وتووێژ:مارتن لووتر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:مارتین لووترەوە ڕەوانە کراوە)

ناوی باوکی مارتین[دەستکاری]

بۆ خوێندنەوەی ناوی باوکی گوێ لەمە بگرە: http://www.forvo.com/word/martin_luther

ئینگلیزەکان: luther بە لوسێر دەخوێننەوە. ئەمەریکاییەکان: luther بە لوسەر دەخوێننەوە. ئێمە دەبێت لە زاری ئەوانەوە وەریبگرین، من لوتەرم نووسی لە زاری ئەڵمانەکان خۆیانەوە، کابرا ئەڵمان بووە، گەر ئێمە لە ناوە ئینگلیزییەکەوە وەریبگرین دەبێت لە ئینگلیزەوە بیکوردێنین.

لە هەموو بارێکدا، بە دوو واو هەڵەیە، لوتێر دروست ترە لە لووتێر. دوو پیتی th لە ئینگلیزیدا دەبێت بە س، عەرەبەکان پیتی ث یان هەیە بەرامبەری، ئێمەیش دەبیت خۆمان یەکلابکەینەوە بۆ ئەوە، سبەینێ دەیان زاراوەی تری وەک ather, arther, thumb, though,..هتد دینە پێشەوە.--ئاراس نوری ١١:٥٥, ٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کێشە لە سەر Th نییە. لە ئینگلیزیدا بە هەردوو شێوەی س(بەزمانگرتنەوە) و ت دەیخوێننەوە. e لەوانەیە کیشە بێت؛ تێر و تەر !--MarMzok لێدوان-- ١٢:١٤, ٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەویش کێشەیە، دروستە. بەس ێ لەو جۆرە وشانەدا کورتە، دەسخۆش بینیم ناوەکەت گۆڕیوە. من بۆ ناوی luther بزوێنەکە پەسەند دەکەم، بەڵکوو زمانزان و هاوڕێیانی تریش ڕایەکیان هەبێت. سوپاس.

--ئاراس نوری ١٢:٤٤, ٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

مارتین[دەستکاری]

کاک برووسک گیان ناوەکە ئاڵمانە و خوێندنەوەکەی ئاوایە [ˈmaɐ̯tn ˈlʊtɐ]. ئاشگرایە /iː/ بە ئی دەخوێنرێتەوە. مارتن دەبێ عەرەبی بێ. بە ھەر حاڵ لای ئێمە ئەم ناوە ناوی کوڕانە و خزم و ئاشنامان زۆرە ناویان مارتین بێ. مارتین و ماردین زۆر باون. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٥، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: مارتین دروست بوو. بە ئەڵمانی بە /مارتین/ گۆدەکرێت و ئێمەش کارمان بە خوێندنەوەی ئەڵمانییەکەیە نەک ئەمریکی. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٦، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]