وتووێژ:پرسی تێکڕایییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: کاک ئازا کوا دەڵێن ئەسپی جوانەکان؟ دەڵێن ئەسپە جوانەکان. ئەم وتارەش دروستەکەی دەبێتە پرسە تێکڕایییەکان. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٥١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە ناوەکە کێشەی نییە. لێرە یەک پرسە نەک چەند دانەیەک. سەرچیا‏١٧:٤٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە کاک سەرچیا دەبوا سەیری ئینگلیزییەکەم کردبا وام زانی تەرکیبەکە وەسفییە بەڵام وا نییە و ئیزافییە بۆیە ناوەکە بێکێشەیە.
بەڕاستی وشەیەک کە بە -یی کۆتایی دێ زۆر قورس و ناخۆشە لەسەر زاران. ئەگەر universe تێکڕا بێ بۆ universal دەتوانین بڵێین تێکڕاڵ (تێکڕا + -ئاڵ). تێکڕاڵ دوو کەرتە تێکڕایی سێ. خۆشیش دێتە سەر زاران و وەک تێکڕایی قورس نییە. بە ھەر حاڵ دەبێ ئەم زمانە کاری لەسەر بکرێ و پەرە بدرێ. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٤، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیارەکەت جوانە، کێشەمان ئەوەیە کە ئەگەر ئەو ناوانە بشگۆڕین زەحمەتە جێی خۆیان بگرن لە کاتێک لە کتێب و بەرنامەکانی خوێندن جێگیر نەکرێن. سەرچیا‏٢١:٠١، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: ھەر وایە. بێ یارمەتی ئەوان وشەی نوێ باو نابێ. وشە ھەتا دە کار نەکرێ چۆن خەڵک دەتوانن فێری بن؟!
ھەر لێرەدا ئەگەر universal تێکڕاڵ بێ، دیارە universality دەبێتە تێکڕاڵایەتی. بەڵام ئەگەر بڵێین تێکرایی دەی universality دەبێتە چی؟ تێکرایییایەتی؟! ھەر کەس ناتوانێ بیشیڵێ!
بۆیە یەکەم دەبێ فێری شێوازی نوێ لە ڕۆنانی وشەدا بین و پاشان داھاتووبین بین، یانی فکر لە تەواوی وشە ھاوخێزانەکانیشی بکەینەوە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]