وتووێژ:ڕژانی نەپەست

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:لێشاوی نەپەستێوراوەوە ڕەوانە کراوە)

@Mohammed HI:، سپاس بۆ دروستکردنی ئەم وتارە. ناوەکەی تۆزێک سەرلێشێوێنەرە. ‏نەپەستێوراو یانی uncompressed. بەڵام incompressible یانی شتێک کە بە ھیچ جۆر نەگووشرێت یا نەپەستێنرێت. لە کوردیدا بۆ un...able نە+ڕیشەی فرمان. بۆ نموونە undefeatable: نەبەز، unbearable:نەچەسپ، unchangeable: نەگۆڕ (بەم شێوەیە ئەمە دەبێ بە نەپەست). ئەم ناوە لە کوێ نووسرابوو؟ @Calak:، بۆچوونت چیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٠، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروستکەرەکەی قوتابییە و بڕوا ناکەم وەڵام بداتەوە. خۆتان شتێکی لێ بکەن. ھەرچەند «نەپەست» م پێ گونجاوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٧، ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵا پیرەھەڵۆ گیان ھەروەک دەزانی لەمێژە خۆ لەو ناوانە نادەم. ئەوەندە ئەو وشانەی دانراون ناشیرین و ھەڵەن بەڕاستی ڕۆح و ڕەوانم خراپ دەکا. ھەر دەڵێی سوێندیان خواردووە زمانی کوردی بفەوتێنن. یەک وشەی ڕاستیان ھەتا ئێستا دانەناوە.
بۆ نموونە لێشاو؛ لە ھەنبانەدا ئاوا مانا کراوەتەوە: ١- ئاوی زۆر بە تەوژم ٢- برێتی لە زەحف، فرە. دەی ئەمە ڕێک بەرامبەری وشەی torrentە کە ئاوا مانا کراوەتەوە:
  1. A violent flowas of water, lava, etc.
  2. (figuratively) A large amount or stream of something.
دیارە ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە. ئێمە flowمان دەوێ نەک violent flow. چون flow ھەم دەتوانێ بە توژم بێ و ھەم ھێدی. چۆن دەکرێ بە flowێکی ھێدی بوترێ لێشاو کە خۆی یان بە تەوژم!
جا ئەوجار فیعلەکە. پەستن بێ یان پەستان یان پەستاوتن؟ نەپەستێوراو چاوگەکەی دەبێتە پەستاوتن و بەپێی ئەو شتەی فەرمووت دەبێتە نەپەستێو. پاشان پەستن دەبێتە press یان compress؟ بە بڕوای من وەک تۆفیق وەھبی و قەنات کوردۆ نووسیویانە مانا سەرەکیەکەی crushە. ئەمانەش دەبێ یەکلا بکرێنەوە.
بەڵام بۆچوونەکەت بە بڕوای من تا ڕادەیەکی زۆر ڕاستە. بەس فکرم لەسەر شێوازی ئەرێنییەکەیەتی. بۆ نموونە ئەگەر نەگۆڕ unchangeablە، changeable دەبێتە بگۆڕ؟ ئەگەر وایە بکوژ چی؟ یان ھەر خودی compressible؟ --چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە لای منەوە flow ئەبێتە «بەربوونەوە». ئەڵێن: خوێنی لووتی بەرەو بوو. یا ئاو بەر بۆوە ناو ماڵەکەمان. یا خەڵک بەر بوونەوە ناو شار. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٢١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
«خوڕکردن» یش ئەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەربوونەوە چاوگە ئێمە ناوەکەمان دەوێ. ناوەکەی دەبێتە چی؟ پاشان لە کوردیی ستانداریشدا بەربوونەوە مانایەکی تری ھەیە لاقم ھەڵچەقی بەربوومەوە. خوڕ-یش ئێمە دەڵێین ئەویش ھەر بە مانای ئاوی بەتوژمە [١]. --چالاک وتووێژ ‏١١:٣٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: خوڕ لە فەرھەنگەکاندا (بۆ نموونە فەرھەنگی مامۆستا گیو) وەکوو دژبەری مەند ھاتووە. ئاوی مەند واتە ئاوی ڕاوەستاو، کەوابێ ئاوی خوڕ واتە ئاوی ڕەوان. Aza (لێدوان) ‏١٤:٣٧، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە من شتەکەی ناتوانم بگەیێنم. خوڕ یا ھاوماناکەی لێشاو یانی جەریانێکی بەتەوژم (= torrent) نەک خودی جەریان (= flow). ھەر شتێک کە جەریانی ھەبێ، بەتەوژم نییە!
پێشتر لەسەر flow پرسێکم لێرە کردبوو: ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی#Flow. باشترین وشە ھەتا ئێستایش ھەر وشەی «رەوت»ە. وا بزانم ھەر رفت و رفتن-ی فارسی بێ. وشەی ڕەوان-یش کە ئاماژەت پێکرد ڕیشەکە ھەر دەگەڕێتە سەر ئەمە (رفتن > رَو- یان رُو-).--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٢، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
لێرە لە سێ دیکشنریدا ڕژان بەرامبەری flow دانراوە. لە دوانیاندا ڕەوتیش نووسراوە. بەڵام ئەگەر پێویست بێت بکرێت بە کار و بە ئاسانی سەرف بکرێت ڕەنگە ھەر ڕژان باشتر بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٨، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]