وتووێژ:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:وڵاتە یەکگرتووەکانەوە ڕەوانە کراوە)

ناوی وتار[دەستکاری]

ناوی ئەم وتارە تەواو هەڵەیە، بەهۆی:

١. ناوی وتارەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان، پێویستە ئاماژە بە ئەمریکاش بکرێت! هەرچەند ناوەکە خۆی لەسەرەتاوە هەڵەیە واتە دەبوو (وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا) بووایە. ٢. USA، درووستبووی یەکگرتنی چەند وڵاتێک نییە و ئەم ئەمەریکایەی لێ پێک هاتبی، بەڵکو کۆمەڵێک مرنشین/إمارة ـەن یەکییان گرتووە. هەمان شت لە ئیماڕاتیش هەیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیماڕاتی عەرەبی، بەئینگلیزی United Arab Emirate. کەوابێ ناو ئەم وتارە هەڵەیە، پێشنیاری من: میرنشینە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەمەریکای فیدراڵ. بژین --برووسک ٢٢:١١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە بڕوای من وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەواوە.--MarMzok لێدوان-- ٢٢:١٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ویلایەتە یەکگرتووکانیش ئەگەرچی زۆر کوردی نییە بەڵام لە باری مانا و واتاوە درووستە.--MarMzok لـێدوان-- ١١:٣١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

دژ منیش پێم وایە تەواوە و پێویستی بە گۆڕین نییە.--barham ٢٢:٢٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

چۆن تەواوە؟ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا = ئەو وڵاتانەی یەکییان گرتووە و ئەمریکایان پێک هێناوە! ئەمە جاران یەکێتی سۆڤییەت هەبوو، کۆمەڵێک وڵات بوون یەکییان گرتبوو و یەکێتی سۆڤێتییان پێکهێنابوو، ئەمما ئێستا ئەمەریکا لە کۆمەڵێک وڵات پێکنەهاتووە، بەڵکو کۆمەڵێ میرنشینە! (میرنشین هەرگیز یەکسان نییە بە وڵات!). بەعەرەبی الولایات المتحدة الامریکیة! واتا میرنشینە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا! نەک الدول المتحدة الامریکیة! بەئینگلیزیش United State of America واتا میرنشینە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا! نەنووسراوە United Nations of America. هەڵەکە تەنها ئەو وشەی وڵاتەیە، چوونکە ئەمەریکا یەکگرتووی کۆمەڵێک وڵات نییە! بژین -_برووسک ١٠:١٩, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


کاک برووسک ئەگەر زمانی عەرەبی بزانی سەیری ئێرە بکە بزانە عەرەبەکان چەنێ بە سەقەتی وبە هەڵەیی ئەم ناوەیان کردووە بە (الولایات المتحدة ألامریکیة) هەرچەندە (states) بە مانای وڵات دێ نەک ویلایەت هەر وەکو لەو بەستەرەدا هاتووە!!! سەیرێکی ئێرەش بکە کراوە بە ولایات متحدة کەس نازانێ ئەم سەرلێشێواوانە بۆ وایان کردووە(من وای بۆ ئەچم تەنها لە بەر ئەوەیە شێوازێکی عەرەبی بدەن بە ناوەکە)!!!

کاک بەرهەم گیان راست دەفەرموویت، ئەو ناوە بەوشێوەیە هەڵەیە! هەرچەند State تەنها بەمانای وڵات نایەت. بەڵام با من و تۆ بەئەقڵ و بە لۆجیک بیری لێبکەینەوە، ئایا ئەمەریکا لەچەند وڵاتێک پێکهاتووە یان لەچەند (ویلایەت)ـێک؟ --برووسک ١٣:٣٦, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
دروست یا نادروست (ئەگەر چی ئەم ناوەی ئێستا دروستە) ئەم ناوە لە ناو کورد و پارس و عەرەبدا بەم جۆرە باوە. پێویست بە گۆڕین نییە.--Calak ١٤:٢٠, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کەوابێ ویکیپدیا مەنبەعی سەقەتیی و نادرووستییە!! پێموایە کاری ویکپیدیایە کە نادرووستەکانیش درووست بکاتەوە!

ئەم باوێتییە زۆر سەیرە کە باسی دەکەن، گوێ نادەن بەوەی کە ئەوەی ئەیخوێننەوە هەڵەیە! لەکاتێکدا دەزانن هەڵەیە، بەڵام گرینگە ئەوەی عەرەب و فارس دەیڵێ بەسەر کوردیا بسەپێنن، تا خۆیان بەدەستی خۆیان سەپانیان، سەپانییان، ئەمێستا کورد خۆی بەسەرخۆیا ئەسەپێنێ. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڵەیە، مەحوی دەفەرموێ:
بەحەق هەر حەق، بەناحەق ناحەقم وتووە لەڕۆژێ بووم وەکوو مەنووسەر گەر بشمکوژن ناکەم لەحەق لادەم منیش تا ئەو کاتەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەهەڵە بزانم، بشمکوژن ناڵێم ڕاستە! بیسەلمێنن کە وڵاتە یەکگرتووەکان درووستە، دەنا من لەسەر ڕای خۆم سوورم و پێ داناگرم، کەللە ڕەقیش نیم، زوو بەڕاستییەکان دەگەم. بەڵام پرەنسیپی منە ئەمە و بڕوام وایە. بژین --برووسک ١٧:٢١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

باشە کاک برووسکی بەڕێز میرنشین قەد State ناگەیێنێ. میرنشین یانی امارة نەک State. ئەگەر State میرنشین بوایە ئەو دەم عەربیش دەبا کوتبای الامارة المتحدة الامریکیة و پارسیش کوتبای امارات متحدۀ آمریکا. من قەبووڵ دەکەم وڵات و ویلایەت بەرامبەرێکی تەواو ڕاست نییە بەڵام ئەگەر ئێوەی بەڕێز شتێکی ترتان پێ شک دێت، بیڵێن ھەتا لێدوانی لە سەر بکەین.--Calak ١٧:٤١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاکی من، بڕوانە لێدوانەکەی کاک بەرهەم لەسەرەوە، نووسراوە کە بەهەڵە عەرەب وەرییان گێراوە! State، بەمانای وڵات نایەت لەڕستەی (United States Of America).

من بە مەنتیق بیری لێدەکەمەوە، ئەمەریکا وڵاتێکی فێدراڵە، کۆمەڵێک میرنشینی یەکگرتووە، نازانم بەرامبەر وشەی ویلایەت چی هەیە بەکوردی، بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئەمەریکا پێکهاتووی کۆمەڵێک وڵاتی یەکگرتوو نییە. --برووسک ١٩:٠٣, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

من لەگەڵ ئەوە دام بگۆڕدرێت چونکە یەکەم باوەڕ کەن لە ژیانمدا گوێم لە وڵآتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەبووە تەنها ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە ئەگەر ئێوە باسی (وا باوە ) دەکەن، دووەم خاڵ ئەوەیە کاکە بەرهەم چ شتێکی پێیە کە لە خۆیەوە بڵێ عەرەب بە هەڵە وەری گێڕاوە ؟ ئەو مانەیە کە کراوەتە عەرەبی کەسانی (مبتديء) لە ڕێزمانا نەیان نووسیوە چونکە لە هەموو میدیا و بڵآوکراوە عەرەبیەکاندا دەوترێت " الولایات المتحدة ألامریکیة ".لەگەڵ ئەوەشدا نیم میرنشین=ولایەت. لەگەڵ ڕێزم .بژین، (جوتیار).

  • بەڕێزان لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو بیر و بۆچونەکان...بە ڕای من (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) تەواوە چونکە ئەمریکا دابەش بووە بەسەر چەند ویلایەتێکدا نەک وڵات..زۆر سوپاس DIYAR DESIGN ١٠:٥٦, ١٢ تەمموز ٢٠١١ (UTC)


مەبەستم ئەوە نیە بڵێم کە ناوی وتارەکە بگۆڕن چونکە ویلایەت ئەگەرچی عەرەبییە بەڵام ئەوەندە بەکارھاتووە وەک کوردی لێھاتووە، بەس دەمەوێت ھەر بۆ بەرچاو ڕوونییەک و ڕوونکردنەوەیەکی بچووک پێتان بڵێم ویلایەت مانای چییە و بە کوردیش چی پێ ئێژن، سەرەتا ویلایەت نە مانای دەوڵەتە نە میرنشین بەڵکو ویلایەت ئەگەر بە وشەیەکی سەردەمییانە بۆتان ڕوون بکەمەوە واتە (نیمچە دەوڵەت) واتە نە میرنشینێکی نیوە سەربەخۆیە نە وڵاتێکی سەربەستی تەواوە بە کوردییەکەی لە نێوان ھەردووکیاندایە چونکە دەسەڵاتی لە میرنشینیەت بەرزترە و لە دەوڵەتی سەربەخۆش نزمترە. وە وشەی ھاوتای ویلایەت لە کوردیدا بریتیە لە (وارۆک) ھەرچەندە کەس بەکارینەھێناوە بەڵام من ئەمەم پێ گونجاوترین ھاوتایە بۆ ویلایەت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:١٧, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
منیش ناڵێم بە ویلایەت ڕازیم ھەر ئەوەندە دەڵێم شێوازی کوردیی ویلایەت، وڵات و وەلاتە و ویلایەت ئێستا دوو جار و بە دوو مانای جیاوازەوە ھاتووەتە ناو کوردییەوە.--چالاکWьтуwеж (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٠٤, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

وێنەی سەرۆک کۆمارەکان[دەستکاری]

بە ڕای من وێنەی ئەو سەرۆک کۆمارانەی ئەمریکا، ئەم وتارەی ناشیرین کردووە، باش وایە وتارێکی نوێ درووست بکرێت بۆ "سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا" و ئیتر ئەم وێنانە لێرەدا بسڕیێنەوە.مادیوتووێژ (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٣:٤٢, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

وایە. ھەڵبەت لەوانەیە مەبەستی ئەو کەسەی دایناوە ھەر ئەمە بووبێ. ئەمن بەش بە بەش دەڕۆمەوە پێش، کە گەیشتم بەوە چاری دەکەم. بەڵام ئەگەر ئێوە ئێستا دەتوانن، فەرموون.MarMzok لـێدوان-- ١٤:٠٠, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو لە مارمزۆکی بەڕێز و کاک مین نیل. بەڕێزان پێویست نییە ئەم بەشە، کورت بکرێتەوە باشترە؛ وتارێکی ئاوا ھەیە: پێرستی سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٤١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
 کرا.--چالاکWьтуwеж (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٤:٥٣, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سەرچاوەی زیاتر[دەستکاری]

سڵاو ھەرئێستا من (داڕێژە:ئاماژەی زیاتر) لە جیاتی داڕێژە:بێ_سەرچاوە دانا، سوپاس 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏٠١:٥٤، ٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]