وتووێژ:مۆرگان فریمەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

مۆرگەن فریمەن دروستتر نییە؟ - سەرچیا وتووێژ ‏٢١:٠٣، ٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ قسەی سەرچیا ibrahim وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

نازانم بەڵگەی ئەم دروستترە چییە؟! ئەگەر بەڵگە ئەمەیە من پێم خۆشە ئەمە ھیچ، دەنا بەڵگە بە شتێکی تر دەڵێن. بە ئینگلیزی /mɔrgən/ دەخوێنرێتەوە و ھەر کەس کوردی (سۆرانی) بزانێ دەزانێ شوا (ə) = بزرۆکە. بە Jackson /ˈʤæksən / دەڵێن جاکسن (مایکڵ جاکسن) نەک جاکسەن. Washington /wɑʃɪŋtən/ دەبێتە واشینگتن ناڵێن واشینگتەن. لێرەشددا /mɔrgən/ دەبێتە مۆرگن. پاشان لە گەڕاندا مۆرگان لە ھەموویان باوترە و مۆرگن کمترە و مۆرگەنی ھەڵەش ھەر دوو سێ ئاکامی لە کوردیدا ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٦، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)

بەڵگەی دروستیی خوێندنەوەی خۆیانە. دواتریش ئەمە مشەوشی بۆ چییە، پرسیارێکە کردوومە و نە داوای گۆڕینم کردووە و نە شتێکی تر. لێرەش دووبارە شتەکان تێکەڵن، باوی کراوەتە پێوەر، کەچی لە ھەندێک وتووێژی تر ئەوەی حیسابی بۆ ناکرێت باوییە. ڕاستییەکەی بەم شێوەیە بێت وتووێژەکان کەڵکیان نابێت، زۆر کەس لە ویکیپیدیا تۆراون تا ئێستا ھەر لەسەر ئەم وتووێژانە بووە، نامەوێت چیتر بەم شێوەیە بەشداری بکەم لە ھیچ وتووێژێک. بەڕاستی گەر شتێکمان پێیە با وتاری نوێ دروست بکەین یان یارمەتیی بەکارھێنەرانی تر بدەین، بەم وتووێژانە بەس کاتمان بەفیڕۆ دەدەین. | سەرچیا — ‏٢١:١٤، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)
دروستە مۆرگان باوە لە لایەن منەوە کێشە نییە ببێتە مۆرگن. بەڵام ئەگەر بڕیارە دیسان ناوێکی ھەڵە دابنێین وەکوو مۆرگەن (کە وەک وتم ئاکامی گەڕانیشی نییە) من دەڵێم با ھەر مۆرگانەکە بێ (دوو ھەڵە باو نەکەین). پاشان کە دەڵێی بەڵگە دروستیی خوێندنەوەی خۆیانە یانی جنابت جاکسن بە جاکسەن دەبیسی؟ نە ئەوان ئاوا دەڵێن نە ھیچ کوردێک. پاشان فەرھەنگی وتووێژمان نییە ئیتر کارێکی لەگەڵ ناکرێ. دەبێ فەرھەنگسازی بکرێ. زمانەکە وێرانە ئەویش ھەروا. ئەرکی ئێمە نییە بەسەرماندا سەپاوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٤:٥٥، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)