وتووێژ:کوڕبازی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:نێربازیەوە ڕەوانە کراوە)

بۆ ئەم وتارە مناڵبازی باشترە. نێربازی زۆر گشتییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە چییە؟[دەستکاری]

پێدەچێت کەسێک نووسیوییەتی ئەو پەڕی ھۆمۆفۆب و نەزانە. لەگەڵ ڕێزمدا. ئەمە چییە و ئەسڵەن لەسەر چی نووسراوە؟ ئەگەر لەسەر منداڵبازییە (paedophilia) ئیتر نێربازی چی؟ نێربازی ھاوڕەگەزخوازییە و لەنێوان دوو کەسی پێگەیشتوودا ڕوودەدات و ھەر نێرینەش نین، لەناو مێینەکانیشدا ڕوودەدات. ئەم کەسەی کە ئەوەی نووسیوە بەدواداچوونی کەسیی خۆیەتی و دەیەوێت بڵێت کە ھاوڕەگەزخوازان نەخۆشی دەروونیان ھەیە. ئەم وتارە لەسەر بابەت نییە و پێوستە بسڕدرێتەوە. تکایە بەڕێوەبەران، بەتایبەتی کاک @Pirehelokan: ئەمەتان چۆن ئاوا پشتگوێ خستووە!؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٣:١١، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئازیزم؛ یەکەم Pederasty فەرقی ھەیە لەگەڵ paedophilia و لەگەڵ Homosexualityش. دووھەم، ئەو کامێنتەی سەرەوە بۆ ناوی وتارەکە بوو و نەک ناوەرۆکەکەی، چون وتارەکە لەگەڵ Pederasty لینک کرابوو. من ئیستە ناوەرۆکی وتارەکەم خوێندەوە. خودی وتارەکە پێویستە بوونی ھەبێت چون نێربازی دیاردەیەکە پشت گوێ ناخرێت و لە باقیی ویکییەکانیشدا بوونی ھەیە. وەک عەرزم کرد لەگەڵ ھۆمۆسێکشواڵیتی و مناڵبازیش فەرقی ھەیە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٤، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: بڕوانە en:Pedophilia، en:Pederasty و ھەروەھا وتاری ھۆمۆسێکشواڵیتی. Pederasty یا نێربازی تەنیا بۆ مەیل بە نێرانە، بەڵام مناڵبازی بریتییە لە مەیل بۆ مناڵ چ کوڕ چ کچی بچکۆلە. سپاس بۆ تێبینییەکەت، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: کەواتە بۆ ئێستا ناوی ئەم وتارە «مناڵبازی»ـیە؟ ئێوە بۆ دوو ھاوڕەگەزخوازی نێرینە (gay men) ناڵێین نێرباز؟ یان من ھەڵەیەکم کردووە ھەمدیس؟ (مەبەستم لە ئێوە لە کۆمەڵگەی ویکی نییە بەڵکو لە کوردستان بە گشتی.)—ژیـار وتووێژ ‏١٦:١٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دوای ئەوە ئێوە بەتەواوی ھەڵە وتارەکەتان نووسیوە و لەوەتەی ئەم وتارە نووسراوە کەستان نەتان ویست سەیری پێناسەی (Pederasty) بکەن بزانن کە واتای چییە (ئەمەیە: sexual relationship between an older man and a younger boy) واتە پەیوەندی جنسی لەنێوان پیاوێکی بە تەمەن و کوڕێکی کەنجتتر، ئێستاش ھەرکەسێک خوێنوێتییەوە وا ئەزانێت ھەرکەسێک ھاوڕەگەزخواز بوو، منداڵبازیشە.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:١٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers:، دەربارەی ناوی وتارەکە ئیستەش لەسەر ئەو قسەیەم کە لە 2016دا لە سەرەوە نووسیومە کە ناوی ئەم وتارە کە لەگەڵ Pederasty لینک کراوە نابێ مناڵبازی بێت. مناڵبازی بەرامبەری pedophiliaیە. ئینجا دەربارەی وشەی نێرباز: دەوترێت کە نێرباز و ھاوجنسباز و ژنباز و ئەم چەشنە وشانە جۆرێک لە بێڕێزی و گەمە پێکردنیان تێدایە. بۆیە وشەی ھاوڕەگەزخواز دانراوە نەک ھاوڕەگەزباز! ھەمان شتیش بۆ نێرباز و مێباز. لێرە لەم وتارەشدا ئەگەر مەبەست لەم وتارە پیاوانی ھاوڕەگەزخوازە با ناوەکەی نێرباز نەبێت، بەڵام ئەگەر مەبەست ئەو دیاردە مێژووییەیە کە لە یۆنان و ئێران و لەملاولا پاشایان بۆ کەیفی خۆیان پەیوەندیی جینسییان لەگەڵ لاوان دەگرت، بە بڕوای من نێربازی گونجاوە بۆی. بە داخەوە نووسراوەی کوردی لەم بارەوە زۆر کەمە، ئەوانەش کە ھەن ئاڵۆزن و ھەڵەی زۆریان تێدایە، بۆیە کۆمەڵگەی کوردی ھێشتا ھاوڕا نەبووە لەسەر وشەی گونجاوی بەرامبەر.
دەربارەی ئەو ڕەخنانەی گرتووتە و بڕێک لەو وشەگەلی ئێوە!یە کە نووسیوتە بڵێم کە لە ویکیپیدیادا لە دەستکاری کردنی ناوەرۆکی وتارەکاندا ھەموو کەس ئازادە و دەسەڵاتی بەرابەرە لەگەڵ بەڕێوەبەرەکاندا. بۆیە لە ھەر کوێ کەموکۆڕێیەک دەبینی بە سەرچاوەوە ڕاستی بکەرەوە. ئەوە باشە کە وتووێژ بکرێت، بەڵام بۆ بڕێک شت وەکوو ئیدیتی وتار وتووێژیش لازم نیە. ویکیپیدیای سۆرانی 26000 بەکارھێنەری ھەیە. بێگومان بەڕیوەبەرەکان فریا ناکەون ناوەرۆکی ھەمووی ئیدیتەکانیان سەیر بکەن و ڕاستی بکەنەوە. ھیچ بەڕێوەبەر و بەکارھێنەرێکیش لەوە بەرپرسیار نیە. دیسان سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشتر زۆر وتارم دەگوێزاوە بێ وتووێژ، ئیستە کەمتر ئەو کارە دەکەم. بەکارھێنەرەکان بە کشەمرێیەک دەتۆرێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٦، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: ئاپدەیت: ببوورە ئیستە دیسان سەیری وتارەکە و مێژووەکەیم کردەوە. ئەمە لەگەڵ Pederastyدا لینک کراوە و من پێشتر گواستوومەتەوە بۆ مناڵبازی! من وامزانی پێچەوانەکەیە و دەتانھەوێ بیگوێزنەوە. وا دیارە لەو کاتەدا ھەڵەم کردووە و وامزانیاوە لەگەڵ پێدۆفیلیادا لینک کراوە، بۆیە گواستوومەتەوە بۆ مناڵبازی. تۆ ڕاست دەکەیت و ئەشێ ئەمە بگوازینەوە بۆ نێربازی یا کوڕبازی (ئەگەر وتاری باقیی ویکیییەکانیش دەربارەی ئەو دیاردەیە نووسراوە.) پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: لە "ئێوە" مەبەستم بەڕێزتان بوو، بەتەنھا. مەبەستم ئەوە نییە کە خەتاکە بخەمە سەر ئێوە، ئەزانم کاری بەڕێوەبەرانیش دەشێت سەختتر بێت! بەڵام تۆ پێشووتر لێدوانت لەسەر دابوو، ھەر لەگەڵ ئەوەشدا خۆزگە پێی بچوویتایەتەوە. من لە ھەبوونی ئەم وتارە بەتەواوی بێ ئاگا بووم، کاتێک کە AlaaBot دەستکاری لەم وتارەدا ئەنجام دا ئنجا من بینیم. کۆمەڵێک وشەی زۆر ناشرین لەم وتارەدا بەکارھاتبوو، من ھەر لە ڕووم نایە بیانکەمەوە، بۆ خۆتان سەیری مێژووەکەی بکەن، کە بە تەواوی کۆمەڵگەکە دەشێوێنێت! ئینجا ھەر وتارەکەش وا دیاربوو کە ھێرش ئەکاتە سەر ھاوڕەگەزخوازان و بە کوڕباز یان منداڵبازیان لە قەڵەم دەدات. زۆر شتێکی ناشرینە چوونکە ھاوڕەگەزخوازان باشترین مافەکانیان نییە لە ناو کوردستانا ئینجا وەرە بھێنە پێش چاوت ئەم وتارە ھۆمۆفۆبێک خوێندبێتییەوە! ئێستا لەوانەیە بەسەر جادەکان ڕا بکات ھاوڕەگەزخوازان بە منداڵباز لە قەڵەم بدات. ھیوادارم لەمەودوا بە وردی چاودێری دەستکاری و ئەو پەڕانە بکرێت کە لەلایەن بەکارھێنەرە نوێکان یان ناونیشانی ئای-پییەکانەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم بابەتە زۆر ئاڵۆزە، ئێمە زانستنامەیەک بەڕێوە دەبەین، ناکرێت سەر و لاقی ھەرچی وتاریش ھەیە بیانشکێنین و دواتر پشتگوێیان بخەین ئەمە دوورە لە ویکیپیدیاوە. من بۆ خۆم لەمەودا زیاتر ناوەڕۆکی وتارەکان ئەخوێنمەوە! سوپاس. تب: لەگەڵ کوڕبازم بۆ ناوەکە. —ژیـار وتووێژ ‏٢٢:٠٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باش! ئیستە کە بڕێک لە یەک تێگەیشتین دەربارەی ناوەکە: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە نەک ھەر لە کوردیدا بەڵکوو لە زمانەکانی تریشدا ئەو وشانەی ئاماژە بە ڕەفتارە سێکشواڵەکانی مرۆڤ دەکەن جگە لە بواری زمانناسی بواری کلتوورییەکەشیان گرنگە. لە ڕووی ئێتیمۆلۆژییەوە ھەردوو وشەی پێدۆفیلیا و پێدەرەستی تەقریبەن مەعناکانیان زۆر نزیکە یانی ئەوەی کوڕی خۆش دەوێت! بەڵام دوو مەعنای جیاوازیان ھەیە. یا وەک دەبینی لە وتارە ئینگلیزییەکەدا نووسراوە لە فەرەنسیدا pédérastie بە ھاومەعنای ھاوڕەگەزخوازی بە کار چووە. بەڵام من بە گشتی بۆ بەرامبەری Pederasty وشەی نێرباز بە باش دەبینم چون لە Pederastyدا باس لە پەیوەندیی سێکسیی دوو پیاوەکە ھەیە، بۆیە ھەوەسی سێکسی بە جۆرێکی بۆڵد دیارە تێیدا، بەڵام لە ھاوڕەگەزخوازیدا لزوومەن قسە لە پەیوەندیی فیزیکیی نێوان دوو کەس نیە، بەڵکوو خودی بواری دەروونییەکەیە کە ناسنای سێکشواڵی کەسەکە دیاری دەکات (ھەرچەند پەیوەندیی فیزیکیش بەشێکیەتی). کوڕبازیش دەکرێت ببێت، بەڵام ڕاستییەکەی زۆر باو نیە، بەقەد نێربازی. بزانین باقیی ھاوڕێیان چ دەڵێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەکوێدا بە واتای ھاوڕەگەزخوازی ھاتووە؟ خۆ ئاشکرایە نووسراوە (entre un homme adulte et un garçon plus jeune) واتە لە بەینی پیاوێکی پێگەیشتوو و کوڕێکی گەنجتردا. بەڵام کە تۆ دەڵێیت نێرباز، ئەوە ھەموو ڕەگەزی نێرینە بە گشتی دەگرێتەوە نەک ھەر پێ نەگەیشتووەکان. بەڵام ھەمووان دەزانین "کوڕ" بۆ نێرێکی پێنەگەیشتوو بەکاردێت. ئەوە ڕای منە لەسەر ئەوە، بۆیە کوڕباز بە باشتر دەزانم...—ژیـار وتووێژ ‏٠١:٤٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە نووسراوە تا سەدەی 16 پێدێرەستی وتراوە. وەک وتم لەگەڵ کوڕبازی لاریم نیە. باوییەکەی نەبێ. با بزانین باقیی بەڕێزان چ دەڵێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٥٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی وشەکانی زمانی کوردی پێویستیان بە نوێکردنەوە ھەیە. لە کوردیدا ئەمانە ھەموو تێکەڵ کراون و پێناسەیەکی دەقیقیان نییە؛ وەکوو ئەمڕۆ کە ھەموو لە یەک جیا کراونەتەوە. چارە نییە ئەم ڕێگایە لە پێش ئێمەشدایە و دەبێ ئەمانە لە یەک جیا کەینەوە.
بە بڕوای من وشەی مناڵبازی باشترین بەرامبەر بۆ Pedophiliaە. خۆی Pedo- یانی مناڵ. نێربازی زۆر گشتییە و بە بڕوای من بەرامبەری همجنس‌گرایی مردانه-یە لە زمانی فارسیدا یان بە ئینگلیزی Male homosexuality (پۆلێک ھەیە لە ویکی ئینگلیزیدا: en:Category:Male homosexuality). ئەمە ناتوانێ بەرامبەرێکی باش بۆ gay بێ چون gay بۆ مێش دەبێ. دەمێنێتەوە ئەم وتارەی ئێستا Pederasty. کوڕبازی باو نییە و لە ناو ھیچ یەک لە فەرھەنگە کۆنەکاندا نەھاتووە. پێم باش نییە. بۆ ئەمە لای ئێمە لووسکەباز دەڵێن (لە ھەنبانەشدا ھاتووە) و چی ترم پێ شک نایە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤١، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وەک لە سەرەوە وتم Pedophilia و Pederasty لە ڕووی ئێتیمۆلۆجییەوە نزیکن. لە زمانە ئەورووپییەکاندا دواتر جیا کراونەتەوە. ئەمە کێشەی تەنیا کوردی نیە. لە سەدەی بیست بەملاوە زۆربەی زمانەکان ئەو چاکسازییەیان تێدا کراوە ھەم لە بواری جێندەردا و ھەم بۆ ھۆمۆسێکشواڵیتی. کوردیی سۆرانی چون بێجێندەرە و ژن و پیاوی تێدا نیە، خەیاڵی تا ڕادەیەک لە یەکەم ڕاحەتە، بەڵام بۆ دووھەم کارێکی وەھا نەکراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئینجا با نەبێت قەیچێکە؟ با خۆمان شتێک داتاشین. من ھەر لەگەڵ کوڕبازم چوونکە ئەمە بە کورتییەکەی منداڵبازییە بەڵام تەنھا لەگەڵ کوڕان، بە پێچەوانەی منداڵبازیی ئاساییەوە کە نێر و مێش دەگرێتەوە. وەک پیرەھەڵۆ وتی زمانەکانی تریش ھەموو ناوی نوێیان بۆ داناون.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:١٩، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ زۆر شت بەرامبەرمان نییە و ئەمەش زۆر ئاساییە. زۆر شت لە ناو چاند و کۆمەڵگای ئێمەدا نەبووە ھەتا ناوی ھەبێ. یان دەبێ بۆ ئەمانە وشە دابنرێ یان وشە بیانییەکە بەکاربھێنین. ڕێگای دووەم وەردەوردە زمان لە ناو دەبا. ڕێگای ئەوەل ڕێگایەکی دروستە بەڵام ئەرکی ئێمە نییە. خۆم کوڕبازی بە ھەڵە نازانم بەڵام بە کار نەھاتووە. ئەگەر بەکارھێنەرانی تر کێشەیان لەگەڵ ئەم وشەیە نییە منیش دژایەتی ناکەم.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]