وتووێژ:محەممەد موکری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

دوو کەسمان ھەیە بە ناوی «محەممەد موکری»یەوە. ناوەکانیان چۆن لێ بکەین؟

سپاس. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٠:٥٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: و @Aza: تکایە ھاوکار بن. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٥، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێ لە کەوانەدا بنووسرێ نووسەری ئێرانی یان عێراقی وەک en:Eric Johnson (Texas politician) و en:Eric Johnson (British politician) و en:Eric Johnson (Georgia politician). --چالاک وتووێژ ‏١٨:١٣، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: تکایە بیشیانگوازەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا لەلایەن Calak -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٤، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئاسۆ:، @Calak:، @ئارام بکر:، بەبڕوام پێویست بەم ئێرانی و عێراقی و فڵانە ناکات. بەبڕوام ئەگەر باسی محەممەد موکری بکرێت. زۆربەی خەڵک بکەونە بیر محەممەد موکریی لەدایکبووی کرماشان. بۆیە با ئەو بکرێ بە primary topic و بێ ئەو شتانەی لە ناو دووکەوانەکەدا. ئینجا لەسەر وتارەکەوە بنووسرێ کەسی تر ھەیە بەو ناوە و بەستەر بدرێ بۆ ڕوونکردنەوەو. بۆ نموونە وەک وتاری en:Alex Ferguson. کەسی تریش بەو ناوە ھەیە، بەڵام ڕاھێنەری مەن یوونایتەد بابەتی سەرەکییە. یا en:Andriy Shevchenko، یا ھەر ناوێکی تر مومکینە بۆ چەن وتار بگەڕێتەوە. ئەوەی کە ئاوا ناوە سەرەکییەکان بکەین بە ڕوونکردنەوە تەنیا دۆزینەوەی پەڕەکان سەختتر دەکاتەوە. مەگەر ئەوەی بڵێن ئەم دوو کەسایەتییە وەک یەکە ناوبانگیان، کە ئیتر ھیچ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٠، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: مەبەستت ئەوەیە وەک مەریوان ھەڵەبجەیی لێ بکەین؟ بڕوانە لوتکەی وتارەکە. بەڵام بە بۆچوونی من گەر مەبەستت ئەوە نەبێت، ئەوا ئەم پەڕە ڕوونکردنەوە بەھیچ شێوەیەک نابێتە گران دۆزینەوەی وتارەکان بەڵکوو ئاسانتریشی ئەکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوونکردنەوەکە با بمێنێت، بەڵام عەرزەکەی من ئەوەیە کە محەممەد موکری ناوی وتارەکە بێت بۆ ئەوەیان بێت کە بەناوبانگترە، نەک ناوی پەڕەی ڕوونکردنەوەکە. ئینجا، وەک باقیی ویکییەکان، ناوی پەڕەی ڕوونکردنەوە بنێین: محەممەد موکری (ڕوونکردنەوە). ھەمووی ئەمانە بەپێی ئەو فەرزەیەکە محەممەد موکریی کرماشانی بەناوبانگترە و خەڵک زیاتر بۆ ئەو دەگەڕێن (ئەگەر بە بڕواتان وا نییە مەیکەن). مەبەستم لە دۆزینەوەی ئەستەمتر دەبێ، ئەوەیە کە پرۆسەی بەستەردان دژوارتر دەکات. کەسێ کە وتارێ دەنووسێ و بەستەر دەدات بە محەممەد موکری، وتارەکەی دەبەسترێتەوە بە ڕوونکردنەوەوە، ئیستەیش ئێمە بۆتێکمان نییە کە ھۆشدار بدات لەو بارەوە بە بەکارھێنەرەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٥، ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ڕاستییەکەی پیاو لە ڕاستی لانەدات، ئێسە ھاتمە سەر قسەکەی تۆ و وەک چیت وت، وام لێ کرد. بژیت. تکایە ھەمان کێشەمان نابێت بۆ گۆڕان و گۆران؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٦، ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، بۆ گۆران وابزانم ھەر وا باشە. چون وتارەکەی عەبدوڵڵا گۆران بابەتی سەرەکییە. پەڕەی ڕوونکردنەوەشمان ھەیە. وەک نموونەکان کە لە ویکییەکانی تر ھێنامەوە (ئەلێکس فێرگۆسن، ئەنستەین، ئەندرەی شێفچنکۆ و...). ئەو ڕێگەیە باسم کرد بۆ کاتێ باشە یەکێ لە بابەتەکان بکرێن بە بابەتی سەرەکی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١١، ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گۆران کێشەی نەبوو و گۆڕانیش گواسترایەوە بۆ سەر بزووتنەوەی گۆڕان. سپاس پیرەھەڵۆکان. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٥، ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٣ بەستەری دەرەکیی محەممەد موکری (نووسەری ڕۆژهەڵات)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٤٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]