وتووێژ:یاسای پاراستنی وزە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:مانەوەی وزەەوە ڕەوانە کراوە)

بەڕێزان، پێم وایە کە ناوی وتارەکە دەبێت پاراستنی وزە بێت چوونکە لە ئینگلیزیشدا؛ Conservation of energyیە، نەک مانەوەی وزە. ibrahim وتووێژ ‏١٠:٢٨، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مانەوە یانی stay ھیچی پەیوەندی بە فیعلی conserveەوە نییە. پاراستنیش مانای ڕوونە یانی protect. زمانی زانستی دەبێ دەقیق بێ. ئاشکرایە لێرەدا مەبەست پاراستنی وزە (protecting energy) نییە. من نازانم بۆ conserve بەرامبەرێکی باش دەبێتە چی. بەس خۆیان ماندوو ناکەن و ھەر وا شتێک دادەنێن.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٧، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە چاڵاک، وشەی protect لە کوردیدا زیات بۆ بەرگریکردن بەکاردێت، بۆ نمونە؛ بەرگریکردن لە کەسێک یان شتێک ... ibrahim وتووێژ ‏١٥:٢٨، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا براکەم پاراستن protectionە. نەتبیستووە دەڵێن پاراستنی ژینگە بە مانای Environmental protection. بەرگری دەبێتە defence و بەرگریکردن defend. دەڵێن وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئینگلیزی Iraq Ministry of Defence خۆ ناڵێن وەزارەتی پاراستن. بەس ئێمە کەمتەرخەمین گوێ نادەینە ئەمانە کەچی لە زمانی زانستیدا دیاریکردنی سنوور مانای وشەکان گرنگترین شتە و جێگای کەمتەرخەمی نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]