وتووێژ:فرەقامکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aminijian و Min.neel: لێرەدا Poly-‎ پڕ مانا کراوەتەوە و لە فرەمیزیشدا فرە. ئەگەر چی پڕ و فرە لە بواری زمانەوانیەوە یەک شتن (لە کرمانجیدا پڕ یانی فرە) بەڵام دەبێ یەکلا بین ئەم وشەیە پڕ بێ یان فرە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٢٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قسەکەت جوانە، فرە جوانە، بەڵام لە پێشترەوە لە زمانەوانی کورمانجیدا هەر پڕ بەکار هاتووە، لەبەر ئەم من پڕم پێ باشترە. مادیوتووێژ (١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ‏٢٣:٢٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


چوار خەتم نووسی، لەپڕا ئینتێرنێت پسا. بەکورتی: (فرە) باشترە. ئێمە بە کرمانجییەوە نەبەسراوین، لە سۆرانیدا ئەو واتایەی کە کرمانجی دەیبەخشێ، زۆر کەمڕەنگە و زیاتر باری پێچەوانەی (خاڵی) دەدا. لەمانەش کە دەرچین، (فرە) لە باری وشەسازی و گۆ کردنەوە زۆر باشترە لە (پڕ). من بۆشاییەک لە (فرە)دا نابینم کە مەجبوور بم پەنا بەرم بۆ (پڕ). ئەگەرچی (پڕ)یش لە شوێنی خۆیدا، دەوری خۆی دەبینێ. Aminijian (لێدوان) ‏٢٣:٤١، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر باس لە کوردیی یەکگرتوو بە ھەموو شێوەزارەکانی کرابا ئەوە من حەتمەن دەم‌وت پڕ. بەڵام ئێستا ئێمە لەم جێگەوپێگەیەدا نین باسی سۆرانیی ستاندارد بکەین چە بگا بە کوردیی ستاندارد. ئاشکرایە پڕ لە کوردیی ناوەندیدا (سۆرانی) مانای Poly-‎ نادات و مانایەکی تری ھەیە. ئەو مانایەی لە ئینگلیزیدا Poly-‎ ھەیەتی لە سۆرانیدا دەبێتە فرە و پڕ لە سۆرانیدا بۆ وشەی full گونجاوە. بۆیە من پێم باشە بڵێین فرە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٣، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش "فرە" -م پێ باشترە.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فرەقامکیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٣٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فرەقامکیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٤٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]