وتووێژ:مۆخ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک سەرچیا لەو کتێبە دەرسیەی جنابتدا (زیندەزانی ١٢) بەرامبەر بە Cerebrum چی دانراوە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٠، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، من ویستم ئەم وتارەش دابنێم، بەڵام کاتێک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی سەیرم کرد بینم وتارێکی کوردی بەرامبەر (Cerebrum) ھەیە بە ناوی مۆخ، لای ئێمە ئەم وشەیە بەکارنەھاتووە، بەڵکو وشەی (مێشک) بەکارھاتووە، وشەی مۆخم تەنھا لە شوێنێکی تر بەدی کرد ھەروەکو لە ویکیپیدیاش وتارێکی بەناوە (مۆخی ئێسک)، بەڵام من بینیم لە ویکیپیدیا وشەی مێشک بەکارھاتووە بەرامبەر (Brain)، نازانم دەبێت چۆن بێت، بەس پێم وابێت دەبێت بەرامبەر (Brain) وشەی (دەماخ) بەکاربێنین. سه‌رچیا خورشید (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم لە باشوور چ باسە، بەڵام تا بووە "مێشک" بەرامبەر بە "مغز" و (Brain) بەکار هاتووە.هەر لە بەرهەمە ئەدەبییە کۆن و نوێکانەوە بگرە هەتا خەڵکی ئاسایی. بەڵام دەکرێ لە سەر مۆخ قسە بکەین: ئەوەیکە "مۆخ" بەرامبەری (Cerebrum) بێ شتێکی سەیر نییە، وشەکە لە بنەڕەتدا عەرەبییە و لە فارسیشدا هەر بۆ ئەو مەبەستە بەکار هاتووە، لە کوردیدا تەعمیم دراوە بۆ "مغز استخوان"یش، ئەمە کێشە نییە و لە هەموو زمانێکدا ئاساییە. من ئاگادار نیم کە لە چ شوێنێکدا دەماخیان لە جیاتی برەین بەکارهێناوە، بەڵام دەزانم شتێکی باو نییە! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیان ئەگەر وابێ جنابت بۆ وتاری مێشکۆڵە چ ناوێک پێشنیار دەکەی؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٠، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ دیارە "مێشکۆڵە" وشەیەکی ڕەسەن نییە و تازە دانراوە، من بۆ خۆم یەکەم جارمە دەیبیستم، نازانم! چۆن کورد نەیناسیوە ، دیارە وشەشی بۆ نییە، بەڵام مێشک و مۆخی ناسیوە و ئەم وشانەشی بۆ بەکار هێناوە، ئەمە شتێکی تازەیە و دەکرێ وشەیەکی بۆ هەڵبژێرین، ئێستە با "مێشکۆڵە" بێ، گرنگ ئەوەیە هەڵە نەبێ! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]