وتووێژ:مرۆڤ بەرامبەر سروشت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێموابێت VS. لێرە بە واتای دژ دێت.—ژیار مێرلن وتووێژ‏٠٣:٠٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەردووکی تەواوە، بەرامبەریش هەمان واتای هەیە. چۆن دەڵێین (یانەی... یاری بەرامبەر یانەی ... دەکات) ibrahim وتووێژ ‏١٣:٥٥، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئینگلیزیدا vs. کورتکراوەی versusە بۆیە خاڵیان بۆ داناوە. بەڵام بەرامبەر خۆ کورتکراوە نییە ئێوە خاڵتان بۆ داناوە. versus ھاومانای againstە. جارجار against دژ مانا دەکەنەوە بەڵام بە بڕوای من بەرامبەر وشەیەکی باشترە. بۆ نموونە ئەم ڕستەیەی گووگڵ she stood with her back against the door لە کوردیدا دەبێتە بەرامبەر دەرگاکە و دژ دەرگاکە تەواو ھەڵەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ. کەوایە " . "ەکە لادەبەم. ibrahim وتووێژ ‏١٣:١١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرانبەر وشەیەکی باشە لە بەرانبەری وشە ئینگلیزییەکە، بەو واتایەی ڕەنگە لە دژ باشتربێت، بەس تێبینی ئەوە بکەن کە دەبێت پێنجەم پیتی بەرانبەر بە (ن) بنووسرێت نەک (م). شتێکی دی وشەی (wild)ە، کە ڕێک واتای سروشت نادات، بە شوێنێک دەوترێت کە مرۆڤی لێنەبێت. | سەرچیا‏١٩:٥٥، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە کە لەوانەیە وشەکە مانای تەواوی سروشت نەدات وە ئەگەر وابوایە سەرەکیترین ڕێگا بۆ زانینی وشەکە دەبوو لە ئینگلیزدا nature یان شتێکی هاوشێوە بووایە، بەڵام چ وشەیەکی گوونجاومان هەیە بۆ شوێنێک کە دوورە دەست بێت واتا خەڵکی تێا نەژیێت ؟ ibrahim وتووێژ ‏٢١:٣١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ بەرانبەر و بەرامبەر دڵنیا نیم. دروستە نێوانگرەکە -ان-ە بەڵام ن لە جیرانێتیی دەنگ ب-دا دەبێتە م. ئەمە دروست وەکوو impossible وایە، inpossible بووە بەڵام دەنگی ن لە جیرانێتیی دەنگ پ-دا بووەتە م.
wild ھەم ناوە ھەم ئاوەڵناو. ئەگەر ئاوەڵناو بێ ئەوە یانی کێوی. بەڵام لێرەدا ناوە و مانای ھەر ئەمەیە کاک سەرچیا وتی. لە گووگڵیشدا نووسراوە:

a natural state or uncultivated or uninhabited region.

ئەمە نازانم بە کوردی دەبێتە چی.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]