وتووێژ:زەمبیلفرۆش

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڕینەوە[دەستکاری]

@Amine yousefi:، بۆچی داوای سڕینەوەت کردووە؟ وتارێکی باشە. فەقەت زەمبیلفرۆش نووسراوی فەقێ تەیرانە نە مەلای باتە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٣٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Pirehelokan:، ھەر وەکوو گۆرانییەک نێوی زەمبیلفرۆشم گوێ لێ ببوو و زۆر زانیاریم لەسەری نەبوو. ئەوەڵ وامزانی ئەوەی لە ویکی کورمانجی نووسراوە شتێکی ڕێکوپێکە، دوایە لەدوای سەرچاوە بووم کوتم بزانم چۆن بووە، دیتم توحفەی موزەففەرییە تێیدایە، بەڵام جۆرێکی دیکەیە، بەم شێوەیەی لێرە نووسراوە نییە، لێرە نووسرابوو ژنی پادشای ئەوینداری زەمبیلفرۆش دەبێ، لە توحفەی موزەففەرییە، ئەو جۆرەی لێی حاڵی بووم، خوشکی پادشای بوو ئەوینداری زەمبیلفرۆش ببوو. کورتی کەمەوە کە سەرم لێ شێوا، نەمزانی چۆناوچۆنە، کوتم بسڕێتەوە پیاوانەترە. -- Şûşe وتووێژ ‏٠٥:١٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi:، ھاھاھا! ھەمیشە ئەو سەرلێشێوانە ھەیە دەربارەی بەیتەکان. زەمبیلفرۆش بەیتێکی کۆنە کە لەمێژە لە کوردەواریدا بووە. وەک باقیی چیرۆکەکان (وەک مەم و زین، لاس و خەزاڵ، کەلا دمدم و...) ئەمیش ڕەوایەتی جۆراوجۆری ھەیە. یەکەم کەس فەقێی تەیران نووسیویەتەوە (نە مەلای باتە!). لە موکریانیش ھەیە و ئەوەی توحفەی موزەفەرییە حەتمەن ڤێرژنەکەی موکریانی تۆمار کردووە. ئەگەر ئەوە تەنیا کێشەیەتی مەیسڕەوە. وتارێکی بە نرخە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]