بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:نەورەس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ٢ مانگ لەمەوپێش لەلایەن حوسێن لە بابەتی ناو

ناو

[دەستکاری]

سڵاو، ئەم وتارە ناوی بکرێتە نەورەس یان هەر ئاوا بێت ؟ مامۆزک وتووێژ١٥:٤٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Mamozk کاکاتۆ چییە؟ ئەگەر کوردییە، بۆچی لە یەک فەرھەنگ دا نەھاتووە؟ من پێم وایە کاکاتۆ ھەر کاکتووە، کە خێزانێکی ڕێزەی تووتییە و لە cockatooەوە دێ (ڕیشەکەی لە ئێرە دا نووسراوە). یانی، کاکاتۆ نە کوردییە، نە ئەم باڵندەیەیە! من ھەر نەورەسم بۆ ئەمە بیستووە. @Calak, @Pirehelokan و @Aza چی دەڵێن؟ حوسێن (لێدوان) ١٣:٣٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@حوسێن:، نازانم ئەم ناوەیان لە کوێوە دۆزیوەتەوە. فەرھەنگی باڵندە بۆ بەرامبەری Gull ماسیگرەی داناوە (نازانم بە چ بەڵگەیە) کە دەریدەخات بۆ بە kingfisherی نەوتووە ماسیگرە. Gull لە ئینگلیزیدا وەک ناو مەعنای مرۆڤی ساویلکە و خۆشباوەڕیش دەدا. ڕەنگە وشەی نەورەس کە لە عەرەبی و فارسیشدا هەیە هەر وەرگێڕانی ئەوە بووبێ (بەڵگەیەکم لا نیە). بە هەرحاڵ seagull و بەگشتی gull لە کوردستان نیە چون زەریا و چەمی گەورەی لێ نیە. وتم سەیرێکی کرمانجی بکەم. لەوێ وەک دەبینی دوو پەیڤ هەن: قاقلیباز و شەهنگ. قاقلیباز دیارە سۆرانییە و ئەوان لە ئێمەوە وەریانگرتووە و چووەتە فەرهەنگەکانیان بڕوانە ئێرە لە ڕووی ڕیشەناسیشەوە وەک زۆربەی وشەکانی زمانەکانی دنیا ئاماژەیەکە بە ڕەفتاری شێتانە یان جۆری خوێندنی مەلەکە. وشەی شەهەنگ لێرە بە قسەی کەسێ نووسراوە لە بادینان بەکار دێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٢٢، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
تەنانەت دەبینی en:Jonathan Livingston Seagull کە وەرگێڕاوە بە کرمانجی ناوی کتێبەکە کراوە بە Qaqlîbaz. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٢٧، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan ئەم کاکاتۆیە ھەر دەبێ cockatoo بێ. gull لای ئێوە بە چی ناسراوە؟ لە باشوور دا نەورەس باوە و لە زرێچەی دووکان دا دەبینرێ. لە دەقەی ١٩:٢٥ەوە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە باسی نەورەس دەکا. قاقلیبازم نەبیستووە. حوسێن (لێدوان) ٠٧:٥٩، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan ئێستا دیم کە ئەو کتێبە لە باشوور دا کراوە بە جۆناسانی نەورەس، بنۆڕە. حوسێن (لێدوان) ١٤:٠٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
نەورەسیش باشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٥٠، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر دژایەتی نییە، دەیکەم بە نەورەس. حوسێن (لێدوان) ٠٨:٤٥، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ (UTC)وەڵامدانەوە