وتووێژ:لەبەرچوون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەبەرچوون یان لەبارچوون؟ لەنێو وتارەکەدا نووسراوە لەبارچوون کەچی سەردێڕ لەبەرچوونە. من لەبارچوون ـم بیستووە. --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ من گواستمەوە. لای ئێمە وا دەڵێن. دروستەکەشی لەبەرچوونە. بەر لێرەدا یانی ثمرە. وەک بەری دار (میوە).--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
عەیبی نییە، دەستت خۆش بێت. --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەسەلە ئەمەیە کاک برووسک گیان ئێمە نابێ شتەکان لەگەڵ یەک تێکەڵ بکەین. لە ھەندێک شوێن و مەڵبەند بە بەر دەڵێن بار کە چی ئەمە باش نییە. بەر دەبێتە ئەو شتەی بە عەرەبی دەڵێن ثمرة بەڵام بار دەبێتە حمولة. من ھەمیشە چاوم لەم شتانەیە و قەتم چاو لە شێوەزاری خۆم نەبووە؛ ھەر کامیان دروستتر بێ بە کاری دەھێنم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە چالاک قسەکەت تەواوە، بەر مادام لە ثمرة ـوە هاتووە کەواتە ئەوەی تۆ دەیڵێیت تەواوە. من تەنها یەک پێشنیار دەکەم، ڕەوانەکەر هەبێت بۆ ئەم جۆرە مەسەلانە ئیدی کێشەمان نابێت. دەنا قسەکەی تۆ ١٠٠% تەواوە. هەبژیت --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی یەک شت هەبوو من بیرم لێ دەکردەوە، من وام دانا بار = Status، Situation یان دۆخ یان حالة، وضع--- کەواتە لە بار چوون = کاتێک کۆرپە لەدۆخەکەی لادەدات، بەڵام هێشتاکە ثمرة + چوون ڕاستترە و موقنیعترە. بۆچوونەکەی تۆ درووستە و بێ کێشەیە. هەربژیت و من لەدڵسۆزیی تۆ دڵنیاترم وەک لەهی خۆم. --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٤١، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا ئێمە زیاتر بەم شتەی فەرمووت دەڵێین بوار. بەڵام من بۆچۆنێکی تریشم ھەیە. بەر جاروبار بە مانای لەشی مرۆڤیشە، بۆ نموونە لەبەرکردن: ئەو کراسە لە بەر کە! لێرەدا دەتوانێ ئەم مانایەشی ھەیە؛ لەبەرچوون: لە لەش چوون (کەمێکی بیر لێ کردنەوە دەوێ). بەڵام بۆچۆنی یەکەم زیاتر لە ڕاستی نزیکە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٤، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درووستە خاڵە چالاک. وەک وتت یەکەمیان لەجێی خۆیەتی. --برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٢٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]