وتووێژ:مادەربۆرد

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشنیاز دەکەم ناوەکەی بکرێتە (مازەربۆرد)، کەس ئەم ناوە کوردییە بەکارناھێنێت. سەرچیا‏١٥:٤٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش ھاوڕام کە بیگوازینەوە چوون لە گشت شوێنێک ھەر ئەوە دەڵێن و با قیروسیا ئەمەش ببێتە ڕەوانەکەر، بەڵام بۆ (مەزەربۆرد) نەک ئەوەی کاکە سەرچیا پێشنیازی بۆ کرد. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە ھەردووک بەڕێزان، کاک @Kushared: و کاک @Calak: تکایە بەژدار بن. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درووستە بەڵام پێویستە سیستەمێک دابنێین ئەو ناوانە یەکلایی بکرێنەوە کە بەکوردی بنووسرێن یان ناوی ئینگلیزی باو. ئێستا مشکی کۆمپیوتەر کەس ناڵێت مشک بەڵکوو زۆرینە دەڵێن ماوس بەڵام لێرە تەنیا کێشەمان لە مەزەربۆردەکە دۆزیوەتەوە کەخۆی ھەموو وتارەکانی تایبەت بەکۆمپیوتەر دەبێت بەیەک سیستەم ڕێکبخرێن. وتاری فیلمەکانیش ھەمان شت بەشێک بەکوردین و بەشێک ئینگلیزی. >Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kushared: قسەکەت جوانە کە با یەک ڕێچکەی نووسین بگرینە بەر، بەڵام لێرەدا ئەو نموونەی کە ھێناتەوە لەسەر ماوس بە بۆچوونی من ھیچ کێشەیەکی نییە، و بۆ ئەم نموونەیان (تەختەدایک)، کە تەنھا وشەکەیان داتاشیوەتە سەر کوردی و ھیچی تر کە نابێت ناوە زانستییەکان وەربگێڕدرێن بۆ سەر زمانێکی تر، کە ئەمە بۆچوونی خۆمە. تەختەدایکیش ئەسڵەن تەنھا لە ھەندێ شوێنی لای خۆمان وای پێ دەڵێن، بەڵام لە شوێنە خوێندەنییەکاندا ھەر مەزەربۆرد دەوترێ. و گەر پێویستی کرد، ئەوا سەبارەت بەم باسە پەیامێک بۆ کۆمەڵگە بنێرە. ھەڵبەتە با چاوەڕێی کاک چالاک یان ھەر بەکارھێنەرێکی تر بکەین و بۆچوونی ئەویش/ئەوانیش وەربگرین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا بزانم کێشەی ث/ذ یەکلا کرابۆوە کە بڵێین ت/د. ئەمەش دەبێتە مادەربۆرد من لەگەڵ ئەوەم. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٧، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڕوا بکە کاک چالاک ئەوە ئێستا لە تۆوە بزانم کە لێرە ذ بە د دەنووسن، بەڵام «مادەربۆرد» تۆزێ قورس نییە بۆ دۆزینەوەی؟ گەر چارەی تر نییە، ئەوا من لەگەڵتم. بە ھەرحاڵ، بەڕێزان، @Serchia: و @Kushared: ئێوەش شتێ بڵێن و با کۆتایی پێ بێنین. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ناھێمە نێو ئەو وتووێژەی کە مازەربۆرد بێت یان مادەربۆرد، ھەر کامیان بێت، کێشەیەک نییە، ھەر ئەوەی ئەو ناوە نەگونجاوە (تەختەدایک) بگۆڕدرێت بەسە. سەرچیا‏١٢:١١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 گواسترایەوە بۆ مادەربۆرد کە تەختەدایک ڕەوانەکەرە بۆی.ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٧، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مادەربۆردم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٠٥، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مادەربۆردم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٥٦، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]