بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:سەربزێویی ئیخوان موسلمین (سووریا)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ٣ مانگ لەمەوپێش لەلایەن 1silent scientist لە بابەتی ناو

ناو

[دەستکاری]

@Zemen

بەڕێزم بە چ ئەساسێک یاخیبوون کراوە بە "سەربزێوی"؟ و شەڕ بکرێتە "ڕەزم"؟ بە قسەی دوو بەڕێوەبەر شتانێک دەگۆڕن کە وا لە خەڵک دەکات ئەسڵەن سەیری ویکی کوردی نەکات بۆ زانیاری بەهۆی نامۆیی وشەکانی. 1silent scientist (لێدوان) ١٤:٥٠، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@1silent scientist منیش لەگەڵ ئەم وشە نوێیانەدا نیم، بەڵام چون قەت وشەی ڕەسەنی زمانی خۆمان بەکار نەھێناوە، ئاوا لامان نامۆ بوون. 'یاخی' تورکییە، و سەربزێوی کوردییەکەیەتی. ڕەزم بەرامبەری battle-ە، نەک شەڕ کە لێرە زیادت کردوە؛ ڕەزم لە «بەزم و ڕەزم»-یشدا ھەیە کە ڕۆژانە لە باشوور بەکاردەھێنرێ و ماناکەی نزیکە لە پێکدادان و بەربەرەکانی. ئەکرێ یەک وشەی شەڕ بەرامبەری war و fight و battleیش بێ؟ نەخێر. جا من تۆشم لە وپ:دخپ#وشە پەسەندکراوەکان بانگ کرد تا ڕای ئێوەش بزانین لەسەر سەربزێوی، یاخیبوون و ئەم وشانە، بەڵام ھیچ وەڵامێکتم نەبینی. تازەکێ بڕیاری کۆتایییان لێ دراوە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٠٧:٤٣، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen
ئاگام لەوە نەبووە بانگمت کردبێت، زمانی کورد وەک ئینگلیزی و عەرەبی بەهێز نییە بۆ وشەی جێگرەوە، بۆیە وشەیەک دابنرێ کە بەحسابی بە پەتی کردنی زمان بێت قەت ڕێک نابێ، ٤٠٪ وشەکانی زمانی کوردی بێگانەن، نازانم گەر لە زمانی عەرەبیدا باش بیت، بۆیە گەر هەر پێداگر بوون لەسەر دانانی وشەیەکی نامۆ ئەوا ڕەوانەکەرێک دابنێن بۆ وشە باوەکە بەلایەنی کەمەوە. 1silent scientist (لێدوان) ٠٨:٣٢، ٧ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە