وتووێژ:زلدراوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:زل دراوەەوە ڕەوانە کراوە)

ئەمە نابێ زلدراوە بێ؟Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٠:٠٢، ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ دەبێ بەسەر یەکەوە بێت. -- ‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:١٥، ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم ناوە سەیرانە قەت جێی خۆیان ناگرن. دانانی «دراوە»ش بۆ «داتا» کارێکی دروست نەبوو. ئێستاش پێشنیازی گۆڕینی ناوی ئەم وتارە دەکەم. سەرچیا‏١٤:٥٠، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەرێ بۆ داتا بێ! داتا چییە کاکە. ئێوە بە name دەڵێن نامێ؟! ئەم ناوە سەیروسەمەرانە (وەک داتا) زۆر بە ناشیرینتر دەزانم.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێویست نییە لە ھەموو وتووێژێک بکەنە ھەراوھوریا! بەو شێوەیە بە شتێک ناگەین. نازانم ئەو ئێمە و ئێوەیەش چییە، یەکێکمان لە مەریخ و ئەوەی دی لە زەوی نییە. قسەی من لێرە لەسەر وشەی «زلدراوە» بوو. ھەروەھا، داتا شێوەیەکی خوێندنەوەی (Data)یە، بەشێکی ئینگلیزەکان و خەڵکی زۆر نەتەوەی دیکەش دەڵێن داتا. لێرەش پێشنیازی گۆڕینەکەم بۆ «زلدراوە» بووە نەک «دراوە». سەرچیا‏٢١:١٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وشەیە من دامناوە. چون لە ساڵی ٢٠١٦دا ھیچ کوردێک باسی زلدراوەی نەکردووە کە من بزانم وشەی تریان بۆ پێشنیار کردووە یا نە. ئیستە کێشە لە چیدایە؟ پێکھاتەکەی یا وشەکان؟ بڕوانە بۆ مۆرفۆلۆجیی وشەکە: زل+دراوە= ئاوڵناو+ناو. ئەمە پێکھاتەیەکی باوە لە کوردیدا. بۆ نموونە سوورگوڵ، گەورەپیاو، زڕبرا و... ھەموو لەم جۆرەن. دووھەم دەربارەی وشەکان زل یانی گەورە. بەتایبەت گەورەم نەھێناوە، چون لە ئینگلیزیشدا دەڵێن big کە وشەیەکی زارەکی و نافەرمی و کورتە. بۆیە زلم بە باشتر زانی تا گەورە، مەزن و... دەربارەی دراوەش بەرلەوەی ئەم وتارە بنووسم دراوە، بنکەدراوە، بنکەدراوەی گراف و پێکھاتەی دراوە و چەندین وتاری ترمان بوو. وشەی دراوەیش بە وشەیەکی باش دەزانم. ھەرچەن داتایش باوە. پێشتر ڕای خۆم دەربارەی purism و کوردیی پەتی وتووە. ئەگەر پێویستە دووبارەی بکەمەوە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دراوە وشەیەکی زۆر جوانە. data یانی چی یانی that is given دەی ئەمە دراوە-یە ئیتر. لە فارسیشدا دەڵێن داده ڕیک یانی دراوە. ھیچ کێشەیەکی نییە.
ئەگەر کێشە وشەی زل-ە یا پێتان وایە ئەم وشەیە (big data) لە کوردیدا بەرامبەرێکی باوتری ھەیە فەرموو با بزانین. چ بکەین لەگەڵ ئەم زمانە بێخاوەنە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زل دراوەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٤٣، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]