وتووێژ:ھاوبەر (ئەندازە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:هاوبەر (ئەندازە)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە کتێبەکانی باشوور نووسراوە دوو هێڵی تەریب لە فەرهەنگی بیرکاریش هاوبەرە. هاوشانم نەدیتووە. بە متوازی الاضلاع دەڵێن لاهاوبەرە[١]. کەواتە ئەویش دەبێ بڵێین لاهاوشان!؟ لێرەش بۆ موازی نووسراوە تەریب[٢] با یەک بن، کامیان دانێین؟ :şûşe (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز شوشە، دەستان خۆش. من هەر تەریبم زانیوە. ئەگەر لاریەک نەبێ من ئەتوانم بیگوازمەوە بەڵام ئەگەر بەڕێز ئازا پێی خۆش بوو با خۆی بیگوازێتەوە بۆ "تەریب". سوپاس --هیوا (لێدوان) ‏١٥:٠١، ٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم تەریب بۆ بە مانای parallel ھاتووە. سەیری فەرھەنگەکان دەکەم بۆ نموونە ھەنبانەبۆرینە بۆ تەریب نووسراوە تەقەڵی دریشتی فیچەڵفاچ. تەریب لە وشەی «تضریب»ی عەرەبی وەرگیراوە. ئەو تەقەڵانەی خەیاتان لێی دەدەن و پێی دەڵێن تەریب بە شکڵی نیشانەی لێکدانە (ضرب) یانی وەکوو ئەمانە ✕، ☓، ✖، ✗، ✘ ھەر بۆیە دەڵێن تضریب چون لە «ضرب»ەوە دەچێ. دەی ئێستا پەیوەندەی ئەمە و parallel چییە. خۆ ئەم شکڵە دروست پێچەوانەی parallelە. ئەگەر پێوەندی ھەیە بۆم ڕوون بکەنەوە دەنا من ناتوانم وشەیەکی دژمانای parallel وەک ھاومانای ئەم وشەیە بسەلمێنم! پێم وایە ئەم وشەیەش لە شاکارەکانی وەزارەتی پەروەردە بێ.
parallel لە ئینگلیزیدا لە یۆنانی وەرگیراوە para allelois بە مانای beside one another یا along each other. وشەی «ھاوبەر» دروست بەم مانایەیە. بەر لێرەدا بە مانای sideە. وەک لە کوریدا دەڵێن بچۆ ئەوبەر، بەوبەردا بڕۆ. بۆیە ھاوبەر وەک beside one another یانی لە یەک بەر، لە یەک لا. لە ئینگلیزیشدا side by side ھاومانای parallelە و side by sideیش یانی لە یەک بەر یان ھاوبەر. بۆیە من ھاوبەرم پێ باشە.
ھاوشان/ھاوشانیم بە دڵ نییە. لە کوردیدا دەڵێن فڵانی ھاوشانی ئێمە نییە یانی لە پلە و پایەی ئێمەدا نییە؛ بە مانای parallel نییە. بۆ ھاوڕیک/ھاوڕێکیش دڵنیا نیم بەرامبەری باش بێ. پێم وایە بۆ collimated/collimation باشتر بێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٣، ٨ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس کاک چالاک، تەریب لە هەنبانەبۆرینە ڕێک پێچەوانەی هاوبەرەیە، بەڵام وا جێگای خۆی کردۆتەوە پێم وا نییە بە بەکارنەهێنانی لێرەدا کێشەکە چارەسەر بێ! چۆتە دە نێو ئەدەبیاتیش

دوو هێڵی تەریب لە کام قۆناخی دەشتی ژیانا دەستی یەک دەگرن؟...

و ...منیش لەگەڵ هاوبەرەم. şûşe (لێدوان) ‏٠٧:٤١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام ئەوەش هەیە مانای فیچەڵفاچ چ بێت؟ لە خوارەوەی تەریب، تەریبدان هاتووە، نووسراوە دوختن بە شیوەی مورب ئەودەم دوو هێڵی تەریب دەبن بە دوو هێڵی مورب، دوو هێڵی موربیش موازی دەبن! şûşe (لێدوان) ‏٠٨:٠٧، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. بە ڕای من "ھاوبەر" تەواوە.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فیچەڵفاچ یانی ناڕاست یان خوار.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
(دوا کات کوشتنم لەسەر ئەم بابەتەش): مامۆستا جەمال عەبدول و ئەوانەی تر کە داتاشراوە و زۆر وشەی تریان داهێنا پێویستی بەوە نیە کەس لە ویکی دانیشێ گاڵتەیان پێ‌ بکات. ئەوەی باشە هەر نایەنە ئێرە تا بیخوێننەوە. شەش مانگ جارێ دێین ئیشێ بکەین، لە تاو گاڵتەکردن ناوێرین قسە بکەین. هیوادارم ڕێز لە یەکتر بگرین. زۆریش زمان بە شتێکی گرنگ بزانی باشتر وایە کەمێ بخوێنیتەوە. لە ویکی ئینگلیزی و جێگاکانی تریش وایە، ئەبێ تەواوی ژیانت تەرخان بکەی تا یەکێ قەناعەت پێ بکەی پەرداخەکە نیوەی پڕە. کۆتا قسەش، لای تۆ تەریب (3900 ئەنجام لە گوگڵ) مانای نیە، لای منیش هاوشان و هاوبەر (2 ئەنجام لە گوگڵ + 57 ئەنجام بە هـ ی تر کە زۆریان ناون) مانای نیە، کەسیش خاوەنی زمان نیە ئەوەیان ڕوونە. ڕێزم. --هیوا (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش قسەی خۆم کردووە و ئەو چەند دێڕەش لەسەر وەڵامی جنابت. تەریب مانای ھەیە. ئەسپیش مانای ھەیە. ئەسپ بە مانای فیل نییە. ئەگەر ئەسپ یانی فیل ئەو دەم ھەق بە تۆیە؛ تەریبیش یانی parallel. ھەر وشەیەک مانای خۆی ھەیە. ئیتر لەو دیو ئەگەر بڕیار دراوە بە فیل بڵێن ئەسپ کێشەی ئێمە و زمانی کوردی نییە. باسی وشە دەکرێ جنابت خێرا دەفەرمووی ھەنبانە. بۆ تەریبش سەرێکی ھەنبانە بدە بزانە مانای چییە.
خۆ کێشە ھەر تەریب با دەمکوت قەی ناکا. یەک و دوو نییە بڕوانە وتووێژ:لێژی یان وتووێژ:ڕادە (ماتماتیک). خۆ ھەر منیش نیم ھەموو دەڵێن ئەمانە ھەڵەن. خۆ ناکرێ ئاوا کایە بە زمانەکەمان بکەن. بە لێژ بڵێن لار، بە رادە بڵێن ئامانج و تەریب بە مانای خوار و فیچەڵفاچ بە مانای parallel. پیاو ئەوەندە دەمارگیر بێ بڵێ limit دەبێتە ئامانج چون مامۆستا فەرموویەتی وتووێژی چی لەگەڵ دەکەی. ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٠، ٩ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێیان لەسەر ئیزنتان دەستکاری وتارەکەم کرد، ئەگەر بە دڵتانە با نێوی وتارەکەش بگۆڕین، وەکوو ئەوانەی دیکە[٣] [٤]ئاماژەم بە تەریب کردووە، بەڵام زۆرتر ناوە دروستەکە بەکار دێنین. şûşe (لێدوان) ‏٠٧:٤٣، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەیری فەرھەنگی مەردۆخیشم کرد فەرھەنگێکی کوردی بە کوردی-فارسی-عەرەبییە. لەسەر تەریب نووسراوە تەقەڵ لێدانی گەورەی شەفتوور (جۆرە دروونێکە) بە فارسی دوخت ھاتووە (بە مانای دوورمان) و بە عەرەبی تضریب غرز درز خیط شل. ھەر بۆم روون نەبۆوە چلۆن تەریب بۆتە parallel. لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیویشدا نووسراوە «جۆرە دروومانێکە سەری دوو پارچیان پێکەوە دەدوورێن». ھەر نازانم parallel لە کوێوە ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥١، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]