وتووێژ:سویس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:سویسراەوە ڕەوانە کراوە)

سویس یا سویسرا؟[دەستکاری]

سڵاو برادەران من لە گووگڵ بە دوای سویس دا گەڕام کەچی هەموو ئەنجامەکان فارسی بوون (تەنها چەند ئەنجامێکی کەم نەبێ کە کوردی بوون). بەڵام سویسرا زۆر باوترە لە ناو کورداندا و ئەگەر برادەرانی هەرێمی کوردستان لە بیریان بێ تاکو ٢٠٠٣ پارەی سویسری بەکارئەهێنرا و هەر بەو ناوەشەوە بەناوبانگ بوو. ئەگەر هەرکەس ئەیەوێ ناوەکە بگۆڕێ تکایە با لە پەڕەی لێدوان بێت و بە وتووێژ. --barham ٢١:٣٣, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سویسرا[دەستکاری]

کاک بەرھەم لەوکاتەوە کە لە کوردستان قەڵەم کاری کردووە گوتراوە سویس یان سوەیس. بەڵام ئەوەی کە تۆ دەبینی لە ئینترنێت نووسراوە "سویسرا" بە ھۆی ئەوەیە کە کوردەکانی باشوور چاوی خۆیان بەستووە و کوێرکوێرانە لاسایی عەرب دەکەنەوە، ھەرچۆن تا جارێک بڵێن ژاپۆن 2000000 جار ئەڵێن یابان. تەنانەت بە پەڕلەمانیش ئەڵێن بەرلەمان. سەیری ژێنووسی کاناڵە وێرانە کوردییەکانیش بکە: تشارلی بەجێگەی چاڕلی، و میلیۆنان لاسایکردنەوەی کوێرانەی دیکە. نەگبەتی لەمەش خراپتر، ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە سەرچاوەی قەڵەمی کورد بووە ئەمڕۆ بەجێگەی ئەوەی کە ڕۆڵە ڕاستکەرەوە بنچینەییەکی پێشووی ببینێت بووە بە لاساییکەری باشوور. بە داخەوە زمانی کوردی لە باشووری کوردستان خەریکە لە لێڵاوی نەخوێندەواریی نووسەران دا دەخنکێت. کوردی ڕەنگە لە فارسی قەرز بگرێت چونکە لە بنچینە دا ھەردووکیان ھێندووئەورۆپین و زۆر شتیان ھاوبەشە، بەڵام پەیوەندیی کوردی و عەرەبی یان کوردی و تورکی پەیوەندیی گەز و گووزە.

تکایە چیتر لاسایی عەرەب مەکەنەوە. ناوی وڵاتەکان، شێوازی نووسینی ڕستەکان و وشەسازیی واتایی و ھەزاران نەگبەتی دیکە: ئاخر بۆ کورد ئەبێت بە نەروێژ یان نۆروێژ بڵێت نەرویج. ئاخر بۆ ئەبێت کورد بەجێگەی "دەستمان کرد بە" بڵێت "ھەستاین بە" (قمنا بە)، بۆ بڵێ "دەنگی شەقام" (صوت الشارع)، بۆ بە ھێڵی یارمەتی بڵێ "تەلەفۆنی داخ" بۆ بە فووتباڵ، بڵێ تۆپی پێ (کرة القدم). ئاخر ئەم وشە جیھانیانە بۆ ئەبێت بە لاسایی عەرەب وەربگێڕدرێنەوە. کورد بە درێژایی مێژوو وتوویەتی تۆپان یان فووتباڵ. ئیتر بەسە بۆ ژێردەستی عەرەبی قومقومەخۆر و خۆنەشۆر. تاکەی بە-گەورە-و-سەروەر-زانینی دایگرکەران. بۆ خاتری خودا لە عەرەب نزیک مەبنەوە با لەمە زیاتر زمان و فەرھەنگمان لەناو نەچێت.— ئەم لێدوانە لەلایەن Cyrus abdi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سویسرا باوترە و بێ هەڵەیە[دەستکاری]

سڵاو برادەران پێم وایە سویسرا باوترە لە ناو کورداندا. ئەم ناوەی ئێستا فارسەکان بەکاری دێنن ئەمەش ئەم قسەیە ئەسەلمێنێ. کەچی کاتێک بۆ سویسۆا دەگەڕێی زۆربەی زۆری ئەنجامەکان کوردییە نەک عەرەبی لێرەدا یاساکانی ویکیپیدیاش لە هەڵبژاردنی ناوەکە وا دەڵێت:-

١.ناوەکە بەناوبانگ بێت.

٢.ناوەکە هەڵە نەبێت.

بۆ بڕگەی یەکەم وادیارە ووشەی سویسرا زۆر لە سویس باوترە و بۆ بڕگەی دووەم کەس ناتوانێت بڵێ ئەم ناوە هەڵەیە چونکە لە سەرەتای وتارەکەدا هاتووە (بە ئەڵمانی: die Schweiz، بە فەڕەنسی: la Suisse، بە ئیتاڵی: Svizzera، بە ڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) کە واتا سێ دانە لە ناوەکان ئەگەر بکرێنە کوردی بە سویسرا ئەخوێنرێنەوە نەک سویس و تەنها یەک دانەیان کە زمانی فەڕەنسییە بە سویس ئەخوێنرێتەوە و بە زمانی ئەڵمانی ئەبێتە شویز و ئەڵمانەکان ٦٤%ی ئەم وڵاتەن کە واتا بۆ نەیگۆڕین بە (شویز).--barham ٢٢:٠٧, ٦ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

وشەی سویسرا لە کتێبی جنۆکەیش دا نییە[دەستکاری]

تکایە دەست لە لاساییکردنەوەی عەرەبی هەڵبگرن. وشەی سویسرا یان سویسڕا لە کتێبی جنۆکەیش دا نییە. ئەگەر پێتان وایە ئەوە لاسایی ئیتالیە هەڵە بیر دەکەنەوە چونکە ئیتالی دەڵێت سویتثێرا. ڕۆمانیش هەروا دەڵێت سویتثرا

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی سویسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٣٣، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی سویسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٠٣، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سویسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٢٣، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سویسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٤٥، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی سویسم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٥٥، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]