وتووێژ:شیكارکردنی كێشھ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:شیكارکردنی كێشهەوە ڕەوانە کراوە)

@Tessla شیکارکردن وشەیەکی بێمانایە و لە ھیچ قامووسێکدا نەھاتووە. شیکردنەوە و شیتەڵکردن -مان ھەیە، ئەویشمان بەرامبەر بە analyze گرتووە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٥، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سەرەتا قامووس نا فەرهەنگ. ئەنجاش وشەی شیکارکردن وتاریشمان لەسەری هەیە و لە کۆمەڵگا بەکاردێت، من پێم باشە. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٤٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla زۆر باشە. ویکیپیدیا پڕ کەین لە وشەی ھەڵە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla «لە ھیچ قامووسێکدا نییە» مەتەڵە. لە گێڕانەوەی مەتەڵا نابێ وشەکان بگۆڕیت. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: شیکارکردن وشەیەکی گونجاوە، لە زۆر شوێن و دەزگاکان بەکاریەت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٢، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەوە کە لە زۆر شوێندا بە کار دێ وای لێ ناکات ھەڵە نەبێ. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من دژم لە گۆڕینی ناوەکە. کۆمەڵگا بانگ بکە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٧، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوگێکمان ھەیە: شیکردنەوە. ئەمە چاوگە باش؟ ناوەکەی دەبێتە شیکاری. بە کەسێک کە کارەکەی شیکاری یان شیکردنەوە بێ دەڵێن شیکار [١]. دەی شیکارکردن یانی چی؟ دەبێتە چی؟
شیکار ناوی بکەرە وەکوو فێرکار یان نووسەر. دەی ئەمە وەک ئەمەیە بڵێی فێرکارکردن یان نووسەرکردن. دەی ئەمانە یانی چی؟!
جنابت کە دەفەرمووی شیکارکردن دروست و بێکێشەیە دیار کوردیتان زۆر لاوازە بۆیە تکا دەکەم پێداگری لەسەر ھەڵەکانتان مەکەن. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: شیکاریی کێشە دروستە. ئەبێ بزانی ئەو وشە ئینگلیزییانەی بە -ing کۆتایییان پێ دێ نابنە چاوگ. یانی بەم شێوەیەیە:
to solve = شیکارکردن
solving = شیکاری
ھیوادارم ڕەچاوی ئەمە بکەی. ‎Gêjełûk ‏١١:٤١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەگەر لە ڕووی عەرەبی وەری گێڕی، حل ئەبێ بە شیکردنەوە. بەڵام solving نابێتە شیکاری، شیکاریمان پێشتر بۆ analyze بە کار بردووە. بۆ ئەمە من چارەسەرکردنم پێ باشە. ئەڵێن کێشەکەمچارەسەر کرد یا پرسەکەم چارەسەر کرد. بۆ problemیش من لەگەڵ پرسم تا کێشە. کێشە بۆ مشکلی عەرەبی باشە. ئەگەر چاو لە عەرەبی بکەین ئەبێ بە شیکردنەوەی کێشە. ئەگەر چاو لە ئینگلیزی بکەین، کە من پێم باشترە، ئەوە ئەبێ بە چارەسەرکردنی پرس. Aza (لێدوان) ‏١١:٤٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza، @Calak: وشەی Solving هەر شیکارکردن بووە نەک چارەسەر، وشەی Fix هەر چارەسەر بووە نەک شیکار. کەوایە وشەی بێمانا مەخەنە نێو وتارەکانەوە تکایە. ئایا هیچ هەڵەیەکی پیت هەیە لە ناوی (شیکارکردنی کێشە) ؟؟ بیرتان بێت وتم پیت نەک وشە. سپاس بۆ ئێوەش. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تێناگەم مەبەستت چییە لە «ھەڵەی پیت»؟ Aza (لێدوان) ‏١١:٥٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وتووێژێکتان لەسەر ئەم ناوە کردۆتەوە، بەڵام وشەی سەیر و سەمەرەی تێ دەکەن، ئەمەش پەسەندکراو نییە. جا بۆیە هیچ هەڵەیەکی پیتی هەیە لە ناوەکە یان نا؟ ئەگەر هەیە بفەرموون، ئەگەر نییە تکایە وشەی سەیر مەهێنن. وشەیەک پڕ پێستی ئینگلیزییەکە بێت. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئایا ھیچ ھەڵەیەکی پیتی ھەیە لە «قژە سپییەکەی دایە ئامین»دا؟ نە. ئایا بۆ ناوی ئەم وتارە دەبێت؟ نە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: دەست خۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:١٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @Tessla لەسەرەوە پرسیارم لێ کردی ئایا فێرکارکردن مانای ھەیە یان نا؟ ئەگە نا بفرموو نا، ئەگەریش ئەرێ پێمان بفرموو یانی چی؟ زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٢:١٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: فێرکار وەک مامۆستایە، کاری ئەوەیە کەسێک یان کەسانێک فێر شتێکی دیاریکراو بکات. وەک خوێندکار کە کاری ئەوەیە بخوێنێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دەزانم فێرکار و خوێندکار یانی چی دەڵێم فێرکارکردن (یان خوێندکارکردن) یانی چی؟! ئایا پێت وایە فێرکارکردن مانای ھەیە؟ ئەگەر بەڵێ بەرامبەری چ وشەیەکە لە عەرەبی یان ئینگلیزی یان فارسیدا؟ سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٢:٣١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ئەگەر مەبەستت ئەوەیە لەگەڵ شیکارکردن واتایان نییە، ئەوە شتێکی ترە. شیکارکردن لە دوو وشە پێکھاتووە (شیکار + کردن) دەکرێت وشەی شیکار کورت بکەینەوە بەڵام نابێت بیگۆڕین بە وشەیەکی تر. وە وشەی فێرکارکردن پەیوەندی بەسەر بابەتەکەوە نییە و وشەیەکی دوورەمەبەستە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٣٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: پرس ئەبێتە مسألة، زیاتر لە ماتماتیکدا بیستوومە. و ئەوەی سەرەوەم تەنیا بۆ جیاکردنەوەی ناو و چاوگ نووسی بوو، گەر نا قسەکەت ڕاستە شیکاری بۆ analysis باشە. ئەمەش بکرێتە چارەسەری نەک چارەسەکردن کە چاوگە. ‎Gêjełûk ‏١٣:٤٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk سپاس، لێرەش باسی شیکردنەوەی کێشەکە نییە، باسی چارەسەرکردنیەتی. یانی نەھێشتنی و دەرەتان دۆزینەوە بۆی. ڕاستە بۆ چارەکردنی باشترە سەرەتا لێکی بەیتەوە و شیی کەیتەوە، بەڵام لە ئاکامدا ئەبێ چارەسەر بکرێ نە بە شیکراوی بمێنێتەوە. من وای لێ تێ ئەگەم. Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Aza: من و تۆش بێگوومان باشترینمان بۆ ویکیەکەمان دەوێت. لەم وتووێژەش قسەی زۆر کراوە، تۆ دەڵێیت چارەسەری کێشە، من دەڵێم شیکارکردنی کێشە، شیکارکردنی و چارەسەرکردنی هەردووکیان واتا بۆ خوێنەر دەگەینن، گەر ڕای منت دەوێت ئەوا با ئەمە بە شیکارکردنی کێشە یان شیکاریی کێشە بمێنێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٠، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]