وتووێژ:عوسمانی حاجی مارف

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وابزانم خۆی عوسمان حاجی مارف دروستترە بەڵام وەک ناوی باو دەڵێن عوسمانی حاجی مارف وە لەسەرجەم میدیا کوردییەکانیش وا دەڵێن بۆیە پێشنیازی گواستنەوە دەکەم ، بەڵام گەر وەک خۆی بهێڵینەوە ئەوا پێویستە ووتاری بەهمەن قوبادی دەرهێنەری کورد بکرێت بە بەهمەنی قوبادی kushared (لێدوان) ١٥:٤٤, ٢٧ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

بە بڕوای من ئەم «ی»یە زیادییە و ناوەکەی عوسمانە و دواناوەکەشی حاجی مارف. ئێستا پیاو ھەست دەکا ناوەکەی «عوسمانی»یە!--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٨:٥٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وەڵا وایە بەس ئەمە هەڵەی زاراوەی خەڵکی سلێمانییە لەگەڵ ڕێزم ئەوان ی بۆ زۆر دەکەن کەئەمە لەڕووی زانستییەوە دروست نیە و نەبووە نموونەی تر هیوای مەلا قادر کەڕۆژنامەنووسێکە کەمن یەکەمجار خوێندمەوە زۆر سەیرم پێهات ووتم ئەمە کوڕی مەلا قادرە یان هیوا و ئاواتی و خەونی مەلا قادرە!! ، لەبەر ئەوەی ویکیش زۆر لایەنگیری ناوی باو دەکات وا گەڕەکە یان بیگوازینەوە بەبێ سڕینەوەی ناوی پێشوو! یانیش ڕەوانەکەرێکیشی بۆ ساز بکەین kushared (لێدوان) ٠٥:٢٢, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
نا برا گیان ئەم "ی" یە ھەڵە نیە و زۆریش ڕاستە و تەنیا لە سلێمانیش وا نیە من لە ھەولێریش دیومە، ئەم "ی"یە واتە "ھی ئەو" یان "کوڕی ئەو"، لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر کێشەتان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ ئەم "ی"یە دەتوانن لای بەرن. بەڵام ھەر حەزم کرد بڵێم کە "ی" ھەڵە نیە. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٠٥:٣١, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ناوی فەرمی ، ئەوەی سەرناسنامەیە! ، لەناسنامەش ئەو ی نانووسرێت! ، لەگەڵ ئەوەش گەر ویکیپیدیا کار بەناوی ناسنامە بکات ئەوا دەبێت مەحەممەد بکرێتە محمد و عەلی دەبتە علی بەگشتی ئەو ی لای من دروست نیە لە هەولێریش هیچ کەسم نەدیوەی ی بۆ دابنرێت ، سەیری هەرموو ڕۆژنامەکان و تەلەفزیۆنەکان بکە زۆر بەکەمی گوێت لێدەبێت یان بەرچاودەکەوێت تەنیا لە سلێمانی بیستوومە ئەوەش پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە ڕەنگە بۆ سووکی زمان وای لێبکەن نموونەی تر حەمەی حاجی مەحموود! (سکرتێری حیزبی سۆشیالیستی کوردستان) ئەوە زۆرتر بەس لە ڕاگەیاندن هەیە!و کاریگەری بەسەر خەڵکییەوە دروست کردووە ، بەرحاڵ دەتوانین بۆ ئەوانەی باون وەک خۆیان بهێڵینەوە! ئەوەی ئێستاش عوسمانی حاجی مارف خۆی باوە باوەک خۆی بهێڵینەوە ، بەس ووتاری بەهمەن قوبادی چی بکەین لەباشوور هەمووی دەڵێن بەهمەنی قوبادی (٢،٨٠٠) ئەنجام! > kushared (لێدوان) ٠٥:٥٠, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر عوسمانی حاجی مارف. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٥٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی عوسمانی حاجی مارفم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٥:٠٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]