وتووێژ:زمانی لاتیڤی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو بەرێز @GoRaN909 ئەم وتارە بە زمانەکانی تر نەبەستراوە ئایا کێشەیەک ھەیە، گەر ھەمان کێشەی پێشووترە تکایە تۆزێک بەشداری بکە لە پڕۆژەی ویکیدراوە تا مافی پەسەندکراوی خۆگەر وەرگریت، ھەرچۆنێک بێت بۆ ئێستا ئەتوانیت پێم بڵێی ئەم وتارە لەکوێ ھاتووە تا بە زمانەکانی ترەوە بیبەستینەوە؟  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٢٢، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش بەرێز ساکورا...
ویکی‌پیدیای کوردی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر و خراپتر ئەبێ و کۆنتر ئەبێ کەسیش لەوانەی بەناو بەرێوەبەر و بەرپرسن ئامادە نیە کێشەکان چارەسەر بکات بەتایەبت کێشەی داڕێژە و ژێدەر و گرێدانەکان کە پڕن لە کێشە و هەڵەی زەق کە وا لە وەرگێڕ یان دروستکەری ووتاری نوێ ئەکات تەواو بێزار و پەست بێتاقەت ببێت و چیتر تاقەتی ووتار نوسینت نەمێنێ ئاخر ماقول چییە کە سەرجەم پیت و دێڕ بە دێڕم بێ کێشەیە و هیچ کام لە پیت و دەستەواژەی عەرەبی تیا نیە بەڵام هەر هەمان ئاگاداری بێزار کەر پیشان ئەیات و لاناچێ کاتێ ئەمەوێ ووتارەکە بڵاو کەمەوە کە گوایە دەستەواژە و پیتەکانی (ي ك ه) لە ووتارەکەدا کە واش نیەو هەمووی بێ کێشەیەو پیتی کوردی یونکۆدن ، یان زۆۆۆۆربەی جار دارێژە بەردەست نییە و لەکار ئەکەوێ و ئاگاداریەک ئەدات کە نازانم ناوی (پێکهاتەی کەڵەواژووە) شتێکی لەو بابەتە نازانم واتای چیە زۆرجاریش وێنەکان و زانیاری گرووپی ڕەگەزی یان بەشی ئایینی تایبەت بە ووڵاتێک پیشان نادات لە دارێژەکاندا... زۆۆۆۆرێکی تریش ئەوە هەر واز لە وەرگێڕانی سەقەت و مانای هەڵە بێنە کە بۆ ویکی پیدیا کراوە!!
ئەو ویکیدراوەشی باست کرد نازانم جۆن و مەبەستت چیە کە تۆزێ بەشداربم تیایدا تا مافی پەسەندکراوی خۆگەڕ بەدست بێنم لێرە هیچ شتێک ڕوون نیە و هیچ فێرکاری و زانیاریەک سوودی نیە بۆ فێەبوونی بەشەکانی ویکی‌پیدیا... @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @GoRaN909: سپاس بۆ ڕەخنەکانت و لەجێگای خۆیانن کە داڕێژەکانمان کۆنن، وە پێویستیان بە نوێکردنەوە ھەیە، یان وەکوو خۆت وتت ھەنێک داڕێژە ھەیە ھەر نییە لە ویکیی سۆرانی، با بێینە سەر وەڵامەکان کێشەی نوێکردنەوەی داڕێژە ماوەیەکی زۆرە ھەیە، ھۆکارەکەشی بۆ کەمی چالاکی بەڕێوەبەران و شارەزایان لە داڕێژە دەگەڕێتەوە ھەڵبەتە نوێکردنەوەی ئەو داڕێژانە شتێکی ئاسان نییە، ھەر بۆ نموونە ھەر ھەڵەیەکی بچووک بکەیت ئەو داڕێژەیە لە سەرجەم ئەو وتارانە کە داڕێژەکەی تیایدا بەکارھاتووە ھەڵەکەی تیایدا دەردەکەوێت، بۆیە ١. نوێکردنەوەی پێویستی بە کەسێکی شارەزای پرۆگرامینگ ھەیە، ٢. داڕێژەکان بەکوردی کراون، کێشەی ھەرە گەورەی ئێستا ئەوەیە داڕێژەکان کراونەتە داڕێژەی ناوەخۆ و ڕەبتیان بە ویکیی ئینگلیزی نەماوە بە تەواوەتی بۆ نموونە ھەنێک لە داڕێژەکان سەرجەم کۆدەکانی لە ئینگلیزییەوە گۆڕدراون بۆ کوردی، نوێکردنەوەشی ھەر ئەو کەسەی پێویستە کە کۆدەکانی کردووە بە کوردی، گەر وانەبواییە کۆپی پەیست کردنی لە ویکیی ئینگلیزی و ھێنانی بۆ ویکیی سۆرانی ئاسانتر دەبوو، 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو ئەوە سیستمێکی بەرنامەڕێژکراوە بۆ ئەوەی ویکیپیدیا بپارێزێت لە ھەموو خراپکارییەک، کە بەتۆ دەلێت "تەختە کلیلەکەت ناستانداردە" ئەوە ڕاست دەکات چونکە بۆتە و وا کۆد ڕێژکراوە، دەکرێت کێشە لە چەن نووسینێکی وتارەکەت ھەبێت کە ئەم پاڵوێنەیە بیگرێت. وە ھەنێکجاریش False-Positive ڕوودەدات کە بۆتەکە چی بۆ دانراوە ئەوە دەکات بەڵام لەوانەیە ئەوەی پێی وتراوە ھەڵە بێت، ھەرچۆنێک بێت، لە بابەتی تەختەکلیلی نا ستاندارد ھیچ ھەڵەیەک نییە چۆن ئەمە کۆدەکەیەتی
contains_any(added_lines
, "ي" ,"ك" ,"ى", "ه", "ه", "ه") &
تەنھا ئەم پیتانە فلتەر دەکات کە بۆی دانراوە، و دەکرێت تەختە کلیلەکەت یان یەکێک لە پیتەکانت یان پیتێکی وتارەکە بەر ئەم فلتەرە بکەوێت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٦، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە نەبوونی داڕێژە، تکایە گەر ھەر داڕێژەیەک بوونی نەبوو تەنھا پێم بڵێ و منی لەسەر تاگ بکە، من ھەوڵی ھێنانی دەدەم بۆ ئێرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٨، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت ئاخر ئەوەیە کێشەکە کە پێشتریش ووتم و هەمیشەش ئەیلێمەوە ویکی سۆرانی تێكدراوە و شێوێندراوە بەناوی خزمەت و وەرگێڕانەوە! وەڵا ئەو وەرگێڕانە نەبێ باشترە لەوەی بە هەڵە بکرێت و بەجۆرێ بێت کە تەنیا ئەو کەسەی سەرەتا سەقەتی کردووە هەر جەنابیشی کە ئێستا و ساڵانێکی زۆۆۆۆربێ لەوانەیە بەسەردانیش نەهاتبێتەوە ویکیپیدیان چی جا وەک بەرێوەبەر هاتبێتە ژوور بۆ هەژمارەکەی، نازانم بۆ لێرە کەس هەوڵی چارەسەری ئەو کێشە باو و زەقانە نادات لەوانەی هەنوکە بەرێوەبەر و چاودێرن بەسەر (ـی و ـە) ..!! ئەی بۆ چاوێک ناخشێننەوە بە خراپەکارییەکانی ویکی پیدیا و ئەو دەستەواژەو زمانە وەرگێڕانە هەڵانە چاک بکەنەوە؟ باشە (خۆڵەپەتانێ) لە چی شێوەزارێکی کوردی بوونی هەیە ؟ ئەسڵەن ماناکەی چییە! یان ئەو پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو واتای چی؟ بۆ تەختەکلیلەکەش لە ویندۆزدا بۆ تەختەکلیلی کوردی هەمان کۆد و پیتی هائی (ه) عەرەبی کراوە بەسەرەکی و ئەوانی تر هیچیان کێشەیان وەک (ی ، ک ، ـە) کە ئەویش من خۆم لە کۆتایی ووتارەکەدا هەموویان ئاڵوگۆڕ ئەکەم عەرەبی بۆ کوردی تەنیا پیتە هێیەکە... بۆ دارێژەکان بەجدی کێشەیەکی گەورەیە و نازانم سوودی چییە و بەکێ بڵێن تا چارەی کات پێم وابێ ئێرەش (ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆخۆی) هەر یەکەو هەوڵ ئەیات بۆ زیادکردنی ژمارە و رێژەی دەستکاری..!! @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠١:٣٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی تریش کە تۆ هەنێجار بەمن ئەڵێی گوایە هەندێ بەش وەرگێڕانی بۆ ناکەم و هەر هەمان ناوی ئینگلیزین ... فەرموو سەیری ووڵاتی لاتڤیا بکە کە چۆن ووتارێکی ستانداردە و ئەویش هەر ئەم گفتوگۆیەیی دروستکرد. KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠١:٤٢، ٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر شتێکی ئینگلیزی پێویستە بکرێتە کوردی لە ویکیپیدیای سۆرانی @GoRaN909 گرنگ نییە لەھەر شوێنێکە نابێت ناوەڕۆکی ئینگلیزی لە پڕۆژەکە ھەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستەکەی منیش ڕێک ئەوە بوو بۆچی بەو کەسەتان نەوت کە ووتارەکەی دروستکردووە :) @Sakura emad
بانێکەو دوو هەوا (-_-) KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو وتارانە پێش من درووستکراون، گەر سەیری مێژووەکەی بکەیت من ناتوانم ھەر ئێستا بچم ھەموو ھەڵەکان ڕاست بکەمەوە، بەڵام دەتوانم پێش لە ھەلە نوێیەکان بگرم 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێ خۆ پێش منیشن لە ویکی کوردییا کێشەکە ئەوەیە بۆمن بۆ ھەڵەیەو بۆ ئەوانی تر ئاساییە 🙂 KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٣:١٤، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@GoRaN909: لێرە دەوترێت ھەر ھەڵەیەکت بینی ئازادی لە ڕاستکردنەوەی 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٣٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ منیش وامکردووە زۆۆۆۆر هەڵەی زمانەوانی و ڕێزمانی ڕاستکردۆتەوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەوانەی هەڵگری پلەی بەرزتر لە ئەندامێکی ئاسایین ئەو ڕاستکردنەوەیان پێ قبوڵ ناکرێ و ڕەتی ئەکەنەوە وا ئەزانێ کە بەرێوەبەربوو ئیتر ئەبێ ویکی‌پیدیا بۆ خۆی قۆرخ بکات و چۆنی بوێ بەشێوەیە بەرێوەی ببات ..
@Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ KuRaKuRd : نازانم بۆچی بەھەڵە لە بەرێوەبەران تێگەیشتووی، بێگومان دەکرێت ھەڵە بکەن، بەڵام بەبێ گوومان کە بەرێوەبەرن دەزانن کە ھەموو کردارە بەڕێوەبەرایییەکان و نا بەڕێوەبەرییەکانیان لەژێر یاسادایە و دەرناچێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چونکە تێناگەم بۆچی ئەوەی لێرە پلەی بەرێوەبەری هەیە ئەبێ ئیلا خۆی فەرز و گەرە بکات بەسەر ئەوانی تردا و هەستێ بە سڕینەوە و پوچەڵکردنەوە و دژایەتی ئەو بابەتەی من چاکسازی تیا ئەکەم .. @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@KuRaKuRd: کێشە ئەوەیە ئێوە شوێن سیاسەتێک ناکەوێ بەناوی : لێکدانەوەت باش بێت، بۆیە دەکرێت گومانی ھەڵەتان تووش بێت، ئەوانەی لێرە کاردەکەن بە بەرێوەبەرانیشەوە کەسمان یەکتر ناناسین، مەگەر بە دەگمەن کەسێک خۆی ناساندبێت، ئەمە واتای ئەوەیە ھیچ کەس کێشەی کەسی لەگەڵ کەسێکی تر نییە، ھەموومان بۆ زانستنامەکە لێرەین و بۆ بایەخ پێدانی زانستنامەکەیە، بەڕێوەبەرانی ئێرە بە ھەموویانەوە منی لێ دەرچێت زۆر لەمێژەیە لێرەن ھەنێکیان لە سەرەتای پڕۆژەی ویکیی سۆرانی لێرەن ھەنێکیان پێش ویکیی سۆرانی لێرە بوون، ئەزموونێکی نایابیان ھەیە لە بەڕێوەبەردن، ئەکرێت ھەڵە بکەن، بەڵام تاوانە دان بە شارەزاییە نایابەکانیان نەنێین لە بەرێوەبردن ھەر بەڕێوەبەرێک ھەر کردارێکی بەرێوەبەری کرد تکایە پووچەڵی مەکەوە بەبێ گفتوگۆ و ھەڵبەتە ئەو شتێک دەزانێت بۆیە وایکردووە،
وە من یەکێک بووم لەوانەی ھەنێک لە بەشدارییەکانی تۆم بە ھۆکاری جیاواز سڕیوەتەوە، کەواتە ئایا من لێرە خۆم گەورە کردووە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٤٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ لە مەبەستەکەی من تێنەگەشتی کە ووتم بەرێوەبەر چیەکات و چی ناکا واتە ھەنێ لەوانەی بەرێوەبەرن شتێک بەدڵیان نەبێ و ھی خۆیان نەبێ ئەچن دەستکاری ئەوانی تر پوچەڵ ئەکەنەوە و مانا کۆنە ھەڵەکەی پێشتری دە دوانزە ساڵ لەمەوپێش ئەگەرێننەوە و ھیچ حساب بۆ ئەو ماندووبون و لافیتە نوسینەی ئەو کەسە ناکەن کە چاکسازیەکەی کردووە بەبێ ھیچ گفتوگۆ و جێھێشتنی ھۆکاری دەستکاری کارەکەی خۆی پێی خۆشە ئەنجامی ئەیات ، باشە من پشتر تۆم ئاگادارکردەوە کە زمانی ئەمازیغی کۆنەو من بەتەمای نوێکردنەوەیم ئەوەبوو خۆشت ھەنێ لە دارێژەکانت ھێناو چاکت کردن پرسیارەکەی من لێرەیا ئەوەیە بۆچی ئەو ئارامە یان ھیچ کەسێکی تر کە تۆ بە شارەزاو لێھاتوو ناوت بردن ئامادەنەبون تەنیا یەک بە یەک ووشەش لەو نوێکردنەوە و چاکسازییە بەشداربن بەخۆشتەوە ؟! کە ھەر خۆتو کەسێکی تر بەناوی ئێپن ووتتان لە ویکی پیدیا ھەموو کەس ئازادە و خاوەنی ووتار بوونی نیە تەنانەت گەر کەسەکە خۆشی ووتارەکەی دروست کردبێ ئەوا بۆتە موڵکی گشتی لە سایتی ویکیپیدیا ! ئەی باشە کەوایە خێرە زۆۆۆربەتان چاودێری ھەمیشەیی ئەو ووتارانەن کە من دەستکاری ئەکەم و ئازان بۆ ھەڵوەشاندنەوە و پوچەڵکردنەوەی ئەی بۆچی بۆ زمانی ئەمازیغی ـش ھەمان شت ناکەن و بەشدارنابن تیایدا خۆ ئەوە موڵکی من نیە و بەناوی منەوە تۆمار نەکراوە تەنیا من بۆم ھەبێ چاکسازی و نوێکاری و فرانتری بکەم دوای تەواو بوونیشی کاکم بێت و مادام بەدڵی نیە بچێ بیسڕێتەوە ! تۆ ئەوە ناوەنێیت چی ئەوە سوکایەتی و بێڕێزی کردن نیە بە من دوای تەواوکردنی چاکسازییەکە بەیەک کلیک رەنج و مانوبونەکەی من بیات بە بادا..!! KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠٠:٠١، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]