وتووێژ:هەسارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەڕێزان پێم باشە ئەم ناوە بگۆڕدرێ بۆ هەسارە کە لە ناو زۆربەی کتێبە زانستییەکاندا بەکاردێت و لە باشووری کوردستانیش ئەم ناوە باوە. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٣:٤٤، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)

منیش گەڕەستێرەم زۆر به کەمی بیستووە بەڕای منیش هەر بەساره باشترە، رەوانەی بکەن بۆ هەسارە. --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٥:٢٣، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
منیش لەگەڵ هەسارەم >>Kushared (لێدوان) ‏١٥:٤١، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
زۆر باشە، ئەوا دەیگوازینەوە بۆ هەسارە، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٨:٢٩، ٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
تەواو دژ بەم گواستنەوەم. ھەسارە ڕێک ھەمان ئەستێرەیە. لە ھەندێ زاراوەی کوردیدا بە ئەستێرە ئەڵێن ھەسارە. ئەستێرە -> ھەستێرە -> ھەستارە -> ھەسارە.
ئەم ناوە وەکوو زۆر ناوی تر لە باشووردا بەھەڵە دانراوە، ئەو کەسەش کە یەکەمجار دایناوە کوردی نەزانێکی تەواو بووە. ئەوەش کە لە دەمودەزگای پەرەوەردەی باشووردا ئەم وشە جێی خۆی کردۆتەوە و باو بووە زۆر جێی داخ و ئەسەفە. بە ھەر حاڵ ھەر ئەم ھەڵەیە ئەبێ ڕاست بکرێتەوە، تا سەر ناکرێ وا بەلاری بڕۆین.
ئەگەر دژایەتی نەکەن ئەیگوازمەوە، ئەگەریش دژایەتی ئەکەن بە بەڵگەوە قسە بکەن. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٢٠:٢٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
وشەی ھەسارە ھەڵەیە واباشترە بگوازرێتەوە بۆ گەڕەستێرە یان گەڕەستێر لە زاراوەکانی تریش ھەر گەڕەستێرە، ڕاستە ھەسارە باوترە بەڵام بەتەواوەتی ووشەکە ھەڵەیە و دانانی و زانیاریی ھەڵە لە ویکیپیدیا جێی نابێتەوە Akam Nawzad (لێدوان) ‏١٦:١٨، ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)