وتووێژ:مەمکبەند

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:سوخمەەوە ڕەوانە کراوە)

@دیاکۆ:، لە چ ناوچەیەک، لە چ کتێبێکدا بە مەمکبەند و مەمکدان دەوترێ سوخمە؟ سوخمە بەشێک لە جلی ژنانە و لە سەرەوەی کراسەوە دەکرێتە بەر. دەورەی دووسەد ساڵێک ئەبێت وایە. لە شێعری نالی و کوردیشدا ھەیە. فەرھەنگی خاڵ لە بەرامبەری سوخمەدا نووسیویە: جۆرە کاڵایەکی دوگمەداری کورتە کە لەسەر کراسەوە لەبەر دەکرێ؛ دارێکە دادەچەقێنرێ و مێوی دەخرێتە سەر. ھەمانە بۆرینەی ھەژاریش ھەمان پێناسەی داوە. ئیتر نازانم ئەوەتان لە کوێوە ھێناوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە بە bra ئەڵێن ستیان، سوخمەش بۆ کراسی درێژ. > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٤٩، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوخمە[دەستکاری]

لە هەولێر و زۆرینەی شوێنەکانی کوردستان بەکاردێت،لەکوردەواری سوخمەی پیاوان و ژنانەش هەیە،سوخمە وەک مەمکدانە هەمان ئیشی یەک دەکەن بەڵام مەمکدان بۆ ئافرەتی ژن بەکاردێت کە شیر دەدات بە منداڵەکەی و زیاتر ئەرکی ڕاگرتن و پاراستنی مەمکە بەڵام سوخمە بۆ ئافرەتی کچ بەکاردێت کە بە مەبەستی جوانکردن و دەرپەراندنی زیاتر ی مەمک بەکاردەهات تا سەرنج ڕاکێش بێت لەکاتی ئێستا ژنانیش بەکاری دێنن چونکە پێکهاتەکانی ڕەقە سنگ جوانتر نیشان دەدات ،مەمکدان نەرم و فشەلە هەرچی سوخمەیە ڕەق و تەسکە.سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏١٠:٢٤، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@دیاکۆ: @Kushared: @Pirehelokan:سوخمە ئەکرێ بە مل کراسا، bra لە ژێر کراسەوە ئەکرێتە بەر.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٩، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من سوخمەم بە «ھێلەک» بیستووە کە پۆشاکێکە ژن و پیاویش لەبەری دەکات. ژنان لەگەڵ جلی کوردی لەبەری دەکەن و پیاوانیش لەژێر چاکەت و سەرەوەی قەمیس لەبەری دەکەن، بەڵام بۆ پیاوان ھەر پێی دەڵێن ھێلەک. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٤، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تۆ بڵێی سوخمە بەرامبەر کۆرسێتی ئینگلیزی بێت؟ @Kushared: ئەوەیە کە باسی دەکەن؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٢٨، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەدیاریکراوی بۆ ئەو نیە، نازانم بەرامبەرەکەی بەئینگلیزی کام وشەیە بەس بەپێی وینەکانی گووگڵ لەگەڵ Chemise یان Slip یەکدەگرێتەوە. > Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٨، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتووێژەکە زۆری درێژە کێشا. وا دیارە لەوا یەکڕاین کە ئەم وتارە دەربارەی سوخمە نیە. ناوەکەی بگۆڕین بە مەمکبەند یا مەمکدان. من لەگەڵ مەمکبەنددام. @دیاکۆ: گیان، ئەوەی تەنیا ناوچەیەک بیڵێ بەس نیە. ئەشێ چەن سەرچاوەیەکی ھەبێت یا زۆر باو بێت. @Kushared: ستیان ھەمان سووتییەنە کە لە تورکەکانەوە فێر بوون. وشەکە فەرەنسییە وابزانم لە ئەسڵدا. @Épine: ھەم کۆرسێت و ھەم مەمکبەند ئەسڵیان ناکوردییە. کورسێت لە جلی ئەورووپیدا بوو ھەتا سەردەمی ڤیکتۆرییەنەکان، بڕوا ناکەم لە جلی کوردیدا بووبێت. لە ھیچ وێنە و ئەرشیڤێکدا نەمدیوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١٣، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وشەیە لە باشووری کوردستان و بەزۆریش لە پارێزگای ھەولێر بەکاردێت. ئاسایییە برادەرانی ڕۆژھەڵات ئەوەیان نەبیستبێت، بەڵام ئەوەم لا سەیرە کە کەسێکی باشوور بڵێ نەمبیستووە یان بەو واتایە بەکارنایەت. لە گووگڵیش ئەنجامەکانی گەڕانی سوخمە، زیاترن لە مەمکدان و مەمکبەند. سەرچیا‏٢١:١٥، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
جاران یەلەک بوو لە هەڵەبجەش، ئێستا ئەو شتە جوانەیە :) مانوو نەبن. ‏٠٠:٠٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سوخمە ئێمە لە موکریان سیخمەی پێ دەڵێین. لێرەدا بەجوانی باس کراوە چییە و وێنەکەیشی ھاتووە. جا سیخمە ئەگەر قۆڵی ھەبێ و ھەتا ئانیشک بێ پێی دەڵێن کوڵە و ئەگەر ھەتا ئاخر بێ پێی دەڵێن کوڵەنجە. لە موکریان بە ھەردووکیان دەڵێن کەوا. لێرەیشدا بەوردی باسی کەوا کراوە و وێنەکەیشی ھاتووە (دیارە لە شوێنی تر کەوا بە شتێکی تر دەڵێن). یەلەک/ئێلەک/ھێلەک-م نەبیستبوو دیارە دەبێ تورکی بێ.
نازانم مەمکبەند چەندە باوە. لای ئێمە کە دەڵێن سووتیەن. لەو دیویش ستیان و سووتیان دەوترێ. ڕاستە کوردی نییە بەڵام ڕەنگە باوتر بێ لە مەمکبەند. چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]