وتووێژ:واشینگتن (ویلایەت)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە دەبێت واشنتن بێت... --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٢٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: بە بۆچوونی من کێشەی نییە چون لە ئینگلیزیی بەریتانی ھەردووک پیتی ng/نگ یان nk/نک بە /ŋ/ دەخوێندرێتەوە لە کوردی خۆشمان وشەکانی وەکو مانگ، ھەنگ، پڵنگ و... ھتد لە ھەندێ ناوچە تۆزێ جیاواز دەردەبڕدرێت و ناشتوانرێت لە جیاتی "مانگ" بڵێن "مان" یان لە جیاتی "پڵنگ" بڵێن "پڵن" وشەی "واشینگتن"ـیش ھەر وایە و ناتوانین بڵێین "واشینتن" یان "واشنتن" وەک ئاماژەت پێ داوە. کەواتە بەپێی ئەوەی ئێمە ئەو پیتەمان نییە، بەڵام لەو ناوچانە وا دەریدەبڕن، ئەوا کێشە نابێت بڵێین واشینگتن. سپاس. --—Aram وتووێژ ‏١١:٣١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە نووسین و دەربڕین جیاوازی ھەیە. خۆ ئێمەش لە ڕووی ڕێزمانییەوە، بۆ نموونە، "کتێبەکە دابخە" دروستە، کەچی ئێمە لەکاتی قسەکردندا دەڵێین کتێبەکە داخە. من خۆم ھاوڕێی ئەمریکیم زۆرە، ھەرگیز گوێم لێ نەبووە ئەو بەشە گۆبکەن و بۆ ئەوان بە سایلێنت ھەژماری دەکەن، ھەر دەڵێن واشینتن. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٣٠، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەنگ
نا @Épine:، من مەبەستم شێوازی خوێندنەوەکەیە. تۆ ڕاست دەکەیت ناڵێت واشینگتن، بەڵام ناشڵێت واشنتن. دەڵێت واشینتن و گەر سەیری IPAـیەکەی بکەیت ئاوایە /ˈwɒʃɪŋtən/ ئێمە مەبەستمان پیتەکانی ngـیە کە بە /ŋ/ دەخوێندرێتەوە و لای خۆمان (لە ھەندێ ناوچە) ئەو دەنگە بۆ ھەردوو پیتی "نگ" دەردەبڕن. و ئەو دەنگە لای ئێمە بە پیت نانووسرێت و نییە تەنھا لە ھەندێ ناوچە بەو شێوەیەیە بۆیە من دەڵێم لە جیاتی /ŋ/ کە بە پیت نییە پیتەکانی "نگ" بنووسرێت باشترە. بۆ ئەو نموونەش کە ھێناتەوە ڕێزمانی کوردی دەڵێت لە کارە داڕژاو و لێکدراوەکان بۆ داخوازی دەتواندرێت پیتی "بـ" نەشنووسرێت. —Aram وتووێژ ‏١٧:٢٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ کە نەشبێ ھەر نەنووسرێ باشترە. من لەو پەڕەگە دەنگییەی سەرەوەشدا ھەر بە واشینتن دەیبیستم. ئێستا منیش دەزانم دەنگی ŋ ھەیە، بەڵام وەک خۆتت وتت کێشەکە ئەوە پیتمان بۆی نییە، و دانانی /نگ/لە جێی ئەوە بە ھەڵە دەزانم و من دەڵێم ھەر نەبێ.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٠، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیار ئەکەم بانگی پیرەھەڵۆ یان ھەرکەسێکی تر بکەین و با بۆچوونی ئەویش/ئەوانیش وەربگرین. ڕەنگە ئەمجارەیان من و تۆ نەگەیە ڕێککەوتن. پێت چۆنە؟ —Aram وتووێژ ‏١٨:٠٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەیەکم لەگەڵی نییە. با ھاوڕێیانی تریش بۆچوونی خۆیان بڵێن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٢، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: گەر دەتوانیت بەشدار بە تا بە ئەنجامێک بگەین. سپاس. —Aram وتووێژ ‏١٨:٢٠، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرەش لە وتووێژ:واشینگتن دی سیدا وتووێژێ کراوە لەسەری. ناوی بیانییە. بە بڕوای من بۆ ناوە ناکوردییەکان ئەگەر پێشتر سەرچاوەیەک باسی کردوون بە کوردی و باو بوون شوێنی سەرچاوەکە و باو بوون بکەوین. چون proper nounەکان ھەرکەس جۆرێک دەیانخوێنێتەوە. عەرەب چون گ یان نیە لە نووسیندا، دەنووسن واشنطون. بەڵام دەنگەکە ڕاستییەکەی /ŋ/ە نەک /n/، ئەو فۆنیمەش پیتێکی نیە لە کوردیدا (مەگەر بڵێین نگ). بۆ تن و تۆنیش ھەمان کێشە ھەیە. کورد واشینتۆن یا واشینگتۆن دەڵێ، بەڵام خودی ئەمریکییەکان واشینتن یا واشینگتن. جیاوازیی ڕاکان بە کێشە نابینم، بەڵام بۆ ستاندارد کردن پێویستە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٣٨، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەی زۆر کەس ئەوەیە کاتێک ئەم ناوانە دادەنێن حساب بۆ ئەوە ناکەن کە زۆرێک لە کوردان جگە لە کوردی زمانێکی تر نازانن، بۆ ئەوان دان دەنێن بە /گ/ـدا بۆیە نابێت لەم ناوەدا ھەبێت و ناپێویست و تێکدەرە. من ھێشتا سوورم لەسەر ئەوەی کە نەبێت. با ھەمووان ڕای خۆیان بڵێن و لە ویکیپیدیا:پێرستی زاراوە پەسەندکراوەکان زیادی بکەین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تا ئێستاش نەگەیشتووین بە ئەنجامێک. با بە دەنگدان یان بە ڕا وەرگرتنی ھاوڕێیانیش بگەینە ئەجامێک. کاک Épine من نازانم لە کوێ، تۆ بانگیان بکە و با ئەوانیش ڕای خۆیان بڵێن. —Aram وتووێژ ‏٠٩:٣٨، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:٥٥، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من فۆنەتیکم خوێندووە و کێشەکەیش لێرەدا کێشەیەکی فۆنەتیکییە. بە ئینگلیزی دەڵێن /wɒʃɪŋtən/ یانی بە /ŋ/ نەک بە /n/. لە زمانی عەرەبیدا دەنگی /ŋ/ نییە و بۆ ئەوان ئاساییە بڵێن واشنطن. بەڵام لە کوردیدا ھەم /ŋ/ ھەیە و ھەم /n/. بۆ نموونە دەڵێن دەنگ لێرەدا دیارە دەنگی /ن/ لە /ŋ/ دەچێ نەک /n/؛ کەسیش نانووسێ دەن. ئەوەی کە وەک عەرەبان لە بڕی واشینگتن بنووسین واشینتن، ئەمە سەپاندنی فۆنەتیکی زمانی عەرەبی بەسەر زمانی کوردییە و لاساییەکی ڕووتە و ھیچ بەڵگەیەکی زانستی لە پشتەوەی نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٧، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: کەواتە لە زمانی کوردیدا دەنگی /ŋ/ بە نگ دەنووسرێت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵی وایە. لە کوردیدا پێتێکی تایبەتی بۆ دانەنراوە. ئەمەش یەکیک لە کیشەکانی ئەلفوبێکەمانە (زیاتر لەو زار و شێوەزارانەدا کە ئەم دەنگە فۆنیمە نەک ئەلفۆن). لە ئەلفوبێی پێشووی عوسمانیدا و لە ئەلفوبێی ئێستای ئویغوریدا بۆ ئەم دەنگە پیتی «ڭ» دانراوە. لە کوردیشدا کەم تا کورتێک دیومە لە ناو کتێبەکاندا پیتی «ݩ»ی لە جیات دادەنێن. بەڵام بەشێوەی فەرمی ھەر بە «نگ» دەنووسرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]