وتووێژ:مەڵاشوو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە سەقز مەڵاشک بەمە ئێژن: https://fa.wikipedia.org/wiki/ملاج. مادیوتووێژ ‏١٢:١٠، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە زمانی فارسیشدا کە ئاماژەت بە وتاری ملاج کرد، بە میچی دەم دەڵێن ملاز کە جوان دیارە ملاز و ملاج یەک وشەن.
لای ئێمە ئەگەر دەست لە سەری مناڵان دەدەن دەنگیان دەدەن و دەڵێن دەستی لێ مەدە مەڵاشووی دەکەوێ. پێیان وایە مناڵ لاڵ دەبێ.
جا نازانم لە کوردی و فارسیدا بۆ چی بۆ ئەم دووانە یەک وشە دانراوە و پەیوەندیی ئەم دووانە چییە.
ئەوەی بزانم لە کوردیدا مەڵاشوو بە مانای Palate باوە و لێرەشدا مەڵاژک وەک ھاوتای Palate ھاتووە کە لەگەڵ مەڵاشکی سەقەزی ھەر یەکێکە.
ئەی لای ئێوە بە میچی دەم دەڵێن چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٤، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەڵاشووم تەنیا بۆ کەللەسەری مناڵ بیستووە کە ھێشتا ڕەق نەبووە. زاراوەی مڵاشووکەوتنیش ھەیە ھەر دەربارەی مناڵ. بۆ ئەمە ئەڵێن ئاسمانەی دەم. وشەی ترم بیر نایەت ئیسە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٢٥، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@پیرەھەڵۆ گیان ھەروەک لە فەرھەنگی خاڵیشدا ھاتووە [١] بە ھەر دووک مانایە. لە فۆنتیکدا مەڵاشوو بە مانای Palate زۆر باوە و دەڵێن فڵان دەنگ مەڵاشوویییە. ناتوانین ھەر وا ھاسان بیگۆڕین و بەرامبەریەکەی ئاسمانەی دەم ئەسڵەن جوان نییە. ناکرێ بڵێی فیسار دەنگ ئاسمانەی دەمییە. سەیری وشەنامەی پزیشکیشیم کرد بۆ Fontanelle نووسرابوو فرمێسک! سەرم سووڕ مابوو!-- چالاک وتووێژ ‏١٤:٥١، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan و Aza: وشەی مەڵاشوو (و شکڵەکانی تری) لە زۆربەی ھەرە زۆری شێوەزارەکانی کوردیدا بە fontanelle دەڵێن و ھەروەھا بەشێکیش بە ئاسمانەی ناودەم-یش دەڵێن.
لە بەشێکی تردا کە ناوچەی ئەردەڵان و ھەورامی و کەلھوڕی و لەکی دەگرێتە، وشەی ئاروو یان ھاروو-مان ھەیە (بە کرمانجی ئالوومە) کە بە پووک (gum) ([٢] [٣]) و ھەروەھا ئاسمانەی ناودەم دەڵێن ([٤] + ئاڕوو لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیودا).
جا لە سۆرانیدا کە دەڵێن پووک لە کرمانجیدا دەڵێن پدی، پدوو یان پودوو. ئەم وشانە لە کرمانجیدا بە ھەردووک مانای پووک و ئاسمانەی ناودەم ھاتوون.
مەبەستم ئەوەیە ئەمە تایبەتی سۆرانی نییە و لە گشت شێوەزارەکاندا ئەم وشانە لە جیات یەکتر و لە مانای نزیکدا بەکارھاتوون. لە ئینگلیزیشدا gum یانی پووک بەڵام لە ئینگلیزیی کۆندا goma یانی ئاسمانەی ناودەم. جا لێرەدا بۆ ئەوەی ئێمە بتوانن دوو وشەی fontanelle و ئاسمانەی ناودەم (کە بە ھەردووکیان دەڵێن مەڵاشوو) جیا بکەینەوە، پێشنیاری من ئەوەیە بۆ ئاسمانەی دەم وشەی ئاروو بەکاربھێنین. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لاوس -یش ھەیە. [٥] نازانم کوردییە یان نا و لە چ ناوچەیەک ئەوترێ. -Aza (لێدوان) ‏١٥:١٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]