وتووێژ:نێرگز خانمی شارەزووری
ڕواڵەت
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پێویستە وتارەکە پشت بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و بەھێز ببەستێت کە بوونی ئەم کەسە بسەلمێنێت لە مێژوودا زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٢:٠٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- سڵاو @سان ڕێڤان مەبەستت چییە لە ئاماژەدان بە سەرچاوەی ""نضال المرأة الكوردية" و دانانی لەو شوێنەی کە باسی لەدایکبوون و ناساندنی خانمی شارەزووری دەکات؟ ئەوەنەی من لە سەرچاوەکە تێگەیشتم و سەیرم کرد، باس لە ئازایەتی ژنانی کورد دەکات لە پێشوودا کە شان بە شانی پیاوان تێکۆشانیان کردووە، دەتوانی ڕوونی بکەیتەوە بە دیاریکراوی ئەم سەرچاوەیە بۆچی بەکارھاتووە؟ زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٠:٢٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
- سڵاو! بەداخەوە سەرچاوەکان لەسەر ئینتەرنێت زۆر کەم و مەحدوودن لەبارەی ئەم کەسایەتییە، ئەو وتارەیشی کە ئاماژەم داوە پێی "نضال المرأة الكردية" بەگشتی باسی خەباتی ژنانی کورد دەکات، بەڵام لە دێڕی شاعیرەکاندا ئاماژەی بە نێرگز خانم داوە (تەنیا بەوەی کە ژنە شاعیرێکی کوردە). مەبەست لە دانانی ئەم ژێدەرەیش هەر ئەوەیە، تا دەریبخەین ئەم کەسایەتییە لە مێژوودا وجوودی هەبووە سان ڕێڤان (لێدوان) ١٤:٢٨، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
- @سان ڕێڤان: سەرچاوە ھەر سەرچاوەیە گرنگ نییە گەر لە ئینتەرنێت بێت یان لە دەرەوەی ئینتەرنێت، تکایە گەر سەرچاوە ھەیە لە دەرەوەی ئینتەرنێت بەبێ دوودڵی بۆی زیاد بکە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٣٤، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
- من دوای گەڕانێکی زۆر بۆم دەرکەوت نووسەرێک لە کوردستانی ئێران بە ناوی سدیق بۆرەکەیی بۆ یەکەم جار ئاماژەی بەم کەسایەتییە "نێرگز خانمی شارەزووری" و چەند کەسایەتییەکی تر داوە. ئەمانە پێشینەی مێژووییان نیە و ڕەنگە خودی "سدیق بۆرەکەیی" ئەم ناو و کارەکتەرانەی ساز کردبێت و خەیاڵین. کاتێک گەڕام بۆم دەرکەوت پێش سدیق بۆرەکەیی ئەم کەسە ناوی نەبووە و نەهاتووە، نەک هەر نێرگز خانم، بەڵکوو کەسایەتیی تری وەک "ئێڵ بەگی جاف" یان "عێل بەگی جاف"؛ ئەمانە کەسانی خەیاڵین. بەو هیوایەی ئەم وتارە و وتاری تری سەر ویکیپیدیاش کە سەرچاوەی پێشتپێبەستراو نیە پاڵپشتییان بکات، زوو لا ببردرێن و بسڕدرێنەوە! سان ڕێڤان (لێدوان) ١٢:١١، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @سان ڕێڤان: سەرچاوە ھەر سەرچاوەیە گرنگ نییە گەر لە ئینتەرنێت بێت یان لە دەرەوەی ئینتەرنێت، تکایە گەر سەرچاوە ھەیە لە دەرەوەی ئینتەرنێت بەبێ دوودڵی بۆی زیاد بکە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٣٤، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
- سڵاو! بەداخەوە سەرچاوەکان لەسەر ئینتەرنێت زۆر کەم و مەحدوودن لەبارەی ئەم کەسایەتییە، ئەو وتارەیشی کە ئاماژەم داوە پێی "نضال المرأة الكردية" بەگشتی باسی خەباتی ژنانی کورد دەکات، بەڵام لە دێڕی شاعیرەکاندا ئاماژەی بە نێرگز خانم داوە (تەنیا بەوەی کە ژنە شاعیرێکی کوردە). مەبەست لە دانانی ئەم ژێدەرەیش هەر ئەوەیە، تا دەریبخەین ئەم کەسایەتییە لە مێژوودا وجوودی هەبووە سان ڕێڤان (لێدوان) ١٤:٢٨، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی نێرگز خانمی شارەزووریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20220110175623/http://www.yaresan.com/about-yaresan/articles/660-660 بۆ http://www.yaresan.com/about-yaresan/articles/660-660 زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٢٠:٠٣، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)