وتووێژ:سیستم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:سیستەمەوە ڕەوانە کراوە)

ھاوڕێیان بۆ ھەموو بڕیار لەسەر سیستم نەدەین؟ با سیستەمە ھەڵەکان ھەموو بگوازینەوە. دەڵێن چی؟ @Pirehelokan: @Calak:— ئەم لێدوانە لەلایەن Épine واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

خۆی ئای-پی-ئەییەکەی بە /ˈsɪstəm/ دەخوێندرێتەوە و منیش ھاوڕام کە بیانگۆڕین بە سیستم. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٩، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردی زیاتر بە سیستەم ھاتووە. سەرچیا‏١٦:٣٨، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوانەیە بەس لە باشوور. پێم وابێت لای @Calak: و ئەوان ھەر دەڵێن سیستم. بە سیستەم باوە، دەیکەینە ڕەوانەکەر. با ناوە ھەڵەکە پەسەند نەکەین. جارێ من خۆم ھەر دەڵێم سیستم، ھەمووان بەوە ناوی نابەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:٤٣، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە کەس ناڵێ سیستەم ھەر سیستم باوە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٠، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردووکیان وەک یەک باون، لە فەرھەنگ و کتێبەکانیش ھەردووکیان دەبینرێن، کێشەش لەوە نییە لە باشوور چ دەڵێن، لە ڕۆژھەڵات چی. بۆ گواستنەوەی باشترە دەلیلی گونجاوتر بخرێتەڕوو. سەرچیا‏١٦:٥٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وانییە ئینکاری لەگەڵ ئای-پی-ئەی بکرێت، کە بەپێی وشەکە بە سیستم دەردەبڕدرێت (ئای پی ئەی: /ˈsɪstəm/). سیستم لە ڕووی زمانەوانییەوە دروستە لەکاتيکدا "سیستەم ھەڵەیە" و دیسانەوە کێشەی شوا کردن بە بزوێن دەبینم لێرەدا. پێم وانییە پارێزگاریکردن لەم ھەڵەیە شتێکی باش بێت...--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٠٦، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فۆنەتیکی سۆرانیدا بزرۆکە ڕێک بەرامبەری شوایە و لە کرمانجیدا بەرامبەری /ɪ/. بەڕاستی /ە/ لە کوێ و شوا لە کوێ. دەلیلی گونجاویش ئەمەیە سیستم لە سیستەم گۆکردنەکەی راستترە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەموو کات گەڕانەوە بۆ ئەسڵی وشەکان چارە نییە! بەڵێ گەر خوێندنەوەی ئینگلیزی لەبەرچاو بگرین، ڕەنگە «سیستم» دروستتر بێت، بەڵام نابێت بپرسین ئەو (ە)ە بۆ زیاد بووە و بووەتە سیستەم؟! بەڕای من ئەوە سیستەمی فۆنەتیکیی زمانی کوردییە کە وا دەخوازێ. نازانم بۆ ئێوە چۆنە، خۆم وا ھەست دەکەم دەربڕینی «سیستەم» خۆشترە تا «سیستم». سەرچیا‏١٩:٤٦، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────└
ئەو بزوێنە ھەر بە ھەڵە زیاد کراوە، شتێکی ئەوەنەش گرنگ نییە و نەبێت باشترە. کێشە نییە خەڵک لە دەرەوەی ویکی چۆن دەیڵێن، بەڵام لە ناوەوە پێویستە بڕیار لەسەر وشە دروستەکان بدەین نەک بەپێچەوانەوە. بۆ ئەم وتووێژانە باشترە بە لۆژیک قسە بکەین نەوەکا بڵێین "وا ھەست ئەکەم" یان شتێکی وا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٦:٣١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا لەسەر یەکدەنگی سیستم پەسەند کرا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٤٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناو (٢)[دەستکاری]

@Aza لە جێی سیستەم "ڕژێم"م داناوە، چ ناوێکی دیکەت پێ باشە؟ 1silent scientist (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@1silent scientist ھیچ، ھەر سیستم. تکایە پێش گواستنەوە وتووێژ بکە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٤، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]