وتووێژ:ناوکەیەکگرتن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەم نازانم ئەم ناوانە بۆ ئاوا بەسەریەکەوە دەکەن. ئەگەر نێوانوێکی نەبوایە سەد ساڵی کە نەمدازنی ئەم ناوە بەرامبەری چییە. نە لە ئینگلیزیدا بەسەریەکەوە نە لە فارسیدا و نە لە عەرەبیدا. زۆر سووک و ئاسان ئەمە دەبێتە یەکگرتنی ناوکی، تەواو.
پاشان ھەموو کەس دەزانێ یەکگرتوو یانی چی؛ بە ئینگلیزی دەبێتە united. بەم پێیە یەکگرتن دەبێتە unite. بۆ مانای fusionی ئینگلیزی و اندماجی عەرەبی ھەر ئەو شتەی لە فەرھەنگی زاراوەدا ھاتووە خراپ نییە: «بەیەکداچوون». لە ھەنبانەشدا ئاوا مانا لێدراوەتەوە کە بە ماناکەی لە ئینگلیزی و ھەروەھا لە فیزیکدا نزیکە: «چوونە ناو یەکتر، تێک بەزین».--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زاراوەکانی کتێبە زانستییە کوردییەکان، ھەڵەیان زۆرە، بەڵام ھەمووشیان بەم شێوەیە نین، ھەر ئەم وشەیە؛ بە ڕای من کێشەیەکی نییە، بۆ دەبێ خۆمان بە زمانێکی ترەوە ببەستینەوە؟! بە ڕای من زۆر چاکترە وشە بەسەریەکەوە بنووسرێت نەک وەک وتت جیابکرێتەوە.
بۆ چاککردنی ھەڵەی ھەر وشەیەکیش باشترە یەکەم جار وتووێژ لەگەڵ لایەنێکی پەیوەندیدار (وەک وەزارەتی پەروەردە) بکرێت، و وەڵامی ئەوانیش بزانرێت، پاشان لێرە ناوەکان بگۆڕدرێن. سپاس. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٢٢، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا ناڵێم لە ویکی کوردی، لە ھیچ ویکییەکی تریشدا وەزارەتی پەروەردە پێوەر و سەرچاوەی وتارەکانی ویکیپیدیا نییە. کتێبەکانی ئەم دەزگایەش وەکوو ھەموو سەرچاوەیەکی تر چاوی لێ دەکرێ. ناوێکیان دانابوو ئەگەر پێمان دروست بوو ئەوە دایدەنێین دەنا ئەگەر زانیمان کێشەی ھەیە سەیری سەرچاوەکانی تر دەکەین.
ئێوە کە ئەمانەتان خوێندووە وشەکە دروست بێ یان ھەڵە ئاساییە ماناکەی دەزانن بەڵام ئێمە ھەر لێی حاڵی نابین. یا ئەم وشانە کێشەیان ھەیە لێی حاڵی نابین یان ئێمە کورد نین و کوردی نازانین. دیارە پیکھاتەی ئەم وشەیە ھەڵەیە کەس لێی حاڵی نابێ. کوا لە کوردیدا وشەی لێکدراوی ئاوامان ھەیە: ناو + ە + چاوگ (ناوکەیەکگرتن)؟ دا نموونەکی ئاوا لە کوردیدا بھێننەوە ڕەسەن بێ و داتاشراو نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشە یان چەمکی "ناوکەیەکگرتن" زۆر ناقۆڵا و ناحەزە و لە کوردیدا وشەی لەو چەشنەمان نییە. بەهەر پێوەرێک لێی بڕوانی، "یەکگرتنی ناوەکی" وشەیەکی پڕ بە پێستە بۆ ئەم مەبەستە. تکایە بیگۆڕن. -- Rafighb (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]