وتووێژ:ژنی سەرسووڕھێن (فیلمی ٢٠١٧)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نازانم چۆن ئەم ناوە ھاتووە... یانی Wonder Woman چۆن بووبە ئەمە؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژنی سەرسامھێنەر، ئافرەتی سەرسووڕھێنەر. شتێکی ئاوا بێت نەک سووپەر. مەگەر بەو ناوە وەریانگێڕابێتە سەر کوردی و باو بێت کە من نازانم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناھ، ئەو ناوە داتاشراوە و لێرە کەس وا ناڵێت. ئەوانەی پێشنیارت کردن بێ کێشەن بەڵام من ھەر لەگەڵ (وەندەر ومن)ـم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر باس کرابوو ئافرەت وشەیەکی کوردی نییە و کوردییەکی ژنە. منیش لەگەڵ وەرگێڕانم خۆ ئیتر Wonder Woman شتێکی تەوەندە سەیروسەمەر نییە بڵێین با ھەر ئینگلیزی بی. سەرسامیش بە کوردی نازانم و سەرسووڕھێنەر کوردیترە.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٣، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم شەڕە گواستنەوەیە با بۆستێت. ئەبێت لە کەوانەکەیا ساڵەکە بنووسرێت. شەڕە گواستنەوەی بەردەوام سزای بەربەستکردنی ھەیە. @صلصة صويا: تکایە وپ:گپ ببینە–◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٧، ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان ناوی کەسایەتی و کارەکتەری فیلم ، کۆمیک نابێت بەهیچ شێوەیەک بکرێتەوە کوردی وەک پیاوی جاڵجاڵۆکە و ژنی سەرسورهێنەر لەبەرئەوەی ئەمانە ناوی کەسایەتین و ناوی کەسایەتیش وەرناگێردرێ ، من خۆم کە زۆربەی بابەتەکانی فیلمی دی سیم نووسیوە جگە لە وۆندەر وومان پێشنیار دەکەم سەردێرەکەی "وۆندەر وومان (٢٠١٧ فیلم) بێت و دەبێت ساڵەکەی تیابێت لەبەرئەوەی پێشتر فیلمی دیکە بەم ناوە کراوە تکایە ئەم ڕکابەریە بوەستێنن با ویکی کوردی زیاتر پێشخەین ، هیوادارم قسەکانم نەبووبێتە هۆی دڵگرانی کەستان بەڵام بەمشێوەیە نابێت ئەمە ڕێکخستنی دەوێت.--◂ Rebin_galaly وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا "وومان" ھەڵەیە. ھەرگیز دوو واو لە سەرەتای وشەیەکدا نایەن، کەواتە "وومان"ـت لەسەر چ پێوەرێک دانا؟ گواستنەوە بە بێ وتووێژ ھەڵەیە، تکایە لەمەودوا وتووێژ بکەن و وپ:گپ بخوێننەوە! ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٥٦، ٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ئایە کەواتە ئێستا چی دەکەن، ناوەکە هەر بە وۆندەر وومان بمێنێتەوە، یان دەیکەن بە ژنی سەرسووڕهێنەر ؟؟؟--صلصة صويا (لێدوان) ‏١٨:١٦، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گواستنەوەکەی ڕێبین بە بێ وتووێژ بووە. پێویستە بگوازرێتەوە سەر ناوەکەی پێشووی کە ژنی سەرسووڕھێنەرە. دروستیش نەبێت ئێستا ئەوە یەکدەنگی لەسەرە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٤٩، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆی بە گشتی من کێشەم لە گەڵی نییە بەڵام تەنها حەز دەکەم ناوەکە کوردی بێت نەک ناوێکی بیانی صلصة صويا (لێدوان) ‏٢٠:١٢، ١٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سووڕ دروستە نەک سوڕ. سەرسووڕھێنەریش نا سەرسووڕھێن. لە وشەی لێکدراودا پاشگری -ەر دەقرتێ. ناڵێن خەمڕەوێنەر دەڵێن خەمڕەوین. سەرسام-یش عەرەبییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئای ڕەحمەتت لێ بێت کاک @Calak:! ئێوە لە چوار چتی وا ئاگادارم بکەنەوە و چاوەڕێی چتی گەورەتر بکەن. زیاد کرا. بۆ گواستنەوەکەش ھەر خۆتان زەحمەت بکێشن باشترە. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٤، ٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ژنی سەرسووڕھێن (فیلمی ٢٠١٧)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٥٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]