وتووێژ:پێواژۆکردنی زمانی سروشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناو[دەستکاری]

@هیوا:سڵاو. کاکە مەگەر پێواژۆ (پێڤاژۆ) بەرامبەر بە process دانەنراوە؟ دەی processing دەبێتە پێواژۆکاری و processor پێواژۆکار. لە کرمانجیشدا ھەیە: pêvajo، pêvajokarî و pêvajokar. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)

کاکە @Calak: ئەوە یەک پێواژۆ ببیستم من. چارەسەرکردنم بەکار هێنا چونکە لای زکورد وابوو. کەوابێ بیکەینە پێواژۆکار؟ ئێستا ئەبینم یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی هەیە، بەڵام "پێواژۆ" باشترە تا "پێوەئاژۆ" ئەگەر بڕیاربێ ئەم زاراوەیە بەکار بهێنین. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
@هیوا:وەڵڵا پێم وایە لە کرمانجیدا باوترە بەڵام من ھەر بیستبووم. سەیری وتووێژ:یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی بکەی پێم وایە کاک ئازا یەکەم جار دایناوە. بە ڕای خۆم پێواژۆ خۆشتر دێتە سەر زاران.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٦، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
کاکە چالاک دوبارە سڵاو. کردم بە "پێواژۆکردن" چونکە "پێواژۆکاری" دەبوایە بمکردایە بە "پێواژۆکاریی زمانی سروشتی". ئەگەر هەر پێت باش نیە ئەیگوازینەوە. چۆن هەموو کاتمان بە وەرگێڕانی وشە و پەڕەی "وتوێژ" بەسەر ئەبەین چەن سەختە ئەم کارە خودایە. بژیت. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٤٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)
سپاس منیش ڕازیم و ئاوا ڕاحەتتر دەخوێنرێتەوە. ئیتر چ بکەین زمانەکەمان کاری دروست حیسابی لەسەر نەکراوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٠، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)