وتووێژ:ململانێی باشووری کوردستان (٢٠٠١-٢٠٠٣)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەڕۆک[دەستکاری]

لە کوێی وتارە ئینگلیزییەکە نووسراوە کە «ئەنسارولئیسلام» گرووپێکی تیرۆریستییە؟ سەرچیا‏١٦:١٧، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: ھەر ڕێک لە پەرەگرافی یەکەم نووسراوە:

After the invasion, Ansar al-Islam continued a low level terrorist insurgency against the Kurdish Democratic Party and the Patriotic Union of Kurdistan.

لە بەشی Assasination attemptsیش نووسراوە:

In March 2004 the US State Department officially classified Ansar al-Islam as a terrorist organization.

جگە لەمەش، لەکەیەکەوە پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە ئەم گرووپانە تێرۆرستین؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢٨، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەر بڕیاربێت ڕوانینی ئەمریکا بکەینە پێوەر بۆ ڕێکخراوەکان، دەبێت پەکەکەش بە تیرۆریست دابنێین. من لەگەڵ ئەوە نیم لە پێناسەی ئەو ڕێکخراوە و ھەر ڕێکخراوەیەکی دیکەش ئاماژە بە تیرۆرستبوونی بکەین. ئەوە مەسەلەیەکی ئاڵۆزە، ھەر وڵاتەی بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی پێناسەی تیرۆر دەکات. دەکرێ لەنێو وتارەکە ئاماژە بە ناوی ئەو ولاتە بکرێت کە ڕێکخراوەکەیان بە تیرۆیستی داناوە. سەرچیا‏١٦:٣٥، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئێوە نازانم بەڵام چەنێک داعش و ئەلقاعیدە تێرۆرستن (بوون) ئەوەنەش ئەمان تێرۆرستن. ئەمەی تۆ باسی ئەکەی ئەبێتە پێشێلکاری بۆ بێلایەنیی ڕووانگە. چی ئێمە لەو عالەمە جیا ئەکاتەوە تا ئێمە بەو شێوەیە بینووسین؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٩، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]