، پیتی «ڕ» گۆڕابێت بۆ «ر»، واتە وشەکە سوکترکرابێت لەسەر زار. ئەشکرێ بەھۆی نووسینەوە وای لێ ھاتبێت، وەک دەزانین، زۆر کەس گرنگیی تەواو بەو پیتانە نادەن کە «٧»یان ھەیە، بەتایبەت لە سەدەی ڕابردوو کە کێشەکانی چاپ و ڕێنووسی زمانی کوردی بەرچاوتربوون. واتە ئەکرێ چیڕۆک بووبێت و ھەر بە چیرۆک نووسرابێت، ئەمەش کاری کردبێتە سەر خوێندنەوەی وشەکە. سەرچیا‏١٢:١٨، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوانەیە قسەی کاک سەرچیا راست بێ. لە ناو فەرھەنگەکانیشماندا کێشەی ر/ڕ و ل/ڵ زۆر زۆرە. دڵنیا بن زۆر وشەیە ھەڵە تۆمار کراوە و دوایی ئەو ھەڵەیە کەوتووەتە ناو زاری خەڵکەوە. دوایی وای لێھاتووە لەسەر ھەڵەکە وتاریان نووسیوە.
بۆ ناوی ئەم وتارەش من دژایەتیم نییە چیرۆک بی بەڵام ئەوانەی دەڵێن چیرۆک دروستترە ھیچ بەڵگەیەکی زانستییان نییە مەگەر بڵێن بە ھەڵە باو بووە و ئەمەش قسەیەکی ترە. خۆ ئەمەش ناڵێن ھەر لەخۆوە دەڵێن چیرۆکە!--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٥، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی کە باوە چیرۆکە. لە ناو شاعیرانی و ئەدیبانماندا تەنانەت یەک کەسیشم لە بیر نییە ڕێی قەڵەوی بەکار ھێنابێ بۆ چیرۆک. ھێمن ئەڵێ «نەما خانی ھەتا چیرۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ». ھەژار، گۆران، شێرکۆ، و زۆر کەسی تر ھەموو وتوویانە چیرۆک. حەتتا ئەگەر چیرۆک لە چیڕەوە ھاتبێ و چێڕیش بە مانای قسە بێ (کە ئەمەش بە دڵنیایییەوە ناتوانی وا بڵێی) تازە ئیتر بووە بە چیرۆک. وەکوو وشەی برین کە لە بڕین -ەوە دێ و ئیتر ڕێکەی ناسک بووەتەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:١٧، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەر لە ویکیپیدیا چیڕۆکم نەبیستبوو و نەخوێندبووەوە (یا زۆر بە دەگمەن). وشەکەش بە بڕوام داتاشراو بێت، چون لە نووسراوەی بەر لە سەدەی بیستەمدا نەمدیوە (نە کرمانجی و نە سۆرانی و نە ھەورامی). ئەوەی کە چالاک دەڵێ ڕەنگە لە چڕینەوە داتاشرابێت ڕێی تێدەچێت، بەڵام من ھیچ بەڵگەیەکم بۆی نیە. چیڕۆک و چیرۆک بڕوا ناکەم پەیوەندی بە ئێران و عێراق و فڵانیشەوە ببێ. من لە نووسراوەکانی باشووردا ھەتا 200ەکانیش چیڕۆکم نەدیوە (یانی ھەتا جەماعەتی گەلاوێژی نوێ و...). تەنانەت لە ئیستەشدا کە ھەر کەس بە دڵی خۆی لە ئینتەرنێتدا دەنووسێ ھەر چیرۆک باوترە. قسەکە لەوایە ئەگەر بزانین وشەیەک بە ھەڵە زۆر باو بووە ئایا ئەشێ چاکسازیی تێدا بکرێ یا نە؟ ئەوەی بیرم بێت چالاک ھەمیشە ڕای لەسەر ئەوە بووە ھەڵەکان چاک بکرێنەوە. ئەگەر بەڕاست کەسانێک ھەن پێی بڵێن چیڕۆک با وا بێت، بەڵام ئەگەر ئێمەین چاکسازی دەکەین و خەڵک لێمان کۆپی دەکەن، من ئەوە بە باش نازانم. چون بەڵگەی وەھامان لەسەر ڕیشەی وشەکە نیە و چیرۆکیش زۆر باوە. وەک ئەوەی لە وتووێژ: کۆواردا وتم. سپاسپیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مادام ئەم ناوە گۆڕدرا بۆ ناوە باوەکە. با کۆوار و وتارە ھاوشێوەکانی دیکەش یەکلایی بکەینەوە. ناکرێ لە ھەر وتووێژێک بڕیارێکی جیاواز بدەین. سەرچیا‏١٧:٤٩، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەکە کرمانجییە و ڕەنگە داتاشراوە بێ. ھیچ شکێک نییە لە وشەی «چێڕ»ی کرمانجییەوە (بە مانای قسە کە ھاوڕیشەی چڕین-ی سۆرانی و کەڵھوڕییە) بە لکاندنی پاشگرێکی -ئۆک چێ کراوە. جا کێشەی ئەلفوبێی کرمانجی ئەوەیە ڕ و ر لێک ناکاتەوە و ھەر وەک یەک دەنووسرێن: çîrok. بۆیە وای بۆ دەچم کاتێک ھاتۆتە ناو سۆرانییەوە ھەندێک نەیان زانیوە بە ڕ بووە و نووسیویانە چیرۆک. وشەکەیش من نامەوێ ڕاستی کەمەوە؛ ھەر لە فەرھەنگی بەناوبانگی کرمانجی-ئینگلیزی MICHAEL L. CHYET بە شکڵی ç'îr̄ok تۆمار کراوە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤١، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی چیرۆکم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٣٠، ٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]