وتووێژ:تۆزی چیلی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:لەتکەتۆزی چیللیەوە ڕەوانە کراوە)

چیلی نەک چیللی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤٣، ٢ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەتکەتۆز چییە ئیتر؟! بۆ مەگەر تۆز لەت دەکرێ؟! تۆ خوا ئەم وشانە چییە؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤١، ٢ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش نەمبیستووە، بەڵام شایەد ھی ناوچەیەک بێت. لەتکە خۆ ئەزانیت چییە. لەت+کە. لە ھاڕینی نۆک و دانەوێڵە دوولەپییەکان دروست ئەبێت. بەڵام بۆ شتێکی وەکوو ئەمە وشەی تۆز نەشیاوە. تۆز ھێند وردە کە بە کاری مەبەستی پراکتیکاڵ نایەت. واتە ئەو زەڕڕانەیە کە لەسەر شتەکان دەنیشێتەوە و ھیچ ھێڵەکێ نایگرێت. ئەگەر بمانەوێ ناوەکە بگۆڕین، بیکەین بە چیلیی ھاڕاو یا چیلیی ھاڕیاو یا ھاڕدراو. یا ئاردە چیلی، وەکوو ئاردەنۆک و ئاردەبرنج و ئاردەمشار و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٦، ٢ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا پیرەھەڵۆ گیان لای خۆمان وشەی تۆزم بە مانای powder بیستووە. بۆ نموونە ئەو powderانە وا بۆ دروستکردنی شەربەت بە کاری دەھێنن. ھەر وەک دەزانی تۆز بە مانای Dust وشەیەکی تورکییە بەڵام لە تورکیشدا toz بە مانای powder ھاتووە ([١]). بەڵام تۆز چۆن لەت دەکرێ نازانم. بە بڕوای من ئەم وشەیە ھی ھیچ ناوچەیەک نییە و داتاشراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٩، ٣ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وشەیەک نییە بە ناوی "لەتکەتۆز" لە کوردیدا.—ژیـار وتووێژ ‏٠٩:٤١، ٣ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر داتاشراو بێت، وشەیەکی نە جوانە! بە کار نایەت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٥، ٣ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ئێستا بۆ powder چ دابنێین؟ من ھەر تۆزم پێ خراپ نییە. لە کرمانجیشدا ھەیە [٢].--چالاک وتووێژ ‏١٠:١٨، ٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ تۆزم وەک کاک چالاک.—ژیـار وتووێژ ‏١١:٢٨، ٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ ئیستە دەتوانن بیگوێزنەوە، بەڵام تۆش دەزانی، منیش، بە سۆرانی بە پاودر ناڵێن تۆز. ھەتا بیرێکی لێ دەکەینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:١٢، ٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پیرەھەڵۆ گیان لای ئێمە ھەیە بەڕاستی و بەو powderانە خەڵکی نەخوێندەوار دەڵێن تۆز (ھەر وەشەیەکیش خەڵکی نەخوێندەوار داینێ تەواوە). دەزانم ڕەنگە لای ئێوە وا نەبێ. زمانەکە بێخاوەنە دەنا بە ئاسانی دەکرا پاشگرێک بە تۆز بلەکێنن و وشەیەک لە کوردی ستاندارددا بۆ powder ڕوبنێن؛ بۆ نموونە تۆزە یان تۆزاڵ. کوری زۆر زوڵمی لێ کراوە و ئە ئێستا خۆمان زیاتر لە ھەموو کەس خەریکین زوڵمی لێ دەکەین. بەداخەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٥، ٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەتکە بە واتای پارچەیەک لە میوە دێت، بەمە لەتکەتۆز دەبێتە ئەو شت (تۆز)ە وردەی لە میوە دروست دەکرێت، بەم شێوەیە ناوەکە کێشەیەکی نییە. لەبارەی (تۆز) ئەم وشەیە زۆرتر بۆ وردەخۆڵ و تەنە وردەکانی نێو ھەوا بەکاردێت، بۆ نموونە؛ کاتێک شتێک پیس دەبێت، دەڵێن تۆزی گرتووە. سەرچیا‏٢٠:٠٣، ٤ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، ئەگەر بە ڕاستی لە سۆرانیدا تۆز بە مەعنای powder باوە کێشەم نیە. @Serchia:، لەتکە= لەت+کە دەکرێ بۆ دانەوێڵە یا مێوە بێت، واتە شتی لەت کراو. یانی ئاماژە بە مێوە ناکات. لە زۆرێک شوێن بە نەخۆشەر (en:Split pea) دەڵێن لەتکە. کە وابوو لەتکە کاری بە سەر مێوەوە نیە، ئاماژە بە شتێکە کە لەت کرابێت، مێوە بێت یا دان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٤٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو پێناسەیەی نووسیومە قسەی من نییە، لە فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە و خاڵ وا دەڵێت. لێرەش کە وشەی لەتکە دانراوە، ناوەکە تایبەتتر بووە بەوەی دەزانین تۆزەکە لە میوە دروست کراوە، وشەی تۆز بە تەنیا مانای فراوانترە. سەرچیا‏١٢:٠٤، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia:، ئەوەندە وشەکە خۆی ڕوونە، پێویستی بە سەیر کردنی فەرھەنگ نیە. ئینجا فەرھەنگی خاڵ و ھەمبانەیش ھەموومان دەزانین چۆن نووسراون. سەدان و ھەزاران وشەی کوردی ھەن کە لە ھیچکامیاندا نین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٣، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێ تا ئێستا دیویەتی تۆز لەت بکرێ؟ وەک ئەوەیە بڵێی لەتکەھەوا.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٤، ٦ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]