وتووێژ:محەممەدعەلی سوڵتانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:محەممەد عەلی سوڵتانیەوە ڕەوانە کراوە)

بەسەرداچوونەوە[دەستکاری]

تکایە کەسێک بەسەرداچوونەوە بۆ دوایین دەستکاری بکات کە لەلایەن Hîwa Seqiz کراوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ چەندە ئەم پان ئێرانیستە دەناسی کە ڕاستییەک کە من نووسیبووم دەسڕیتەوە، بچۆ چاوێک بە کتێبی تاریخ جافدا بخشێنە لەو پەڕی بێ ئەخلاقیدا بە سلێمانی دەڵێ شھر ایرانی (شاری ئێرانی)، لە ھەرێمی کوردستانیش پارە سەرف دەکەن بۆ شتی ئاوا کتێب چاپ بکەن بەس خۆزگا کەمێک بیرتان کردبایەتەوە لو ئاکاری و فکری ئەم پیاوە جا وتارەکەی منتان بەو دەردە بردبا — ئەم لێدوانە لەلایەن Hîwa Seqiz واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @Hîwa Seqiz: تکایە لێکدانەوەت باش بێت و شارستانی بە. بەڕێزم من ئەمە جاری یەکەمم نییە داوا لە بەکارھێنەرانی تر (بەتایبەتی بەڕێوەبەران) دەکەم کە بەسەر دەستکارییەکانی بەکارھێنەراندا بچنەوە کە من زانیاریم یاخود زانیاری تەواوم لەسەر ئەو دەستکارییە نەبێت ئەمەش تەنھا بۆ پاراستنی ویکیپیدیایە لە خراپکاری و گەر پێشی پێ نەگیرێت ئیدی شتێک نامێنێت بە ناوی ئینسایکلۆپیدیا؛ ئەسڵەن لێرەدا دەمتوانی تاگی سڕینەوەی خێرای لێ بدەم، کە شەڕە دەستکاری تێدا کراوە، و لە پەڕەی "ویکیپیدیا:خراپکاری" دەڵێت:

ھێندێ جار، بۆتەکان ھەوڵی چاککردنەوەی گۆڕانکارییە نەخوازراوەکان دەدەن. کاتی گەڕاندنەوە، بەباشی سەرنجی مێژووی پەڕە بدەن تا دڵنیابن کە بۆ وەشانێکی خاوێنی دەگەڕێننەوە. ئەگەر ناتوانی دڵنیابیت، باشترین پێشنیاری خۆت لە پەڕەی لێداندا بنووسە تاکوو کەسێک کە شارەزاترە لە بوارەکەدا، بەوە ڕابگات؛ یا دەتوانی گەڕاندنەوە نەکەیت و بۆخۆت بە دەستکاریکردن، خراپکارییەکان لابەریت. لە وتارێکی نوێدا ئەگەر ھەموو پێداچوونەوەکانی ھەر خراپکاری تێدایە و ناکرێ گەڕانەوە بکەیت بۆ وەشانێکی خاوێن، تاگی سڕینەوەی خێرای لێبدە.

تکایە واژووی بەکارھێنەرانی دی کۆپی مەکە و لەسەر وتووێژی خۆت یان کەسانی دی دایبنێیت، وە گەر وتەی دیت ھەیە، لێرە دەری ببڕە و با بگەین بە ڕێککەوتن. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٠، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]