وتووێژ:وەرزش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Calak: ئای-پییەک وشەی وەرزشی ناوەڕۆکی (کە یەکەم وشەیە) گۆڕی بۆ "وەرزین". لە ھەنبانەبۆرینەدا سەیرم کرد ھەم وشەی "وەرزشت"م دۆزییەوە کە وابزانم ھەر ئەم وەرزشەی ئێستایە و ھەمیش وشەی وەرزین. تۆ بڵێی ناوی ئەم وتارە بێتە گۆڕین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم باسەم لە جێگایەکدا خوێندبۆوە بەڵام ھەر بۆم نەدۆزراوە. بەکورتی وشەی وەرزش لە فارسیی وَرزش خوازراوەتەوە. ورزش لە فارسیدا ناوی چاوگە لە فیعلی وَرزیدن. ئێمەیش لە کوردیدا بەرامبەر بە فیعلی وَرزیدن-ی فارسی فیعلی وەرزین-مان ھەیە. جا ئەگەر بمانەوێ لە وەرزین ناوی چاوگ دروست بکەین دەبێتە وەرزە (دروست وەکوو پرسین و پرسە). کە وا بوو بەرامبەریی کوردیی ورزش-ی فارسی و sportی ئینگلیزی دەبێتە وەرزە و فیعلەکەشی دەبێتە وەرزین.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، وابزانم لە کوردیی خواریندا شت بۆ دروستکردنی چاوگ بە کار دێت. وەک جمشت = جووڵانەوە، ئاڵشت: گۆڕان و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٢، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ زیادکردنی /ت/یەک دوای س و ش زۆر ئاساییە. وەک ئەوەی لە مەقەس و مەقسەتیشدا وترا. ھەر لە فارسیشدا ھەیە وەک دەڵێن خورشت، دهشت. بە قەوڵی مامۆستا ھێمن دەڵێ ناکرێ بە زیادکردنی /ت/یەک ھەر چی وشەی فارسییە بیکەینە کوردی. جمشت دیارە لە ڕووی جنبش-وە دروست کراوە، ئاڵشت-یش تورکییە alış.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، جم و جمشت کوردین. وشەی ھاوڕیشەی تری ھەیە: جموجووڵ، جمگە، جمان. ئاڵشت نازانم، بەڵام ئاڵوگۆڕمان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٥، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەم وت جمشت فارسییە؛ وتم؟ ئاڵوگۆڕ-مان ھەیە لای ئێمە ئاڵووێر-یش دەڵێن. ئاڵووێر یانی دانوستان بە فارسی دادوستد. بە تورکی vermek یانی دان almak یانی سەندن. ھەر خۆشیان دەڵێن Alışveriş.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]