وتووێژ:پشتێشە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوە بەسەریەکەوە دەنووسرێت یان بەجیاکراوەیی؟ سەرچیا‏٢١:٣٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یەک وشەیە لە کوردیدا ناڵێن ئێشی پشت. پشتیان ھیناوەتە پێشوە و بووەتە یەک وشە؛ پشتێشە. ھەر وەک سەرئێشە وایە (headache) و کەسیش سەرئێشە جیا ناکاتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە، بەس لێرە زۆرتر گومانم لە دانانی (ئـ) ھەبوو، کە دابنرێت یان نا، خەڵک ناوەکە وەک دوو وشە گۆ دەکات، واتە بەسەریەکەوە ناڵێن پشتێشە. سەرچیا‏١٢:١٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
میش بەردەوام /ئـ/م بیستووە لەم وشەیە. ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٨، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر دژ نییە پشتئێشە دادەنێین. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٠١، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر لەسەر یەک دەنووسرێ با ھەر پشتێشە بێ. ئەگەر تەنانەت ئ کە بشنووسن، ھەر لە خوێندنەوەدا دەسوێ. ئەوە لە نەک لە کوردیدا، لە زمانی تریشدا ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٣٨، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش ئەمەم وەک ڕێسایەک بیستووە «ئەگەر ھەمزە کەوتە ناوەڕاست و پیتەکەی پێش ئەو نەبزوێن بوو، ئیتر پێویست ناکات "ئـ" بمێنێتەوە». بۆ زانیاریی زیاتر ئەمە بخوێننەوە. مەنتقییە و کەس ماستاو بە ماستئاو ناڵێ و نانووسێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٠، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:١٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ پشتێشەم. --Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]