وتووێژ:دەوڵەتی دەورەدراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

برام ئەوە لە کەیەوە زەریا و دەریا ماناکانیان تێکەڵ کراوە زەریا یەعنی (المحیط) و دەریاش یەعنی (البحر) زۆر لەیەکتر جیـــــــــــــان ھەر زۆر زۆر جـــــیـــــــان....--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٠٨, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

براکەم کاک فەڕخواز دەریا و زەریا یەک شتن، دەریا فارسییە و زەریا کوردییەکەیێتی و بە مانای (البحر)ن. زۆر سووک و ھاسان. بەڵام لە باشوور بەڕاستی زمانی کوردییان شێواندووە. لە کۆنەوە بە (المحیط) وتراوە ئوقیانووس و نازانم زەریا کەی بە مانای ئوقیانووس بووە؟ من شازەریام بۆ ئەم مەبەستە بیستبوو بەڵام زەریام زۆر پێ سەیر بوو.--چالاکWьтуwеж (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٣:٣٠, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ئۆقیانوس لە ئۆشنی ئینگلیزییەوە ھاتووە لە کۆندا زۆر ووشەی ئینگلیزی بەکوردی کراوە بەڵام وەکو قوماندار کە لە کۆماندارە وە ھاتووە بەمانای فەرماندە دێت ئۆقیانووسیش یەکێکە لەم ووشانە. بۆ زەریا و دەریاش برام تۆ حەقت چییە لەوەی فارس چی دەڵێن و چی ناڵێن کە باس لە زمان دەکەی دەبێت زمانی کوردی بەراورد بکەی لەگەڵ زمانێکی دەوڵەمەند نەک زمانێکی زەڵاتەیی وەکو فارسی و مارسی بتەوێ و نەتەوێ زمانی فارسی بە چێشتی مزەوەر ناسراوە و ھەموو خەڵک دەزانێت کە فارسی نیوەی عەرەبی و نیوەکەی تریشی کوردییە و ھەندێک تورکمانی و ووشەی عەجاییبی خۆشیان ھەیە بەڵام زۆر کەمە کە ووشەی دەریای کوردیشیان دزیوە ھەر چۆنێک بەکاری دەھێنن کێشەی ئێمە نیە و نابێت لەسەر ئەوەی کەسێک ووشەی ئێمەی دزیوە زمانی خۆمان تێک بدەین...--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:١٠, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
براکەم بە وشە ورگرتن ناڵێن دزی. من کارەم بە دزی نییە، ئێمە باسی شتێکی زانستی دەکەین و من بەڵگەم ھەیە بۆ قسەی خۆم. زمانی فارسی بنیچەکە دەگەڕێتەوە بۆ زمانی فارسیی کۆن و زمانی کوردیش بۆ زمانی ئەوێستایی و مادی، دەی وشەی (البحر) لە فارسی کۆندا بەم جۆرە ھاتووە: drayah و لە ئەوێستاشدا: zrayah. کە وابوو زۆر سووک و ھاسان بۆمان ئاشکرا دەبێ ئەم شتەی ئێمە پێی دەڵێین زەریا فارس پێی دەڵێ دەریا! ئەوە ئێمەین کە خۆمان لە بیر چۆتەوە نەک فارسەکان.--چالاکWьтуwеж (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٤:٢٤, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لەڕاستیدا دەمەوێت بەڕاشکاوانە دوو قسە بکەم:-
یەکەم:من نازانم زمانی ئاڤاێستا و مادد و کاردۆخ و ...ھتد کە پێشینی کوردن چۆن بووە و چۆن نەبووە تەنانەت نازانم زمانی کوردی لەسەردەمی سەڵاحەدینی ئەیوبیشدا چۆن بووە و چۆن نەبووە بەڵام ئەوە دەزانم کە زمان بە تێپەڕ بوونی کات گۆڕانی بەسەردا دێت، وە ئەوەش دەزانم کە زمانی کوردی لە ھەموو زمانێکی تر گۆڕانی بەسەردا ھاتووە و ئاکو ئێستاش ئەم گۆڕانە بەردەوامە. ئنجا ئەگەر پێشینی کورد ٢٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا ووشەیەکیان بۆ مەبەستێک بەکار ھێناوە من بە تاوانی نازانم ئەگەر گۆڕان بەسەر ووشەکەدابێت ئێمە بەپێی سەردەمی خۆمان بەکاری دەھێنین و لەگەڵی دەڕۆین. کەسیش ناتوانی بەئاسانی ووشە لە ھزری مرۆڤدا بتوێنێتەوە ئێمە بەم دوو ووشەیە گوزارشت دەکەین لە دوو مەبەستی جیا و ڕاھاتووین لەسەری، حەقیشمان لە زاردزەکان نیە.
دووەم: لەگەڵ ئەوەی من زۆر ڕەخنە و ڕەخنەگرانم خۆشدەوێت و ئەم گفتوگۆیەش بە گفتوگۆەیەکی باش دەزانم بۆ تێگەیشتنی ھەردوو لامان، بەڵام لەھەمان کاتتدا بڕوام وایە ھەموو گفتوگۆکان ھەڵگرین بۆ دوای ئەوەی ویکی کوردی دەگەیەنینە ١٥ یاخود ٢٠ ھەزار چونکە بەڕاستی خەریک بوونمان بەم جۆر گفتوگۆیانە خۆ ھەڵخەڵەتاندن و خۆ خافڵاندنە لەم کاتەدا. چونکە زۆر لەپاشین نابێ وابین دەبێت ھیچ نەبێت ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ وتار زیاد بکەین..--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٤٥, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
براکەم کاک فەڕخواز گۆڕانی مانای وشە بە تێپەڕبوونی کات شتێکە و بەئانقەست گۆڕینی مانای وشە شتێکی تر. با کورتی کەمەوە: وشەی زەریا لە ڕۆژھەڵاتدا قەت بە مانای محیط نەبووە و نییە و لە لای ئێمە زەریا ھەر دەریایە. ئێمە دەبێ وشەیەک بەکابێنین ھەر دووک لا تێی بگەن. ئەوەی کە دەڵێی باشترە خەریکی وتار دروستکردن بین ھەتا وتووێژ و لێدواین، ئەمەش قسەیەکی زۆر جوانە و سپاست دەکەم بۆ ئەم ھەستە و بیر جوانەت کە خەمی کوردتە. من ھەر ئەوندە دەڵێم ئەگەر لە ئێستاوە کە ویکییەکەمان بچووکە گرفتەکان چارەسەر نەکرێن، ئەگەر بگەینە بە ١٥ و ٢٠ مەحاڵە چارەسەر بکرێ. ڕێزم ھەیە بۆ جنابت و بیروڕات، ببورە سەرم ھێشاندی. بژیت.--چالاکWьтуwеж (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٥:٠٨, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
منیش ڕێزم ھەیە بۆ تۆ برام بۆ تۆ و ھەموو خەڵکی خۆرھەڵات. برام ئێمە بە ئەنقەست مانای ئەم ووشەیەمان نەگۆڕیووە ئەوە شێوەی قسەی کردنی خۆمانە و لە پێشینی خۆمانەوە بۆمان ماوەتەوە و لەسەریشی ڕاھاتووین، بۆ پرسی تێگەیشتنی ھەردوو لاش بە بڕوای من بۆ ئەم جۆرە بارانە پێویستە لە لاپەڕەی زەریا و دەریا ڕوونکردنەوەی پێویست بنوسین لەبارەی ووشەکانەوە بۆ نمونە لە لاپەڕەی (زەریا) بنوسین لە ڕۆژھەڵاتدا پێی دەڵێن (شازەریا) و لە لەپەڕەی (دەریاش) بنوسین لە رۆژھەڵاتدا پێی دەوترێت (زەریا)، وە دەبێت ناوی ھەموو زەریا و دەریاکان چاک بکەین وەکو (زەریای قەزوین) کە لە تەنیشتی بنوسین لە باشوور پێی دەگووترێت (دەریای قەزوین). من لەو شتە زیاتر لە ئێستادا ھیچ چارەسەرێکی ترم بە مێشکدا نایەت، نازانم ڕای بەڕێزیشتان چییە ھیوادارم تا دوو سێ رۆژی تر ئەگەر پێشنیارەکەی منت بە دڵ نەبوو خۆت چارەیەکی باش بدۆزیتەوە بۆ ئەم بابەتە.
کاک فەڕخواز گیان جاری با بۆ ماوەیەک دەست ڕابگرین ھەتا بەکارھێنەرانی تریش چالاک دەبنەوە. ئەم شتە پێشتریش لێدوانی لەسەر کرابوو و شتێکی گرنگە و وا دیارە دەبێ لەسەری ڕاپرسی بکرێ. جارێ ھەتا ئەو دەم وا باشترە خۆ تخوونی ئەم گرفتە نەکەین و وەکی جنابت دەڵێی خەریکی پەرەپێدان بە ویکیپیدیا بین.--چالاکWьтуwеж (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٥:٥٥, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
باشە برام با وابێت بەڵام دوو گلەییم لە بەڕێزتان ھەیە یەکەم زۆربەی ووشەکان دەکەیتە دوو (وو) کە خۆیان تەنھا یەک (و)ن من ووشەی (ئەوروپا،نمونە،وەکو) بە یەک (و) دەزانم ھەر بە یەک (و)ش نوسراوە ھەر خۆشت دەتوانی ھەست بەوە بکەی کە لەم ووشانەدا (و) زۆر درێژ نابێتەوە لەکاتی لە ھاتنەدەرەوەی لە دەمدا. ھەرجەندە ئەمە کێشەیەکی گەورە نیە بەڵام یەکخستنی وتارەکان گرنگە...--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٠٩, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
جێی گلەیی نییە براکەم ئێمە بە دوو «و» دەری‌دەبڕین و لە وشەنامەکانیشدا ئاوام دیوە، جارێ لە باشووریش ھەر دەنووسن «وەکوو» و وەکوم زۆر کەم دیوە.--چالاکWьтуwеж (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٧:٠٢, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەریا و زەریا یەک شتن و جیاوازن لەگەڵ ئوقیانووس و موحیت. من تا ئێستە لە باشوور نەبوومە بەڵام تا ئەو جێیەی لە دوورەوە ئاگادارم لەوێش ھەر وایە. بۆ نموونە شێرکۆ بێکەس کە ڕۆمانی The old man and the sea -ی کردووە بە کوردی ناوی ڕۆمانەکەی ناوە "پێرەمێرد و زەریا". جیا لەوانە کورد لەبەرئەوەی کە ھەرگیز لە مێژوودا دەریاوان نەبووە ناشێت ھەر فەرقی دەریا و ئوقیانووسی زانیبی تا بێت بۆ ھەر کامەیان وشەیەکی جیا دانێ.--Aza (لێدوان) ١٩:١٩, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

لەبەر ئەوەی لەسەر زەریا ناکۆکی ھەیە و ھەندێک پێیان وایە بەرامبەر seaیە و ھەندێکی تر ocean، پەڕەی زەریا با ڕوونکردنەوە بێ. sea ھەر دەریا بێ و ocean ئۆقیانووس. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)