وتووێژ:وڵاتە تیژە شیرینەکەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە بە ڕاستی لە باشوور بەو ناوە ناسراوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٢، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا ، ئەو فیلمە نییە لە باشوور وە پەخش نەکراوە من بە خێرایی ئەو ناوە. دانا ئەرک نەبێ ناوێکی بۆ بدۆزنەوە یانیش بە ئینگلیزییەکە بینووسن > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٢٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ئینگلیزی باش نیە بینووسین، دەتوانین بنووسین "بیبەرستانە شیرینەکەی من"، بەڵام چون pepper و land بە جیا نووسراون دەتوانین بنووسین "نیشتمانە توندە شیرینەکەی من". لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە «وڵاتە تیژە شیرینەکەم» خراپ نەبێ. یەکەم شیرینەکەم باشتر و کورتترە لە شیرینەکەی من دووەم توند بەم مانایە زیاتر فارسییە و لە کوردیدا دەڵێن تیژ. لە زازاکیدا بە Welatê mino şîrino tuj ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەمێک گەڕام. لێرەدا «وڵاتە تیژ و شیرینەکەم» ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە. تیژ و شیرینەکەم باشە. توون و شیرینەکەشم باشە. مەبەستم زیاتر ئەوە بوو کە نیشانەی مەعرەفەی تێدا ببێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١١:٤٥، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستان خۆش "وڵاتە تیژە شیرینەکەم" زۆر جوان و باشە > Kushared (لێدوان) ‏١٢:٠٣، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆم لەگەڵ «وڵاتە تیژە شیرینەکەم»م چون لە ئینگلیزیدا لەگەڵ and نەھاتووە. ئەوانی تریش ڕەوانە دەکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٣، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]