وتووێژ:فیزیک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:فیزیاەوە ڕەوانە کراوە)

گواستنەوەی وتار[دەستکاری]

وشەی ناو جووت کەوانە دەبێ ڕوونکردنەوەیەک بێت سەبارەت بە ناوی وتارەکە، نەک ناوەکانی دیکەی. گواستنەوەی وتاری فیزیک بۆ فیزیا(فیزیک) ھەڵەیە.--MarMzok لێدوان-- ١٩:٢٢, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


هاوڕێیان، لە کوردستانی باشوور لە هەموو دامودەزگا و بڵاوکراوە و کتێبە زانستیەکانیشدا وشەی فیزیا بەکاردێت نەک فیزیک. بە ڕای من فیزیا گونجاوترە. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٨:٣٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ گونجاوترە؟! چون ئێوە ھەڵەی بەکاردەھێنن؟ تۆخوا بەس حەز لە عەرەبی بکەن. لە دنیادا لە دوای عەرەبان ھەر لە باشووری کوردستانە فیزیک بە فیزیا دەڵێن ھەموو دەڵێن فیزیک. وەک گای ناوچاوان سپیمان لێھاتووە. ھەر ئێوە خۆتان دەبێ لە خۆتان بپرسن بۆ دەبێ ئێمە وەکوو عەرەبان قسە بکەین. عەیبە شوورەییە کوردێک چاو لە عەرەبان بکە و لاسای وان بکاتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک، منیش حەز ناکەم وشەی عەرەبی بەکاربهێنین بەڵام خۆ وشەی (فیزیک)یش وشەیەکی کوردی نییە و ئینگلیزییە. وشەیەکمان نییە بە تەواوی کە کوردی بێت. هەر چۆنێک بێت ئەوەی مەبەستی منە ئەوەیە کە بەربڵاوترین وشە تا ئێستا وشەی (فیزیا) یە. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٢:١٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با شتەکە بە خەڵک یان زمانی بیانی نەبەسترێتەوە، ڕاستییەکەی وشەی فیزیا زۆر بە فراوانی بەکاردێت، جا لە عەرەبی یان ھەر زمانێکی ترەوە ھاتبێت ئەوە کێشە نییە، ئەوەتە نووسەری ڕۆژھەڵاتی ھەیە لە باشوور چەندان کتێبی فیزیایی نووسیوە و تێیدا ئەو وشەیە بەکارھێناوە، ئەمە تەنیا وەک نموونەیەک نەک پشتپێبەستن. ھاتنی ئەم وشانەش بۆ نێو کوردی لە خۆڕا نەبووە، پێش ئەوەی خوێندن لە باشوور بکرێتە کوردی عەرەبی بووە، دوای بە کوردی بوونیشی زیاتر چاو لە عەرەبی کراوە، ئەمەش زیاتر بەھۆی ئەوەی کارەکە لەژێر دەستی حکوومەتی بەعس بووە. دواتر نازانم بۆ تەنیا فیزیا گۆڕاوە، گەر ھەر بڕیاربێت ئینگلیزی سەرچاوەی سەرەکی بێت، بۆ قسە لە بارەی کیمیاشەوە ناکرێت؟ یان جوگرافیا، خۆ دەکرێت بنووسین جیۆگرافیا. | سەرچیا‏١٤:٢٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەیە کاک زۆریش کێشەیە. چاولێکەری عەرەب بوون زۆریش کێشەیە. گەلۆ عەرەب ئەم زانستەی داناوە ھەتا لەوان فیزیک فێر بین؟! لە ڕووی ئەوان ناو بۆ زانست دابنێین؟ ئەوان خۆیان بچن کێشەکانی زمانی خۆیان چارەسەر بکەن باشترە پێویست نییە ئێمە ببین بە چاولێکەری زمانە پڕھەڵەکەی ئەوان. ئەگەر فیزیک عەرەب داینابێ ھەق بوو وتبامان فیزیا. نموونەی ترت ھێناوە کە دەبێ لە شوێنی خۆی باس بکرێ و پێوەندی بە ئێرەوە نییە. بەڵام ھەر بۆ کیمیا وشەی chemistryی ئینگلیزی لە زمانی لاتینی alchimista وەرگیراوە ئەویش خۆی لە عەرەبی الكيمياء وەرگیراوە بۆیە لێرەدا من کێشەم لەگەڵ کیمیا نییە. فیزیاش ئاوا با قەبووڵم دەکرد. کتێب بۆ کوردستانی باشوور دانراوە ئاساییە بە شێوەزاری خۆتان بێ بەڵام لێرەدا وا نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەشداربوونم لەم وتووێژە وەک پەسەندکەرێکی وشە عەرەبییەکە نەبوو، لە چەند وتووێژی تریش وتوومە باوبوونی وشەیەک کێشە دروست دەکا لە گۆڕینی. من ئەوە بە دەلیلێکی باش نابینم بۆ ناونانی زانستەکان کە بڵێن کێ دای ھێناوە بۆ ئەوان بگەڕێینەوە، زانستەکان موڵکی تایبەتی گەل و زمانێک نین، ئەوە ھەیە کە زیاتر میللەت یان زمانێک خزمەتی ئەو زانستە دەکات، بەڵام بە ڕای من نابێتە سەردار و خاوەنی زانستەکە یان ھەر شتێکی ھاوشێوە. من کێشەم نە لەگەڵ فیزیک نە لەگەڵ فیزیا نییە، و لەو کاتەش کە بڕیابێت یەکێکیان بەکاربھێنرێت، ئەوا بەپێی ئەو بەڵگانەی دەخرێنەڕوو ڕەنگە یەکێکم لەلا پەسەندتر بێت. | سەرچیا‏١٠:٣٢، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ئێمە کتێبەکانیشمان لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر کوردی. دوای ئەوە ئەم دژایەتی کردنە بەردەوامەی ئێوە دژی عەرەب ھەر بووە بە ڕەگەزپەرستی ناک چارەسەرکردنی کێشەکان!—ژیار وتووێژ ‏١٧:٣٣، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەگەزپەرستی نییە کاکی من. قسەکە بەڵگەی لە پشتە. ئەگەر بە ڕەگەزپەرستی بێ ڕەگەزپەرستی ئەمەیە بڵێی لە باشوور ئاوایە و لای ئێوەش گرنگ نییە چی بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە ناوەکە ئەبێت ئەوە بێت کە لە کتێبەکانی هەرێمی کوردستانە. مادیوتووێژ ‏٢١:٤٦، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من نازانم لای ئێوە چییە، بەس لێرە لە باشوور ھەر فیزیا بووە. ئێ خۆ ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت وشەی بیانی بەکارنەیەت، کەواتە ئەم «فیزیک»ەی ئێستا چییە داتانناوە...؟ بتانەوێت و نەتانەوێت وشەی زمانەکانی دیکە ھەر دزەی کردۆتە ناو کوردییەوە، نەک ھەر کوردی وایە بەڵکو ئینگلیزیش وشەی فەڕەنسی تێکەوتووە، وشەی لاتینیشی تێکەوتووە و ھتد... ئێستە فیزیا بەناوبانگترینە لای کورد بە گشتی. وابزانم ڕای زۆرینەش ھەر لەسەر فیزیایە. بۆ فیزیکیش با وەک ڕەوانەکەرێک بمێنێتەوە. مامە چالاک ئێمە ھەموومان کوردین، من باشوور و باکوور و ئەم شتانەم بەلاوە گرنگ نییە، ڕەگەزپەرستی ناکرێت دژی خەڵک و نشتیمانەکەی خۆم، مەگەر ڕقم لە خۆشم بێت... بەڵام بەڕاستی پێویستە ھەموومان لە ویکیپیدیا واز لەم فۆبیایە بێنین کە تووشمان دەبێت لەکاتی بەکارھێنانی وشەی بیانی... خۆ منیش ناڵێم بڕۆن لە سەر ناوەکاندا وشەیەکی عەرەبی و فارسی دانێن لەکاتێکدا وشەی کوردیمان زۆرە بەرامبەری، بەڵام لە حاڵەتێکی وەک ئێستادا کە وشەیەکی کوردیمان نییە بەرامبەر فیزیا و لە عەرەبییەوە وەرمانگرتووە، زۆرینەشمان ھەر فیزیا بەکاردەھێنین، کەواتە ناچارین ھەر ئەوەش دانێین.—ژیار وتووێژ ‏٠٥:٢٧، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە من قسەی بێ بەڵگە ناسەلمێنم. قسەکانی جنابت ھەموو بێ بەڵگەن. دەفەرمووی فیزیک وشەی بیانییە داخۆم وشەی فیزیا چییە؟ کورد لە زگی دایکییەوە وتوویەتی فیزیا؟ فیزیاش بەقەد فیزیک بیانییە. ئەوەندە نەبێ فیزیک وشەیەکی جیھانییە و فیزیا ھەر عەرەب دایناوە.
دەفەرمووی «زۆرینەشمان ھەر فیزیا بەکاردەھێنین». مەبەستت چییە لە زۆرینە؟ زۆرینەی کورد یانی دوو بەش لە سێ بەشی کرمانجن و دەڵێن فیزیک. زازاکان دەڵێن فیزیک. ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەڵێین فیزیک. باشتر وا بوو بڵێی کەمینەمان فیزیا بەکاردەھێنین. ھەر ئێوە کە کەمینەن بە لاسایی عەرەب دەڵێن فیزیا.
ئەگەر بڕیار بێ وشەیەک بۆ ئەم زانستە دابنرێ چ لە ڕووی باوبوون بێ لە ناو کوردیدا (کوردی ھەر ھی باشوور نییە)، چ لە ڕووی دروستی بێ بێگومان دەبێ وشەی فیزک دابنرێ. من دووپاتی دەکەمەوە قسەکانی جنابت ھیچ بەڵگەیەکی لە پشت نییە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٨، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە گیان ئێرە ویکیپیدیای کوردی ناوەندییە، ئەمە زمانی کوردی ناوەندییە، بۆ لقەکانی تری کوردی ویکیپیدیای خۆیان ھەیە و ئەوان ئازادن لەوەی چ وشەیەک لەجێی فیزیا دادەنێن بەپێی کۆمەڵگەکەی خۆیان. بەھەرحاڵ ئێستە ڕای زۆرینە لەسەر فیزیایە، ویکیپیدیا بەو شێوەیە کار دەکات کە ڕای زۆرینەی کۆمەڵگەکە بە پەسەند دەزانێت. ھەر بۆیەش سەرناوی ئەم وتارە دەگۆردرێت بۆ فیزیا و قسەی کەسیش ناسەپێندرێت بەسەر کەسدا. سوپاس.—ژیار وتووێژ ‏١٥:٢٩، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم بۆ دەبێت گشت وتووێژێک بگات بە جیاوازی، پارچەکانی کوردستان کوردی هەر کوردیە بەڵام شێوەزاری جیاوازی هەیە ئەمەش زۆۆر ڕوونە بەڵام پێویست ناکات هەر کەسێک لەسەر ڕایەکەی خۆی سووڕبێت. من قوتابیم لە باشوور کەخۆی پێویست ناکات پارچەکان جیا بکەینەوە. لە سیسیتەمی خوێندندا فیزیایە. خۆ سیستەمەکەی ئێمەش بێ هەڵە نیە. لایەنگری هیچ ڕایەک ناکەم بەڵام پێموایە فیزیا شیاوترە. بەڵام تکایە پێویست ناکات کە وتووێژ بگات بە ئاستێک کەلە ئامانجی دووربکەوێتەوە. سوپاس. - ئیبراهیم وتووێژ ‏١٨:٠٤، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، ئێستا کە ڕای زۆرینە لەسەر فیزیایە، ئەم وتارە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ئەم ناوە لە ماوەیەکی کورتدا، مەگەر گۆڕانکارییەک ڕووبدات لە یەکدەنگی. ھەچ کەسێک ڕایەکی ھەبوو با تکایە بیڵێت، ھەمیشەش لەبیرتان بێت، ئەمە دژیاتیکردنی کەس نییە و تەنھا یەکدەنگییە. ئەگەر لە داھاتوودا گۆڕانکارییەک ڕوویدا ئەو کاتە دەکرێت بابەتەکە دووبارە بکرێتەوە و ھەمووان ڕای خۆیان بڵێن.—ژیار وتووێژ ‏١٨:٤٢، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو هاوڕێیان، بە ڕای من کێشە نییە فیزیک بێت یان فیزیا! بەڵام مادام کە دەنگ دەدرێت، لەگەڵ فیزیکم. تکایە وا لەگەڵ یەک مەدوێن، کاک ژیار، کاک چالاک و هاوڕێیانی تر، من هەست دەکەم لێرە شەڕی ڕۆژهەڵات و باشوورە، با لە ئامانجمان دوور نەکەوین... şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٢، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەر وەک لەسەرەوە وتم، گرنگ نییە باشوور و باکوور و ئەم شتانە بەلای منەوە، ھەموومان ھەر کوردین. بەڵام ھەر کۆمەڵگەیە شێوازێکی خۆی ھەیە بەڕاستی. ئێستە من پەنام بردۆتە بەردەم یەکدەنگی، خۆ من ناڵێم ئیتر با ھەر فیزیا بێت. بە ھیوام کە خۆمان لە داھاتوودا وشەیەکی یەک لایی بکەینەوە و ئەو کاتە وتووێژ بکرێتەوە. سوپاس بۆ ڕای ھەمووتان. لەسەر ھاوڕێیانی تریش کەمێک دەوەستین ئەگەر لەگەڵ فیزیک بوون ئەوانیش کەواتە یەکدەنگییە و با وابێت. ئەگەر نا، ڕای زۆرینە لەسەر فیزیایە. من ھەرگیز لەکاتی وتووێژکردندا مەبەستم لە جیاکاری و ئازاردانی ھیچ لایەک نەبووە و ئەگەر بە شتێک ئازاری ھەچ لایەکم داوە من لێرەوە داوای لێبوردن دەکەم.—ژیار وتووێژ ‏٢٢:٤٥، ١ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا نییە کاکە ئەگەر بە یەکدەنگیش بێ لەسەر فیزیا یەکدەنگی نییە. کاک ئازاش ئەگەر چالاک بێ ھەر دەڵێ فیزیک. خۆ لە ویکیپیدیادا دەنگدانمان نییە بڵێین کێ دەنگی زیاتری ھێناوەتەوە. سیاسەتی ویکیپیدیا لەسەر ئەمە بەجوانی بخوێنەوە: en:Wikipedia:Polling is not a substitute for discussion. تۆ دەبێ بە discussion بسەلمێنی بۆ فیزیک نا، فیزیا ئەرێ. نەک بڵێی دەستتان ھەڵ بێنن کێ دەڵێ فیزیک و کێ دەڵێ فیزیا.
بە سیاسەتی باوبوونی ناویش سۆرانی ڕۆژھەڵات دەڵێ فیزیک و سۆرانی باشوور فیزیا. ئەگەر بەڵگەیەکت ھەیە بیخە ڕوو دەنا دەنگدان جێگای وتووێژ ناگرێتەوە. دوو خولەک سەیری نێوانویکییەکان بکەی دەزانی فیزیک ناوێکی جیھانییە و بە زۆرەملی نابێتە فیزیا. ھەوڵ بدەن سیستمی خوێندنتان دروست بکەن و لەگەڵ دنیا ڕیک کەون. سیستمی خوێندنی پڕ لە ھەڵەی ئێوە نابێتە بەڵگە و جێگای ڕاستییەکان ناگرێتەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو بەستەرەی داتناوە ھیچ ناسەلمێنێت. ڕوونە لە زۆر حاڵەتدا بە وتووێژکردن بە ھیچ ناگەین و پێویستە پشت بە یەکدەنگی ببەستین. کەو سیاسەتەش نووسراوە:
«While not forbidden, polls should be used with care.»

کە ئێستا قەدەغە نەکراوە کەواتە تۆ چۆن بڕیارتدا ھەوڵ بدەیت پڕۆسەی دەنگدانەکە پووچەڵ بکەیتەوە، کە سوور دەزانیت بەشێکە لە گەیاندنی کێشەکە بە چارەسەرێکی یەکجاری؟ بەڵگەی من لەسەر قسەکانم کۆمەڵگەکەمە، بڕۆ لەوانە بپرسە کە لە سۆران دەخوێنن بڵێ چی پێ ئەڵێن. بۆ ھەموو ئەوانی تریش کە تێبینییان کردووە، نەوەد لە سەدی کاتەکان کە وتووێژ لەسەر بابەتێک کرابێت، Calak جیاکارییەکی کردووە. سەیری لۆگی بەربەستنەکانیشی بکەن دوو جار بەربەست کراوە بە ھۆێ جیاکارییەوە ھەر لەم ویکیپیدیایەی خۆمان، سەیری بکەن لە فارسیش بە ھەمان شێوە لەسەر ئەمانە بەربەستکراوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:٢٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکی Épine لەسەر بەکارھێنەر قسەکردن قەدەغەیە و ئەم قسانەی جنابت کە من چیم و چی نیم ھێرشی تاکەکەسییە و شیاوی بەربەستنە. ئەو دەم کە جنابت نەت دەزانی ویکیپیدیا چییە و ئەگەر بیان وتبا ویکیپیدیا وات دەزانی خواردەمەنی بێ من لێرەدا بەشداریم دەکرد. ئەو دەم لەگەڵ بەکارھێنەرێک کە کورد نەبوو (فارس بوو) و شتی چاکی لەبارەی کورددا نەدەنووسی لە ویکی کوردی و فارسی لێمان بوو بە دمەقاڵە ھەم من بەربەست کرام و ھەم ئەو. شتێک نازانی لەخۆوە بوختان بە خەڵک مەکە. ھەر خۆیشم دوای بەربەستەکە لە ویکی فارسیدا بووم بە ئەدمین. لە ویکی دەیتاشدا ئەدمین بووم. لە ویکی سەفەری فارسی ھەروەھا. مافی OTRSی ویکیمیدیایان پێ دام. ئەگەر کەسێکی جێباوەڕ و جێ متمانە نەبام ئەم دەستەڵاتانەم پێ نەدەدرا. ئەگەر تۆ بەسووکی تەماشای من دەکەی من تاوانبار نیم کورد ھەر جسنی ئەمەیە و پێ نەزانە.
دەنگدان ناتوانێ ماست بکاتە رەش کاکی خۆم. لەو دیو ئەگەر فیزیایە لێرە فیزیکە. ناوە جیھانییەکەشی ھەر ئەمەیە و ئەمەش ھیچ پێوەندیی بە جیاکاری و ئەم بۆختانانەوە نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیچ شایەنی بەربەستن نییە. من ھێرشم نەکردووە و ئەوەی وتوومە ھەموو ڕاستی و فاکتن. خۆ لۆگەکان بۆ گشت خەڵکی کراوەن و ھەموو دەتوانن بیبینن؛ ئەگەر لەسەر جیاکاری لۆگی بەربەستن نەبوو ئەو کات وەرەوە بڵێ بوختانت بۆ کردووم. دوای ئەوە، جارێکی تر بیرم بخەوە، ماوەی بەشداریکردنت لێرە چۆن پەیوەندی بەم باسەوە ھەبوو بە ھەر شێوەیەک بێت؟ من کۆتا لێدوانم بە تایبەتی وەڵامێک بوو بۆ شووشە تا بزانێت ئەوە من نیم لێرە جیاکاریم کردووە. کە دێتە سەر قسەکردن لەسەر بەکارھێنەرانی تریش، ڕوونە کە من لە مێژووی بەشداری کردنمەوە تەنھا ٢ جار شتێکی لەو چەشنەم ئەنجام داوە (ئەمە یەکێکیانە)، لەکاتێکدا کە یەتە سەر خۆت باسێکی ترە. بفەرموو پەیامێک بۆ کۆمەڵگە بنێرە و ئاگاداریان بکەوە بڵێن وەرن ژیار "بوختان"ـی بۆ کردووم، با خۆیان بێن سەیر بکەن بزانن من چ قسەیەکی ناڕاستم بۆ تۆ دروست کردووە؟ ئەگەر ھیچ ھەبوو من خستبێتمە پاڵ تۆ خۆم دەست لە بەڕێوەبەرایەتی دەکێشمەوە و دوای ئەوەش ئەتوانی خۆت ھەژمارەکەم بەربەست بکەیت. من بە سووکی سەیری تۆم نەکردووە؛ ھەمیشەش ڕێزی بەشدارییەکانتم گرتووە، تۆ ھاواری بوختان دەکەی لەکاتێکدا خۆت بوختان بۆ خەڵکی دەکەی.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:١٢، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر فیزیک. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠١، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ووشەی فیزیک لە فارسی و چەند زمانێکی تر وەرگیراوە و کوردی نیە. گەر تەنانەت ووشەی فیزیا ناڕاستیش بێت تازە نابێ بگۆڕدرێ چونکە بە فەرمی لە پەرتۆکە دەرسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق (کوردستانی باشور) ئەم ناوە بەکار هاتوە. لەگەڵ ئەمەشدا ناوی فیزیک ناوێکی گشتی نیە و هەر نەتەوەیەک بە جۆرێک دەردەبڕێت. کەواتە ئێمەش مافی خۆمانە چۆن ناوی لێبنێین. سەرەڕای ئەمانەش زۆر ووشەی تریش هەیە کە بە هەڵە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی (بۆ نمونە ئێمە گەرمیپێومان بە بەهەڵە وەرگێڕاوە کە لەڕاستی دا ئەم ئامێرە گەرمی ناپێوێت بەڵکو پلەی گەرمی دەپێوێت. گەرمیپێو دەکرا لەجیات calorometer بەکار هاتبا). بەڵام لە ئێستادا نابێ ئەم ووشانە ناکرێ سەربەخۆ دەستکاری بکرێن مەگەر لە لایەن تیمێکی باڵای ڕاسپێردراو.

لێرەدا ئاماژە بەچەند ناونیشانێکی ئەم بابەتە دەکەم کە لە لایەن نەتەوە جیاوازەکانەوە بە کار هاتوە:

  • بە ئینگلیزی (فیزیکس)
  • بە عەرەبی (فیزیاء)،
  • بە ئیتاڵی و ئازەربایجان و ئۆزبەی و بولگاری و ئەرمەنی (فیزیکا)،
  • بە کوردی سۆرانی (فیزیا)،
  • بە کوردی کرمانجی سەروو و ئەڵمانی و فارسیی (فیزیک)،
  • بە ئیسپانی و پۆرتۆغالی و ڕوسی (فیسیکا)،
  • بە ئۆردو (طبیعیات)،
  • بە یۆنانی (هیفیسیی)،
  • بە هیندی (پادیگلیگان)،
  • بە چینی (هوڤی)،
  • بە فەڕەنسی (لافیزیک)،
  • بە ژاپۆنی (فتری)،
  • بە سەواحلی (فیزییا)،
  • بە نێپاڵی (هەوتیتی)،
  • بەۆری (وولیا)،   
  • بە ڤیەتنامی (ڤەتلی)،
  • ... هتد.

تێبینی: دەکرێ بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم ناوانە سود لە وڕگێڕی گوگڵ (Google translate) وەرگرن.Ibrahim N. Qader (لێدوان) ‏٠٥:٢٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ فیزیام -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ وشەی فیزیام گەر وشەیەک بەچی بە ناوبانگ بێت لە ناو کۆمەڵگە ئەوە دا ئەنرێت گەر ئەوە نە بوو ئەو کات ئەمان توانی فیزیک دانێین.ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٨:١٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ فیزیا. مامۆستا (لێدوان) ‏١٦:١٨، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فیزیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٣٠، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]